
زانست و دیدگای پشت IQOS.
IQOS ئاوێتەیەکە لە نێوان زانست و تەکنەلۆژیا و دیدگا.
زانستی پشت تووتنی گەرمکراو.
ئێمە بڕوامان زانستە . بڕوامان وایە کە دەتوانێت ژیانی ملیۆنان جگەرەکێش بگۆڕێت، کە لە ئەگەری تردا بەردەوام دەبن لە جگەرەکێشان. لەبەر ئەوە، باشترین زاناکانمان کۆکردەوە بۆ کارکردن لەسەر بیرۆکەیەکی گرنگ: پەرەپێدان بە بەرهەمێکی کەمتر زیانبەخش کە کەسانی جگەرەکێش بتوانن بەکاری بهێنن گەر بڕیاری واز هێنانیان نەدابێت. سەدان زانا و ئەندازیار لە ناوەندەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی جیهانیی PMI لە سویسرا و سەنگافورا پەرەیان بە IQOS داوە و هەڵسەنگاندیان بۆ کردووە، کە ئامێرێکی ئەلەکترۆنیی داهێنەرانەیە کە تووتن گەرم دەکات لە بری سووتاندن. هەڵمێکی تووتن بەرهەم دەهینێت کە تامی تووتن و نیکۆتین پێشکەش دەکات.

بەپێی بەرزترین ستاندەرەکان تاقیکراوەتەوە.
IQOS بە چەندین هەڵسەنگاندنی زانسیی تونددا تێپەڕیوە، لەوانەش 18 توێژینەوەی ناتاقیگەیی و 10 توێژینەوەی تاقیگەیی بە بەشداریی هەزاران بەشداربوو.
کۆی ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدان دەریدەخەن کە، لە کاتێکدا کە بەکارهێنانی IQOS بێ-مەترسی نییە، بەڵام گۆڕین بە تەواوەتی بۆ IQOS مەترسیی کەمتر لەسەر تەندروستیت دروست دەکات لەچاو بەردەوامبوون لە جگەرەکێشان.
بۆچی گەرمکردن باشترە.
تەکنەلۆژیا – ژیان پێوەی بەندە. ساڵ لەدوای ساڵ،
ژیانی ئێمەی بە شێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕیوە بۆ باشتر. شێوازی
کارکردنمان، پەیوەندیکردنمان، شێوازی گەشتکردنمان.
بە ئاوێتەکردنی زانست و تەکنەلۆژیا پەرەمان بە جێگرەوەیەکی باشتر لە جگەرەکێشانی بەردەوام دایەوە. IQOS شێوازی چێژوەرگرتنی جگەرەکێشە پێگەیشتووەکان لە تووتن بۆ باشتر دەگۆڕێت، کە
لە ئەگەری تردا بەردەوام دەبوون لە جگەرە کێشان.
IQOS تووتنەکە گەرم دەکاتەوە لەبری سووتاندنی لەبەر یەک هۆکاری سادە: سووتاندنی تووتن بڕێکی زۆری پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش وەک یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەداتەوە.
تەکنەلۆژیای IQOS ILUMA SMARTCORE INDUCTION SYSTEMTM و IQOS HeatControlTM ڕێگری لە سووتانی تووتن دەگرن، واتە بە شێوەیەکی بەرچاو ژمارە و ئاستی ئەو پێکهاتە کیمیایی زیانبەخشانەی کە دەردەدرێن کەم دەکەنەوە بە بەراورد لەگەڵ دووکەڵی جگەرە.
تەکنەلۆژیای گەرمکردنەوە.
جگەرە تووتن دەسووتێنێت کە دەگاتە پلەی گەرمیی بەرز، خۆڵەمێش و قەتران و دووکەڵی لێ دروست دەبێت کە خاوەن ژمارەیەکی زۆر و ئاستێکی بەرزە لە پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش. دووکەڵی جگەرە تێکەڵەیەکی ئاڵۆزە لە زیاتر لە 6000 پێکهاتەی کیمیایی، نزیکەی 100 لەو پێکهاتانە پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشانەوە هەیە بەپێی دامزراوە حکومییەکانی تەندروستی.
تەکنەلۆژیای IQOS ILUMA SMARTCORE INDUCTION SYSTEM™ و IQOS HeatControl™ تووتن لە پلەی گەرمیی کەمدا گەرم دەکەنەوە، کە دڵنیا دەبێتەوە لەوەی سووتاندن ڕوونادات. لەبەر ئەوەی سووتاندن ڕوونادات، IQOS دووکەڵ دروست ناکات. هەڵمێکی تووتن بەرهەم دەهێنێت کە ئەزموونێکی کوالێتی بەرز لە تامی تووتن و پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش کەمتر* بە ڕێژەی 95% بە بەراورد لەگەڵ جگەرە پێشکەشت دەکات.
