دەربارەی IQOS ILUMA i
IQOS ILUMA i™ نوێترین داهێنانمانە لە ئامێرە گەرمکەرەوەکانی IQOS ILUMA™ کە بە SMARTCORE INDUCTION SYSTEM™ تووتن گەرم دەکەن نەک بیسوتێنن.
ئامێرەکانی IQOS ILUMA i™ ئەزموونێکی پاک و بێ خەوش لەگەڵ کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوودا دابین دەکەن.
IQOS ILUMA i سێ جۆر ئامێر پێشکەش دەکات – IQOS ILUMA i PRIME، IQOS ILUMA i، و IQOS ILUMA i ONE
ئامێرەکانی IQOS ILUMA i PRIME™ & IQOS ILUMA i™ بە روونمای لەمسی نوێوە دروستکراون بۆ ئەوەی بتوانیت بە خێرایی زانیارییەکان دەربارەی ئەزموونەکەت ببینیت:
- دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە (ماوە، تەواوبوون)
- کاتی ماوە بۆ ئەزموونەکەت
- ژمارەی ئەزموونە بەردەستەکان (یەک یان دوو)
هەروەها لەگەڵ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i PRIME™ & IQOS ILUMA i™ چێژ دەبینیت لە تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی وەک:
- ئەزموونی بەردەوام لەگەڵ هەتا 3 بەکارهێنانی یەک لە دوای یەک (تەنها لە Performance Mode (دۆخی توانای کرداری)ـدا بەردەستە کاتێک pause (راگرتن) چالاک نەکراوە).
- ئەزموونەکەت ڕابگرە و دووبارە دەستی پێبکەوە
- ئەزموونی گونجاو لەگەڵ تایبەتمەندی FlexPuff
- باتری هەڵگری گونجاو لەگەڵ 2 دۆخی FlexBattery
لەگەڵ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i ONE™ چێژ دەبینیت لە:
- ئەزموونی بەردەوام لەگەڵ هەتا 20 بەکارهێنانی یەک لە دوای یەک
- ئەزموونی گونجاو لەگەڵ تایبەتمەندی FlexPuff
- تایبەتمەندی AutoStart / AutoStop
ئامێرەکانی IQOS ILUMA i بۆ ئەوە دروستکراون کە تەنها لەگەڵ TEREA SMARTCORE STICK™ بەکاربهێنرێن.
بۆ وردەکاریی زیاتر تکایە سەیری زانیاری گرنگ بکە.
ئامێرەکانی IQOS ILUMA™ و IQOS ILUMA i™ - هەردووکیان جێگرەوەن بۆ جگەرە کە تووتن گەرم دەکەن بە SMARTCORE INDUCTION SYSTEM™.
IQOS ILUMA i نەوەی داهاتووی ئامێری گەرمکەرەوەی IQOS ILUMAـیە.
چی نوێیە لەگەڵ IQOS ILUMA i PRIME™ & IQOS ILUMA i™؟
روونمای لەمسی نوێ بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەزموونەکەت بە خێرایی:
- دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە (ماوە، تەواوبوون)
- کاتی ماوە بۆ ئەزموونەکەت
- ژمارەی ئەزموونە بەردەستەکان (یەک یان دوو)
تایبەتمەندی پێشکەوتووی نوێی زیادە بۆ گونجاندنی ئەزموونەکەت لەگەڵ بەکارهێنانەکەت:
- بە تایبەتمەندی Pause Mode (دۆخی راگرتن) ئەزموونەکەت بوەستێنە
- ئەزموونی گونجاو کە لەگەڵ شێوازی بەکارهێنانەکەتدا دەگونجێت بە تایبەتمەندی FlexPuff
- دۆخی باتری هەڵگر ڕێکبخە بە تایبەتمەندی FlexBattery
IQOS ILUMA i ONE™ـی نوێ چییە؟
- تایبەتمەندی AutoStart / AutoStop
- ئەزموونی گونجاو کە لەگەڵ شێوازی بەکارهێنانەکەتدا دەگونجێت بە تایبەتمەندی FlexPuff
گونجان لە نێوان IQOS ILUMA i PRIME™ و IQOS ILUMA i™
بەڵێ، دەگونجێن. دەتوانیت هەڵگری IQOS ILUMA i PRIME™ـەکەت لە بارگاویکەرەوەی گیرفانی IQOS ILUMA i™ـدا بارگاوی بکەیتەوە و بە پێچەوانەشەوە. کێبڵی بارگاویکردنەوە و کەلەی کارەبای AC هەمان شتن.
گونجان لە نێوان ئامێرەکانی IQOS ILUMA™ & IQOS ILUMA i™
بەڵێ، دەگونجێن. دەتوانیت هەڵگری IQOS ILUMA i™ـەکەت بە ئامێرەکانی IQOS ILUMA™ بارگاوی بکەیتەوە و بە پێچەوانەشەوە (بۆ IQOS ILUMA™ و IQOS ILUMA PRIME™ کارپێکراوە).
دەتوانیت کێبڵی بارگاویکردنەوە و کەلەی کارەبای AC لە ئامێرەکانی IQOS ILUMA™ـەوە بەکاربهێنیت بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی IQOS ILUMA i™. هەروەها، ئێکسسواراتەکانی IQOS ILUMA لەگەڵ ئامێرە هاوبەشەکانی IQOS ILUMA i™ دەگونجێت و بە پێچەوانەوە.
بەڵێ، دەتوانیت کەلەی کارەبای AC لە ئامێرەکانی نەوەی پێشووی IQOS™ بەکاربهێنیت (IQOS™ 3، IQOS 3 DUO™، IQOS 3 MULTI™، IQOS ORIGINALS DUO™ & ONE، IQOS ILUMA™).
کێبڵی پێویست بۆ بارگاویکردنەوە: جۆری C.
بۆ بارگاویکردنەوەی گونجاو، تەنها دڵنیابەرەوە کە کەلەی کارەبای ACـەکەت:
- 10 وات (5 ڤۆڵت 2 ئەمپێر - 5 ڤۆڵت؛ 2 ئەمپێر) دابین دەکات
- نیشانەی بڕوانامەی سەلامەتی هەیە (لە سەر کەلەی کارەبا بە هێمای یەکسانیی CE ئاماژەی پێکراوە)
دەتوانیت زانیارییەکانی کارەبای کەلەی کارەبای AC لەسەر پاکەتەکە یان لەسەر خودی ئەداپتەرەکە بپشکنیت.
کەلەی کارەبای AC بەجیا دەفرۆشرێت. بۆ بەکارهێنانی سەلامەت و بارگاویکردنەوەی گونجاو، سێ بژاردەت هەیە:
- کەلەی کارەبای AC لە ئامێرەکانی پێشووی IQOS™ بەکاربهێنە (IQOS™ 3، IQOS 3 DUO™، IQOS 3 MULTI™، IQOS ORIGINALS DUO™ & ONE، IQOS ILUMA™).
- بە جیا لە فرۆشگاکانی IQOS™ بیکڕە
- کەلەی کارەبای AC خاوەن بڕوانامەی لایەنی سێیەم بەکاربهێنە (5V 2A لەگەڵ نیشانەی بڕوانامەی سەلامەتی – بە شێوەیەکی بەرفراوان لە فرۆشگا گەورەکان بەردەستە).
بژاردەکەت هەر کامێکیان بێت، دڵنیابە لەوەی کە دەرچەی بارگاویکردنەوەی ئامێرەکە پاک و خاوێنە و پیسی و گەردیلە و تۆزی تێدا نییە.
ئەگەر کەلەی کارەبای AC خاوەن بڕوانامەی لایەنی سێیەم بەکاردەهێنیت، تکایە دڵنیابە لەوەی:
- 10 وات لەخۆیدەگرێت (5V 2A - بڕی 5 ڤۆڵت 2 ئەمپێر. کە لەسەر پاکەتەکانی سەر خودی کەلەی کارەبای AC ئاماژەی پێکراوە).
- نیشانەی بڕوانامەی سەلامەتی هەیە (لە سەر کەلەی کارەبای AC بە هێمای یەکسانیی PSE ئاماژەی پێکراوە)
- لەگەڵ کێبڵی IQOS™ (جۆری C) دەگونجێت
- وزەی نزمتر بەکارناهێنێت. دەبێتە هۆی زیادکردنی کاتی بارگاویکردن، لەوانەیە ببێتە هۆی بارگاویکردنەوەی نادروست، تێکچوونی کارکردن یان مەترسی سەلامەتی دروست بکات.
دەتوانیت زانیارییەکانی کارەبای کەلەی کارەبای AC لەسەر پاکەتەکە یان لەسەر خودی ئەداپتەری کارەبای AC بپشکنیت.
بژاردەکەت هەر کامێکیان بێت، دڵنیابە لەوەی کە دەرچەی USBـی ئامێرەکە پاک و خاوێنە و پیسی و گەردیلە و تۆزی تێدا نییە.
بەڵێ، دەتوانرێت 5V 3A (5 ڤۆڵت 3 ئەمپێر) بەکاربهێنرێت بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرەکانی IQOS ILUMA i™. کارەبای بارگاویکردنەکە بە 5V 2A دەمێنێتەوە.
بۆ بارگاویکردنەوەی گونجاو بە کەلەی کارەبای ACـی خاوەن بڕوانامەی لایەنی سێیەم، دڵنیابە لەوەی:
- کارەبای 10 وات ( 5 ڤۆڵت یان/وە 2 ئەمپێڕ) دابین دەکات یان زیاتر؛ کە لە زۆربەی فرۆشگا گەورەکان بەردەستن.
- بەکارهێنانی وزەی نزمتر دەبێتە هۆی زیادبوونی کاتی بارگاویکردن
- نیشانەی بڕوانامەی سەلامەتی هەیە (لە سەر کەلەی کارەبای AC بە هێمای یەکسانیی CE ئاماژەی پێکراوە)
دەتوانیت زانیارییەکانی کارەبای کەلەی کارەبای AC لەسەر پاکەتەکە یان لەسەر خودی ئەداپتەری کارەبای AC بپشکنیت.
دەتوانرێت کەلەی کارەبای AC بە وزەی زیادە بەکاربهێنرێت (5V 2A یان سەرووتر). بە شێوەیەکی بەرفراوان لە فرۆشگا گەورەکان دا بەردەستن. کارەبای بارگاویکردنەکە بە 5V -2A دەمێنێتەوە.
کەلەی کارەبای AC بە وزەی کەمتر دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی کاتی بارگاویکردن.
دەتوانرێت زانیارییەکانی کارەبا و بڕوانامە لەسەر پاکەتەکانی سەر خودی کەلەی کارەبای AC بپشکنرێن.
بۆ هەموو ئامێرەکانی IQOS ILUMA i™ بەردەستە، FlexPuff تایبەتمەندییەکی پێشکەوتووە کە ئەزموونێکی گونجاوتر لە پێشوو چالاک دەکات.
بەپێی شێوازی نەفەسەکەت FlexPuff لەگەڵ تۆدا دەگونجێت و ڕەنگە 4 نەفەسی زیادە (لە سەرووی 14 نەفەس) لە ماوەی ئەزموونی 6 خولەکدا دابین بکات.
FlexPuff بە شێوەیەک دروست کراوە کە لەگەڵ یەکەکانی تووتن کار بکات. چالاکبوون و ژمارەی نەفەسەکان بەندە بە شێوازی بەکارهێنانی تاکەکەسی. بەم شێوەیە، ڕەنگە نەفەسی زیادە بۆ هەموو ئەزموونێک نەگونجێت.
تێبینی بکە ئەگەر Pause (راگرتن) بەکاربهێنیت، Flexpuff بۆ ئەم ئەزموونە کارناکات.
هیچ کردارێک لە تۆوە پێویست نییە چونکە سیستەمەکە بە شێوەیەکی خوودکار ئەزموونەکەت شی دەکاتەوە.