زانیاریی گرنگ: مەرج نییە مەترسی بە ڕێژەی 95% کەم بکرێتەوە.
IQOS بەبێ مەترسی نییە.
* کەمبوونەوەی ئاستی 9 پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیاری دەکات لە دووکەڵی جگەرەدا کەم بکرێنەوە، کە نیکۆتین یەکێک لەو پێکهاتانە نییە. زانیاریی گرنگ سەیر بکە.
جگەرە قەتران دروست دەکات، IQOS دروستی ناکات.
قەتران پاشماوەی جگەرەیە پاش ئەوەی کە جگەرەکە دەسووتێت. IQOS قەتران بەرهەم ناهێنێت لەبەر ئەوەی تووتن گەرم دەکاتەوە لەبری سووتاندنی. پاشماوەی هەڵمێک دروست دەکاتەوە کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی جیاوازە لە قەتران و ئاستی کەمتر بە شێوەیەکی بەرچاو لە پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخشی تێدایە.* گۆڕین بە تەواوەتی بۆ IQOS زیانی کەمترە لەچاو جگەرەکێشانی بەردەوام.**
زانیاریی گرنگ: نەبوونی قەتران بە واتای ئەوە نییە کە IQOS بێ-مەترسییە. IQOS نیکۆتین پێشکەش دەکات کە ئالوودەکەرە.
* کەمبوونەوەی ئاستی 9 پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیاری دەکات لە دووکەڵی جگەرەدا کەم بکرێنەوە، کە نیکۆتین یەکێک لەو پێکهاتانە نییە.
** لەسەر بنەمای کۆی بەڵگە بەردەستەکان بۆ IQOS بە بەراورد لەگەڵ بەردەوامبوون لە جگەرەکێشان. زانیاریی گرنگ سەیر بکە.
هەڵمی تووتن لە بەرامبەر دووکەڵدا.
هەڵمی تووتنی IQOS زیانی کەمترە لەچاو دووکەڵی جگەرە. بۆ خستنەڕووی ئەمە، بەرنامەیەکی چڕی هەڵسەنگاندمان ئەنجامدا کە 10 توێژینەوەی تاقیگەیی لەسەر کیمیای هەڵمەکە (هەروەها زانیاری لە 18 توێژینەوەی ناتاقیگەیی) لەخۆی گرتبوو بە بەشداری هەزاران بەشداربوو لە ئەمریکا و ژاپۆن و بەریتانیا و پۆڵەندا. بەڵگەکان دەریدەخەن کە گۆڕین بە تەواوەتی بۆ IQOS، هەرچەندە بێ-مەترس نییە، بەڵام مەترسیی کەمتری زیان دروست دەکات بە بەراورد لەگەڵ بەردەوامبوون لە جگەرەکێشان.
IQOS پێکهاتەیی کیمیایی زیانبەخش لەچاو جگەرە کەمتر دەردەدات.
جگەرە تووتن دەستووتێنێت، کە بڕێکی زۆری یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بەرهەم دەهێنێت. IQOS تووتن ناسووتێنێت، بەرهەم هێنانی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن (CO) بە ڕێژەی %98 کەمترە، بەشێوەیەکی بەرچاو پێیکهاتەی کیمیایی زیابەخش کەمتر بەرهەم دەهێنێت، بە بەراورد بە جگەرە .*
زانیاریی گرنگ: ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە مەترسی بە ڕێژەی 98% کەمکراوەتەوە، و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن تەنها یەکێکە لە چەندین پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش لە دووکەڵی جگەرەدا. IQOS ILUMA بێ-مەترسی نییە، و نیکۆتین پێشکەش دەکات کە ئالوودەکەرە.
*ئاستی 9 پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخشمان پێوانەکرد کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیاری دەکات لە دووکەڵی جگەرەدا کەم بکرێنەوە، کە نیکۆتینی تێدا نییە، و ئەم پێکهاتانە تێکڕا بە ڕێژەی 95% کەمبوونەتەوە. زانیاریی گرنگ سەیر بکە.
ئامێرەکانی IQOS ILUMATM دیزاین کراون كە تەنها بەکاربهێنرێن لەگەڵ یەکەی TEREATM. یەکەی TEREATM قووت مەدە یان هەڵمەوەشێنە. ئەم بەرهەمە بەشێکی کانزایی تیژی تێدایە کە ئەگەر قووت بدرێت دەبێتە هۆی برینداربوونی سەخت. بەدووریبگرە لە بەدەستگەیشتنی منداڵان. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی www.iqos.com بکە.