چۆن کار دەکات:
لە کۆتایی ئەزموونەکەدا ئامێرەکەت شیکاری دەکات کە ئایا یەکەکە بە تەواوی بەکارهاتووە یان نا.
ئەگەر یەکەکە بە تەواوی بەکارنەهێنرێت، 4 نەفەسی زیادە بە شێوەیەکی خودکار زیاد دەکرێن بۆ ئەزموونەکەت، و روونمای لەمس ئاماژەی پێدەکات.
ئەڵقەی ڕووناکی بە ئاڕاستەی پێچەوانەی کاتژمێر درێژ دەبێتەوە بۆ شوێنی کاتژمێر 9ـ.
بەنزیکەیی نەفەسە زیادەکان تەواوبوون.
تەنها بۆ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i PRIME™ و IQOS ILUMA i™ بەردەستە، Pause Mode (دۆخی راگرتن) تایبەتمەندییەکی پێشکەوتووە کە ڕێگە بە راگرتنی ئەزموونەکەت دەدات بۆ ماوەی هەتا 8 خولەک، و دووبارە دەستپێکردنەوەی.
ئەگەر لە ماوەی 8 خولەکدا ئەزموونەکەت چالاک نەکەیتەوە، ئەوا هەڵگر بە شێوەیەکی خوودکار دەکوژێتەوە و ئەزموونەکە کۆتایی دێت.
روونمای لەمس بەکاربهێنە بۆ ئەوەی بزانیت ئایا Pause Mode (دۆخی راگرتن) بەردەستە یان نا:
- لە Performance Mode (دۆخی توانای کرداری)ـدا، لە ماوەی 3 خولەکی یەکەم یان 8 نەفەسی ئەزموونەکەدا.
- لە Performance Mode (دۆخی توانای کرداری)ـدا (ڕێکخستنی رەسەن) بۆ یەکێک لە دوو بەکارهێنانی یەک لە دوای یەک.
چۆنیەتی بەکارهێنان:
- بەسەر تەواوی روونمای لەمسەکەدا پەنجە رابکێشە بۆ خوارەوە بۆ راگرتن. لەرزینێک ئاماژەیە بۆئەوەی کە چ کاتێک راگرتنەکە دەست پێدەکات.
- لە کاتی راگرتنەکەدا، LEDـەکانی سەر روونمای لەمس (بە پێچەوانەی ئاڕاستەی کاتژمێر) یەک بە یەک لە شوێنی کاتژمێر 12ـی شەوەوە کاڵ دەبنەوە لەگەڵ ژماردنی ماوەی راگرتنەکە.
- ئەگەر لە ماوەی 8 خولەکدا ئەزموونەکە دەستپێنەکرایەوە، هەڵگر دەکوژێتەوە. 1 لەرزین ئاماژەیە بۆئەوەی کە کاتێک راگرتن نزیکە لە کۆتایی.
- بەسەر تەواوی روونمای لەمسەکەدا پەنجە رابکێشە بۆ سەرەوە بۆ دەستپێکردنەوەی ئەزموونەکە. تێبینی بکە کاتێک دۆخی راگرتن چالاک دەکرێت ئەزموونەکە سنووردارە بە 14 نەفەس (بە هەموو نەفەسەکانی پێش و دوای راگرتنەکەشەوە).
- دوای ئەوەی ئەزموونەکە دەستپێدەکاتەوە، دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە بە تێکڕا 20 چرکە دەخایەنێت – روونمای لەمس ڕووناکی پیشان دەدات لە تەواوکردنی سووڕەکەیدا.
- ڕێنمایی لەرینەوە و ڕووناکی ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەڵگرەکە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.
تەنها بۆ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i PRIME™ و IQOS ILUMA i™ بەردەستە، FlexBattery تایبەتمەندییەکی پێشکەوتووە کە ڕێگە بە بەکارهێنانی باتری هەڵگرەکەت دەدات.
Performance Mode (دۆخی توانای کرداریی) (پێشوەختە دانراو):
- 2 بەکارهێنانی یەک لە دوای یەک تا 6 خولەک هەریەکەیان لەگەڵ 1 راگرتن بۆ یەکێکیان،
- یان هەتا 3 بەکارهێنانی یەک لە دوای یەک تا 6 خولەک هەریەکەیان بەبێ راگرتن.
- تێبینی: شاشەکە ئەزموونی سێیەمی بەردەست پیشان نادات. دوای ئەزموونی دووەم، شاشەکە یەک ئەزموونی بەردەستتر پیشان دەدات (یەک هێڵ). کاتێک هیچ ئەزموونێکی تر بەردەست نەبوو، شاشەکە ژمارەی "0" نیشان دەدات.
دوو ئاستی چڕی LEDـی روونمای لەمسەکەت هەیە: ‘بەرز’ و ‘نزم’ - بۆ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i PRIME™ و IQOS ILUMA i™.
بۆ گۆڕینی چڕی LED، پێنج جار پەنجە بە روونمای لەمسدا بنێ. ئاستی چڕی LEDـی تۆ لە نێوان 100% (بەرز) & 30% (نزم)ـدا دەگۆڕێت.
تەنها بۆ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i PRIME™ و IQOS ILUMA i™ بەردەستە، دەتوانیت بە پشکنینی روونمای لەمس ژمارەی ئەزموونە بەردەستەکان بزانیت.
داگرتنێکی کورت لەسەر روونمای لەمس بکە:
- دوو هێڵی ئاسۆیی ئاماژەن بۆ – 2 ئەزموونی بەردەست.
- یەک هێڵی ئاسۆیی ئاماژەیە بۆ – 1 ئەزموونی بەردەست.
- یەک هێڵی ئاسۆیی دوای ئەزموونی دووەم ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەتوانیت ئەزموونی سێیەمت لەبەردەستدا بێت.
- ژمارەی "0" ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە باتریەکەت تەواو بووە. هیچ ئەزموونێک بەردەست نییە. تکایە، هەڵگرەکەت بارگاویبکەوە.
IQOS ILUMA i PRIME™ نەوەی نوێی ئامێرەکانی IQOS ILUMA™ـە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوو پێشکەش دەکات بۆ ئەزموونێکی پاک و بێ خەوش و ڕەوانتر لە پێشوو.
بە روونمای لەمسی نوێوە دروست کراوە بۆ ئەوەی بە خێرایی زانیاریەکان دەربارەی ئەزموونەکەت ببینیت:
- دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە (ماوە، تەواوبوون)
- کاتی ماوە بۆ ئەزموونەکەت
- ژمارەی ئەزموونە بەردەستەکان (یەک یان دوو)
هەروەها دەتوانیت چێژ لە تایبەتمەندییە پێشکەوتووە نوێیە زیادەکان وەربگریت بۆ ئەوەی ئەزموونەکەت لەگەڵ بەکارهێنانەکەتدا بگونجێنیت:
- هەبوونی 3 بەکارهێنانی یەک لە دوای یەک (تەنها لە دۆخی توانای کردارییدا بەردەستە کاتێک راگرتن چالاک نەکراوە)
- ئەزموونەکەت بە تایبەتمەندی راگرتن بوەستێنە
- ڕەنگە 4 نەفەسی زیادە بە تایبەتمەندی FlexPuff بەدەستبهێنێت (چالاککردنی FlexPuff و ژمارەی نەفەسەکان بەندە بە شێوازی بەکارهێنانی تاکەکەسی، بەمجۆرە نەفەسە زیادەکان ڕەنگە بۆ هەموو بەکارهێنەرە پێگەیشتووەکان و/یان ئەزموونەکان نەگونجێت. FlexPuff چالاک نابێت کاتێک راگرتن بەکاردەهێنرێت.)
- باتری هەڵگری گونجاو لەگەڵ 2 دۆخی FlexBattery
IQOS ILUMA I PRIME™ بۆ ئەوە دروستکراوە کە تەنها لەگەڵ TEREA SMARTCORE STICK™ بەکاربهێنرێت.
IQOS ILUMA i PRIME™ بە 4 ڕەنگ بەردەستە. شینی ئاسمانی، سووری تاریک، ڕەشی نیوەشەو.
IQOS ILUMA i PRIME™ بەبێ مەترسی نییە و نیکۆتین ی تێدایە کە مرۆڤ ئالوودە دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی بەشی زانیاری گرنگ بکە لە iqos.com.
- ئامێرەکە دابگیرسێنە - بۆ ماوەی 4 چرکە دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان دابگرە و ئازادی بکە، پاشان پەنجەت لاببە؛ گڵۆپی دۆخی بارگاویکەرەوەی گیرفان و گڵۆپی دۆخی هەڵگر بە هێواشی دادەگیرسێن.
- هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان، و بەرگەکە دابخە بۆ بارگاویکردنەوە. گڵۆپی دۆخی هەڵگر ئاستی باتریی هەڵگرەکە نیشان دەدات.
- TEREA SMARTCORE STICK™ بخە ناو هێڵی سەر فلتەرەکە تاوەکو هەڵگرەکە دەلەرزێت.
- دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە بە شێوەیەکی خوودکار (AutoStart)، یان بە پەنجە راکێشان بۆ سەرەوە لەسەر روونمای لەمس دەست پێدەکات. روونمای لەمس دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە پیشان دەدات (بەنزیکەیی. 20 چرکە)
- لەرزینی دووەم - دەتوانیت دەست بکەیت بە بەکارهێنان
- گڵۆپی ژماردن بەرەو کەمتر لەسەر روونمای لەمس ئاماژەیە بۆ ئەو کاتەی کە ئەزموونەکە ماویەتی
- نزیکە لە تەواوبوون - بۆ ئاماژەدان بە ماوەی 30 چرکە یان کۆتا 2 نەفەس، کە هەڵگرەکە دەلەرزێت.
- TEREA SMARTCORE STICK™ـە بەکارهێنراوەکە دەربهێنە و بەپێی هۆشداری و ڕێنماییەکانی سەلامەتی فڕێی بدە.
- هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان بۆ دووبارە بارگاویکردنەوە.
پێش یەکەم بەکارهێنان، بارگاویکەرەوەی گیرفان بە تەواوی بارگاوی بکەرەوە بە کەلەی کارەبای AC (5 ڤۆڵت، 2 ئەمپێر، دەرچەی جۆری C) و کێبڵی بارگاویکردنەوەی جۆری C لە پلاکێکی کارەباوە.
بارگاویکردنەوەیەکی تەواو نزیکەی 135 خولەک دەخایەنێت (2 کاتژمێر و 15 خولەک).
دەتوانیت بارگاویکەرەوەی گیرفانی IQOS ILUMA i PRIME™ لەگەڵ ئەوەی هەڵگرەکە تێکرابێت یاخود بەبێ تێکردنی هەڵگر بارگاوی بکەیتەوە.
هەتا 10 خولەکی دەوێت بۆ بارگاویکردنەوەی هەڵگر بە پڕی بۆ یەکەم جار (پاش کردنەوەی پاکەتەکە) یان پاش ماوەیەکی زۆری کارپێنەکردن. ئەمە ئاساییە.
بارگاویکەرەوەی گیرفانی IQOS ILUMA i PRIME™ پێویستی بە بارگاویکردن بە پڕی نییە بۆ ئەوەی کار بکات، لەگەل ئەوەشدا پێشنیار دەکەین کە بە پڕی بارگاوی بکرێتەوە پێش یەکەم بەکارهێنان.
بۆ بارگاویکردنەوەی هەڵگرەکەت، هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان، و بەرگەکە دابخە بۆ بارگاویکردنەوە. رووناکی دۆخی هەڵگر ئاستی باتریی هەڵگرەکە نیشان دەدات.
بۆ پشکنینی ئاستی بارگاویکردنەوەی بارگاویکەرەوەی گیرفان، بە کورتی دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان داگرە. گڵۆپی دۆخ دادەگیرسێت بۆ ئاماژەدان بە ئاستی باتری:
- 4 LED = بە ڕێژەی زیاد لە 75% بارگاویکراوە
- 1 LED = بە ڕێژەی کەمتر لە 25% بارگاویکراوە.
- ترپەی سیانی 1 LED بە ڕەنگی پرتەقاڵی = ڕێژەی باتری تەواوبووە. پێویستی بە بارگاویکردنەوە هەیە.
بۆ پشکنینی دۆخی هەڵگر - هەڵگرەکە بەرەو خۆت لار بکەوە یان روونمای لەمس بە کورتی داگرە. گڵۆپی دۆخی هەڵگر ئاستی باتریی هەڵگرەکە نیشان دەدات.
ئەگەر بارگەی باترییەکە تەواو بوو، روونمای لەمس نیشانەکە بەم شێوەی خوارەوە پیشان دەدات (سفر لەناو ئەڵقەی ڕووناکیدا و هیچ گڵۆپێک لەسەر ئەڵقەی ڕووناکی نییە).
بۆ ڕیسێتکردنی IQOS ILUMA i PRIME™ـەکەت، هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان بۆ ماوەی 10 چرکە داگرە. هەموو گڵۆپەکانی دۆخ دەکوژێنەوە، دوو جار دەتروکێنن، و دادەگیرسێن بۆ دووپاتکردنەوەی RESET.
IQOS ILUMA i™ نوێترین داهێنانمانە لە ئامێرەکانی گەرمکردن کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوو پێشکەش دەکات بۆ ئەزموونێکی بێ خەوش و پاک و گونجاوتر لە پێشوو.
بە روونمای لەمسی نوێوە دروستکراوە بۆ ئەوەی بە خێرایی زانیاریەکان دەربارەی ئەزموونەکەت ببینیت:
- دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە (ماوە، تەواوبوون)
- کاتی ماوە بۆ ئەزموونەکەت
- ژمارەی ئەزموونە بەردەستەکان (یەک یان دوو)
هەروەها دەتوانیت چێژ لە تایبەتمەندییە پێشکەوتووە نوێیە زیادەکان وەربگریت بۆ ئەوەی ئەزموونەکەت لەگەڵ بەکارهێنانەکەتدا بگونجێنیت:
- هەبوونی 3 بەکارهێنانی یەک لە دوای یەک (تەنها لە دۆخی توانای کردارییدا بەردەستە کاتێک راگرتن چالاک نەکراوە)
- ئەزموونەکەت بە تایبەتمەندی راگرتن بوەستێنە
- ڕەنگە 4 نەفەسی زیادە بە تایبەتمەندی FlexPuff بەدەستبهێنێت (چالاککردنی FlexPuff و ژمارەی نەفەسەکان بەندە بە شێوازی بەکارهێنانی تاکەکەسی، بەمجۆرە نەفەسە زیادەکان ڕەنگە بۆ هەموو بەکارهێنەرە پێگەیشتووەکان و/یان ئەزموونەکان نەگونجێت. FlexPuff چالاک نابێت کاتێک راگرتن بەکاردەهێنرێت.)
- باتری هەڵگری گونجاو لەگەڵ 2 دۆخی FlexBattery
IQOS ILUMA i™ دیزاین کراوە بۆ ئەوەی تەنها لەگەڵ TEREA SMARTCORE STICK™ کار بکات.
IQOS ILUMA i™ بە 5 ڕەنگ بەردەستە: شینی ئاسمانی، سەوزی گیایی، مۆری دیجیتاڵی، ڕەشی نیوەشەو.
IQOS ILUMA i™ بەبێ مەترسی نییە و نیکۆتین ی تێدایە کە مرۆڤ ئالوودە دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی بەشی زانیاری گرنگ بکە لە iqos.com.
- ئامێرەکە دابگیرسێنە - پەنجە بنێ بە دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان و ماوەی 4 چرکە لەسەری دابگرە، پاشان پەنجە لابەرە؛ گڵۆپەکانی دۆخی بارگاویکەرەوەی گیرفان و گڵۆپەکانی دۆخی هەڵگر بە خاوی دادەگیرسێن.
- هەڵگرەکە بکە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و دەرچەکە دابخە بۆ بارگاویکردن. گڵۆپی دۆخی هەڵگر ئاستی باتریی هەڵگرەکە نیشان دەدات.
- TEREA SMARTCORE STICK™ بکە ناو هێڵی سەر فیلتەرەکە هەتا هەڵگرەکە دەلەرزێت.
- دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە بە شێوەیەکی خوودکار (AutoStart) دەست پێدەکات، یان بە پەنجە راکێشان بۆ سەرەوە لەسەر روونمای لەمس دەست پێدەکات. روونمای لەمس دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە پیشان دەدات (نزیکەی 20 چرکە).
- لەرزینی دووەم - دەتوانیت دەست بکەیت بە بەکارهێنانی.
- گڵۆپی ژماردن بەرەو کەمتر لەسەر روونمای لەمس ئاماژەیە بۆ ئەو کاتەی کە ئەزموونەکە ماویەتی.
- نزیکە لە تەواوبوون - بۆ ئاماژەدان بە ماوەی 30 چرکە یان کۆتا 2 نەفەس، کە هەڵگرەکە دەلەرزێت.
- TEREA SMARTCORE STICK™ـە بەکارهێنراوەکە دەربهێنە و بەپێی هۆشداری و ڕێنماییەکانی سەلامەتی فڕێی بدە.
- هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان بۆ دووبارە بارگاویکردنەوە.
پێش یەکەم بەکارهێنان، بارگاویکەرەوەی گیرفان بە تەواوی بارگاوی بکەرەوە بە کەلەی کارەبای AC (5 ڤۆڵت، 2 ئەمپێر، دەرچەی جۆری C) و کێبڵی بارگاویکردنەوەی جۆری C لە پلاکێکی کارەباوە.
بارگاویکردنەوەیەکی تەواو نزیکەی 135 خولەک دەخایەنێت (2 کاتژمێر و 15 خولەک).
دەتوانیت بارگاویکەرەوەی گیرفانی IQOS ILUMA i™ لەگەڵ ئەوەی هەڵگرەکە تێکرابێت یاخود بەبێ تێکردنی هەڵگر بارگاوی بکەیتەوە.
هەتا 10 خولەکی دەوێت بۆ بارگاویکردنەوەی هەڵگر بە پڕی بۆ یەکەم جار (پاش کردنەوەی پاکەتەکە) یان پاش ماوەیەکی زۆری کارپێنەکردن. ئەمە ئاساییە.
بارگاویکەرەوەی گیرفانی IQOS ILUMA i™ پێویستی بە بارگاویکردن بە پڕی نییە بۆ ئەوەی کار بکات، لەگەل ئەوەشدا پێشنیار دەکەین کە بە پڕی بارگاوی بکرێتەوە پێش یەکەم بەکارهێنان.
بۆ بارگاویکردنەوەی هەڵگرەکەت، هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان، و بەرگەکە دابخە بۆ بارگاویکردنەوە. رووناکی دۆخی هەڵگر ئاستی باتریی هەڵگرەکە نیشان دەدات.
بۆ پشکنینی ئاستی بارگاویکردنەوەی بارگاویکەرەوەی گیرفان، بە کورتی دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان داگرە. گڵۆپی دۆخ دادەگیرسێت بۆ ئاماژەدان بە ئاستی باتری:
- 4 LED = بە ڕێژەی زیاد لە 75% بارگاویکراوە
- 1 LED = بە ڕێژەی کەمتر لە 25% بارگاویکراوە.
- ترپەی سیانی 1 LED بە ڕەنگی پرتەقاڵی = ڕێژەی باتری تەواوبووە. پێویستی بە بارگاویکردنەوە هەیە.
بۆ پشکنینی دۆخی هەڵگر - هەڵگرەکە بەرەو خۆت لار بکەوە یان روونمای لەمس بە کورتی داگرە. گڵۆپەکانی دۆخی هەڵگر ئاستی باتریی هەڵگرەکە نیشان دەدەن.
ئەگەر ڕێژەی باترییەکە تەواو بوو، روونمای لەمس نیشانەکە بەم شێوەی خوارەوە پیشان دەدات (سفر لەناو ئەڵقەی ڕووناکیدا و هیچ گڵۆپێک لەسەر ئەڵقەی ڕووناکی نییە).
بۆ ڕیسێتکردنی IQOS ILUMA i™ـەکەت، هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان بۆ ماوەی 10 چرکە داگرە. هەموو گڵۆپەکانی دۆخ دەکوژێنەوە، دوو جار دەتروکێنن، و دادەگیرسێن بۆ دووپاتکردنەوەی RESET.
IQOS ILUMA i ONE™ نوێترین داهێنانمانە لە ئامێرەکانی گەرمکردن کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی پێشکەوتوو پێشکەش دەکات بۆ ئەزموونێکی پاک و بێ خەوش و گونجاوتر لە پێشوو.
IQOS ILUMA i ONE™ چارەسەرێکە کە هەمووی لە یەکدا و بە قەبارەی گیرفانە بۆ بەکارهێنان لەکاتی ڕۆشتندا و ئەمانە پێشکەش دەکات:
- ئەزموونی بەردەوام لەگەڵ 20 بەکارهێنانی یەک لە دوای یەک بەبێ دووبارە بارگاویکردنەوە
- ڕەنگە 4 نەفەسی زیادە بە تایبەتمەندی FlexPuff بەدەستبهێنێت (چالاککردنی FlexPuff و ژمارەی نەفەسەکان بەندە بە شێوازی بەکارهێنانی تاکەکەسی، بەمجۆرە نەفەسە زیادەکان ڕەنگە بۆ هەموو بەکارهێنەرە پێگەیشتووەکان و/یان ئەزموونەکان نەگونجێت. FlexPuff چالاک نابێت کاتێک راگرتن بەکاردەهێنرێت).
- تایبەتمەندی AutoStart/AutoStop
IQOS ILUMA i ONE™ دیزاین کراوە بۆ ئەوەی تەنها لەگەڵ TEREA SMARTCORE STICK™ کار بکات.
بە 5 ڕەنگ بەردەستە: شینی ئاسمانی، سەوزی گیایی، مۆری دیجیتاڵی، ڕەشی نیوەشەو.
IQOS ILUMA i ONE™ بەبێ مەترسی نییە و نیکۆتین ی تێدایە کە مرۆڤ ئالوودە دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە سەردانی بەشی زانیاری گرنگ بکە لە iqos.com.
- ئامێرەکە دابگیرسێنە - بۆ ماوەی 4 چرکە دوگمەکە داگرە و پەنجە ڕابگرە، پاشان پەنجە لابەرە؛ گڵۆپەکانی دۆخ بە هێواشی دادەگیرسێن.
- سەرقاپەکە بجووڵێنە بۆ کردنەوە.
- TEREA SMARTCORE STICK™ بکە ناو هێڵی سەر فلتەرەکە هەتا وەکو ئامێرەکە دەلەرزێت و گڵۆپەکان دەتروکێن.
- دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە بە شێوەیەکی خوودکار (AutoStart)، یان، بە داگرتن لەسەر دوگمەکە بۆ ماوەی 1 چرکە (نزیکەی 20 چرکە) دەست پێدەکات.
- لەرزینی دووەم و Status Light (گڵۆپی دۆخ) بە جێگیری دەمێنێتەوە - دەتوانیت دەست بکەیت بە بەکارهێنانی.
- لە کاتی بەکارهێناندا، Status Light (گڵۆپی دۆخ) ئاماژە بە کاتی ماوە دەکات.
- بۆ ئاماژەدان بە کۆتا 30 چرکە یان کۆتا 2 نەفەس، ئامێرەکە جارێک دەلەرزێت کە یەک گڵۆپ بە ڕەنگی سپی ترپە دەکات
- TEREA SMARTCORE STICK™ لابەرە.
- سەرقاپەکە رابکێشەرەوە بۆ داخستن.
IQOS ILUMA i ONE™ بە تایبەتمەندی AutoStart/AutoStop دروستکراوە.
ئەزموونەکە بە شێوەیەکی خوودکار دەوەستێت ئەگەر TEREA SMARTCORE STICK™ بجووڵێت یان لە ئامێرەکە لاببرێت.
پێش یەکەم بەکارهێنان، ئامێرەکەت بە تەواوی بارگاوی بکەرەوە بە کەلەی کارەبای AC (5 ڤۆڵت، 2 ئەمپێر، دەرچەی جۆری C) و کێبڵی بارگاویکردنەوەی USB-C لە پلاکێکی کارەباوە.
بارگاویکردنەوەیەکی تەواو نزیکەی 90 خولەک دەخایەنێت (1کاتژمێر و 30 خولەک)
QOS ILUMA i ONE™ پێویستی بە بارگاویکردن بە پڕی نییە بۆ ئەوەی کار بکات، لەگەل ئەوەشدا پێشنیار دەکەین کە بە پڕی بارگاوی بکرێتەوە پێش یەکەم بەکارهێنان.
بۆ پشکنینی ئاستی بارگاویبوونەوە، بە کورتی دوگمەکە داگرە. گڵۆپی دۆخ دادەگیرسێت بۆ ئاماژەدان بە ئاستی باتری:
- 4 LED = بە ڕێژەی زیاد لە 75% بارگاویکراوە
- 1 LED = بە ڕێژەی کەمتر لە 25% بارگاویکراوە.
- ترپەی سیانی 1 LED بە ڕەنگی پرتەقاڵی = ڕێژەی باتری تەواوبووە. پێویستی بە بارگاویکردنەوە هەیە.
بۆ ڕیسێتکردنی IQOS ILUMA i ONE™، بۆ ماوەی 7 چرکە دوگمەکە داگرە، پاشان ئازادی بکە.
هەموو گڵۆپەکانی دۆخ دەکوژێنەوە، دوو جار دەتروکێن، و دادەگیرسێن.
گڵۆپەکان بە ڕەنگی زەرد ترپە دەکەن - باتری تەواو بووە، پێویستە بارگاوی بکرێتەوە.
گڵۆپەکان دوو جار بە ڕەنگی سپی ترپە دەکەن – ئامێرەکە لە دەرەوەی سنووری پلەی گەرمی کارکردندایە (0°C بۆ 40°C).
گڵۆپەکان بە ڕەنگی سوور ترپە دەکەن – ئامێرەکە ڕیسێت بکە. ئەگەر ترپەی گڵۆپی سوور بەردەوام بوو -> تکایە، پەیوەندیمان پێوە بکە یان سەردانی نزیکترین فرۆشگای IQOS™ بکە بۆ یارمەتی.
ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆرە ئامێرەکەت بەکارنەهێناوە، سەرەتا هەوڵبدە بارگاوی بکەیتەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بیت لەوەی کە دەتوانێت کار بکات. تکایە، پێش بەکارهێنان دڵنیابە لەوەی هیچ زیانێکی دیار بوونی نییە.
لە ئەگەری هەستکردن بە هەر تێکچوونێک لە کاتی بەکارهێنانی بەرهەمەکەدا، تکایە واز لە بەکارهێنانی ئامێرەکە بێنە.
کاتێک دەست دەکەیت بە بارگاویکردنەوەی باتریەکە لە دوای ماوەیەکی زۆر لە ناچالاکبوون، بۆ نموونە کاتێک باتریەکەت بە تەواوی تەواو بووە، ڕەنگە دوای تا 10 خولەک گڵۆپی بارگاویکردنەوە دەرنەکەوێت. ئەمە پڕۆسەیەکی ئاساییە.
ئەگەر ئاماژەی نائاسایی روونمات بینی، ئەمە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ یەکێک لەمانەی خوارەوە. تەنها بۆ IQOS ILUMA i PRIME™ & IQOS ILUMA i™ دەگونجێت.
روونما: 2 هێڵی ستوونی (یەکێک لە سەرەوە، یەکێک لە خوارەوە) لا کان دەگۆڕین سێ جار
کێشە: ئامێرەکە لە دەرەوەی سنووری پلەی گەرمی کارکردندایە
کارکردن: ئامێرەکە لە سنووری پلەی گەرمی گونجاو بەکاربهێنە (0 – 40°C)
روونما: یەک یان دوو هێڵی ئاسۆیی 8 جار ترپە دەکەن
کێشە: کۆتاییهاتنی تەمەنی باتری؛ یەکێک یان هەردوو ئەزموونەکە بۆ هەمیشە لەدەست دەچن
کارکردن: پشکنین بکە بۆ گۆڕین
شاشە: پیتی "E" کە 3 جار ترپە دەکات
کێشە: نزیکیی کاریگەری موگناتیس لەسەر ئامێرەکە / تێکچوونی کارکردنی ئامێرەکە / نوێکردنەوەی فیرموێر شکستی هێناوە یان پچڕاوە
کارکردن: ئامێرەکە ڕیسێت بکە
شاشە:ژمارەی "0" کە 3 جار ترپە دەکات
کێشە: ڕێژەی باتری کەم
کارکردن: بە دانانی لەناو بارگاویکەرەوەی گیرفانی بارگاویکراودا هەڵگرەکە بارگاوی بکەرەوە
شاشە: هیچ گڵۆپێک نییە
کێشە: هەڵگرەکە کوژاوەتەوە / بارگاویکردنی هەڵگرەکە لابراوە / گەیەنەرەکانی نێوان بەشەکان پیسن / هەڵگرەکە شکاوە
کارکردن: هەڵگرەکە دابگیرسێنە، بارگاوی بکەرەوە یان پاکی بکەرەوە. لە ئەگەری شکانی هەڵگرەکە، تکایە، پەیوەندیمان پێوە بکە یان سەردانی نزیکترین فرۆشگای IQOS بکە بۆ یارمەتی.
بە شێوەیەکی بنەڕەتی، لە ئامێرێکی نوێدا، AutoStart چالاککراوە. هەروەها دەتوانیت پەنجەت لە خوارەوە بۆ سەرەوەی شاشەکە رابکێشیت بۆ ئەوەی خۆت ئەزموونەکە دەستپێبکەیت. دڵنیابەرەوە لەوەی ئامێرەکەت داگیرساوە:
ئەگەر لە کاتی دانانی یەکە تووتنەکەدا تووشی کێشە بوویت لە دەستپێکردنی ئەزموونەکەت بە شێوەیەکی خوودکار، ئەمانەی خوارەوە بپشکنە:
هەڵگرەکە بارگاویکردنی لابراوە:
- بارگاویکەرەوەی گیرفان پێویستە بە ڕادەیەکی پێویست بارگاوی بکرێتەوە(لانی کەم یەک گڵۆپی سپی بەرچاو) بۆ ئەوەی ڕێگە بە بارگاویکردنەوەی تەواوی هەڵگرەکە بدات.
- هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفانێکی بارگاویکراوەوە و بە بارگاویکردنەوە بەجێی بهێڵە تاوەکو دوو گڵۆپی هەڵگرەکە لەسەر بارگاویکەرەوەی گیرفانەکە سپییەکی بەرچاو دەبن.
ئامێرەکە لە دەرەوەی سنووری پلەی گەرمی گونجاودایە:
- مەودای پلەی گەرمی کارکردن بۆ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i بریتییە لە 0°C بۆ 40°C. ئەگەر لە دەرەوەی ئەم مەودایە کارپێکردنە بەکاربهێنرێت، دەکرێت ئەزموونێک ببڕدرێت یان دەست پێنەکات.
- ئامێرەکە لە سنووری پلەی گەرمی گونجاو بهێنە.
یەکەی تووتنی هەڵە یان دانانی یەکەیەکی تووتنی هەڵە:
- ئامێرەکە بۆ ئەوە دروست کراوە کە تەنها لەگەڵ SMARTCORE STICK™ کار بکات. ئەگەر هەر بەرهەمێکی تر بەکاربهێنیت، ڕەنگە ماوەی ئەزموونەکە کارتێکراو بێت یان دەست پێنەکات.
- دڵنیابە لەوەی کە TEREA SMARTCORE STICK™ بە تەواوی جێگیر کراوە (نزیکەی تا سەر هێڵەکە)
بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ئەزموونەکە دەستی پێکردووە، ئامێرەکە دەلەرزێت، و ئەڵقەکە بە هێواشی لە خوارەوەی روونماکە دەردەکەوێت تاوەکو بە تەواوی دادەخرێت.
بە شێوەیەکی بنەڕەتی، لە ئامێرێکی نوێدا، AutoStart چالاککراوە. دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە بە شێوەیەکی خودکار دەسپێدەکات (AutoStart)، یان بە داگرتنی دوگمەکە بۆ 1 چرکە.
ئەگەر لە کاتی دانانی یەکە تووتنەکەدا تووشی کێشە بوویت لە دەستپێکردنی ئەزموونەکەت بە شێوەیەکی خوودکار، ئەمانەی خوارەوە بپشکنە:
ئامێرەکە بارگاویکردنی لابراوە:
- ئامێرەکە دەبێت بە شێوەیەکی پێویست بارگاوی بێتەوە (لانی کەم یەک ڕووناکی سپی بەرچاو).
- ئامێرەکە بە کێبڵی بارگاویکردنەوەی گونجاو و کەلەی کارەبای AC بارگاوی بکەرەوە.
- ئەگەر بە تەواوی بارگاوی بووەوە، ڕەنگە گڵۆپی ئامێرەکە چەند چرکەیەک بخایەنێت پێش ئەوەی داگیرسێت.
- بارگاویکردنەوەی تەواو نزیکەی 90 خولەک دەخایەنێت. 4 گڵۆپە سپییەکە دیار دەبن و دواتر دەکوژێنەوە کاتێک بە تەواوی بارگاویبووەوە.
ئامێرەکە لە دەرەوەی سنووری پلەی گەرمی گونجاودایە:
- سنووری پلەی گەرمی کارکردن بۆ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i™ بریتییە لە 0°C بۆ 40°C. ئەگەر لە دەرەوەی مەودای کارکردنیدا بەکاربهێنرێت، دەکرێت ئەزموونێک ببڕدرێت یان دەستپێنەکات.
- ئامێرەکە تەنها لە مەودای پلەی گەرمی گونجاو بەکاربهێنە.
یەکەی تووتنی هەڵە یان دانانی یەکەیەکی تووتنی هەڵە:
- ئامێرەکە بۆ ئەوە دروست کراوە کە تەنها لەگەڵ TEREA SMARTCORE STICK™ کار بکات. ئەگەر هەر بەرهەمێکی تر بەکاربهێنیت، ڕەنگە ماوەی ئەزموونەکە کارتێکراو بێت یان دەست پێنەکات.
- دڵنیابە لەوەی کە TEREA SMARTCORE STICK™ بە تەواوی جێگیر کراوە (نزیکەی تا هێڵەکە).
بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ئەزموونەکە دەستی پێکردووە، ئامێرەکە دەلەرزێت.
تەنها بۆ IQOS ILUMA i PRIME™ & IQOS ILUMA i™ کارپێکراوە.
ئەگەر تووشی کێشە بوویت لە بەکارهێنانی روونمای لەمسدا، ئەمانەی خوارەوە بپشکنە:
- دەستکێش بەکارناهێنیت
- پەنجەکانت پاک و وشکن
- شاشەکە نە شکاوە و نە درزی تێدایە
- شاشەکە پاک و وشکە
ئەگەر هیچ گڵۆپێک لەسەر شاشەکە نەبوو، بزانە کە ئایا:
- هەڵگرەکەت داگیرساوە
- هەڵگرەکەت بارگاویکراوە
- هەڵگرەکەت زیانی پێنەگەیشتووە
ئەگەر گڵۆپ لەسەر شاشەکە هەبوو، ڕیسێت ئەنجام بدە.
ئەگەر زیانە فیزیکییەکان و هەنگاوەکانی سەرەوە کێشەکەیان چارەسەر نەکرد، تکایە، پەیوەندیمان پێوە بکە یان سەردانی نزیکترین فرۆشگای IQOS بکە بۆ یارمەتی.