Skip to main content

ئاگاداری نهێنی پارێزی بەکارهێنەر

ئێمە نهێنی پارێزی بەکارهێنەرانمان بە جددی وەردەگرین. ئەم ئاگادارییە پێت دەڵێت ئێمە کێین، چ زانیارییەک دەربارەی تۆ کۆدەکەینەوە، و چی لێدەکەین. ئێمە تەنها بەپێی یاسا کارپێکراوەکان زانیاریی دەربارەی تۆ کۆدەکەینەوە. بۆ زانیاری زیاتر لە هەر بەشێکدا کلیک لەسەر "زیاتر بزانە" بکە.

ئەمە ئاگادارییەکی جیهانییە و کارەکانمان بە گشتی ڕوون دەکاتەوە. لەو شوێنانەی کە یاسا یان ڕێسا ناوخۆییەکان داوا دەکەن کە ئێمە زانیارییەکان بە شێوەیەکی جیاواز پڕۆسە بکەین، یان خۆمان لەم پرۆسانە بەدوور بگرین، ئێمە هەمیشە پابەند دەبین بە یاسای ناوخۆیی کارپێکراو. بۆ هەر شتێک کە لەم ئاگادارییەدا ئاماژەی پێنەکراوە، دەکرێت ئاگادارییەکی تەواوکەر دەربکەین. پێویستە هەر ئاگادارییەکی تەواوکەر لەگەڵ ئەم ئاگادارییەدا بخوێنیتەوە.

لەو بەشەدا کە بە ناوی "چ ماف و بژاردەیەکت هەیە؟"، ناسێنراوە، دەتوانیت زانیاری دەربارەی مافەکانیشت بدۆزیتەوە.

ئێمە کێین؟

ئێمەGreen Emerald Company, for General Trading, Importing, Selling and Distribution of Consumables and Tobacco Products Ltd.، دابەشکەری ڕێگەپێدراوی بەرهەمەکانی PMI لە عێراق. 

وردەکارییەکانمان (ناو، ناونیشان و هتد) بە جیا پێت دراوە لە کاتی (یان بۆ پشتڕاستکردنەوەی) زانیاری دەربارەی تۆ، بۆ نموونە لە ئاگادارییەکدا، لە ئەپێک یان ماڵپەڕێکدا، یان لە ئیمەیڵێکدا کە لینکی ئەم ئاگادارییە لەخۆدەگرێت. تکایە ئەم وردەکاریانە بەکاربهێنە ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیمان پێوە بکەیت سەبارەت بە پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت. 

زیاتر بزانە

  • Philip Morris International  یان PMI کە بە واتای فیلیپ مۆریسی نێودەوڵەتی دێت و گروپێکی پێشەنگی نێودەوڵەتییە بۆ تووتن و بارەگا سەرەکییەکەی لە لۆزان لە سویسرایە. لە کۆمەڵێک کۆمپانیا یان "هاوپەیوەند" پێکهاتووە.
  • بەرهەمی PMI: واتە بەرهەمی PMI یان یەکێک لە لایەنە هاوپەیوەندەکان.

چۆن زانیاری لەسەر ئێوە کۆدەکەینەوە؟

رەنگە ئێمە بە شێوازی جۆراوجۆر زانیاری دەربارەی تۆ کۆبکەینەوە.

دەکرێت زانیارییەکان راستەوخۆ لە خۆتەوە بۆمان بێت (بۆ نموونە پڕکردنەوەی فۆڕم، پەیوەندیکردن بە ئێمە، یان ناردنی زانیاری بۆ ئێمە لە ڕێگەی ئەپی مۆبایلەوە).

لەوانەیە ئێمە زانیاری بە شێوەیەکی خۆکار کۆبکەینەوە کاتێک تۆ کار بە سیستەمەکانمان دەکەیت یان کاتێک لەگەڵ  ئێمە پەیوەندیت دەبەستیت (بۆ نموونە کاتێک تۆ یەک ئەپ یان ماڵپەڕ بەکاردەهێنیت کە لەلایەن ئێمەوە بەڕێوەدەبرێت، یان، لەو شوێنانەی کە ئێمە تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنین بۆ چاودێریکردنی ئەوەی کە کاتێک تۆ ئیمەیڵ وەردەگریت یان دەیکەیتەوە یان نامەی کورتەنامە وەردەگریت).

هەروەها لەوانەیە ئێمە زانیاری لە لایەنی سێیەمەوە کۆبکەینەوە (بۆ نموونە زانیارییە بەردەستە گشتییەکان، زانیاری لەسەر پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی وەک Meta و X). بۆ نموونە، لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە، لەوانەیە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ لە زانیارییە کۆکراوەکانەوە پشانبدەین کە لە لایەنی سێیەمەوە بەدەستمان هێناوە. بۆ نموونە، ئەمە ڕەنگە زانیاری ئاماری سەر بە کەسانی هەندێک ناوچەی جوگرافی لەخۆبگرێت.

لەم ئاگادارییەدا، ئێمە ئاماژە بە هەموو ئەو ڕێگایانە دەکەین کە تۆ بەهۆیانەوە پەیوەندیت لەگەڵ ئێمەدا هەیە بە شێوەی "خاڵەکانی پەیوەندیکردن". خاڵەکانی پەیوەندیکردن هەریەک لە خاڵی پەیوەندیکردنی فیزیکی لەخۆدەگرن بۆ نموونە، فرۆشگاکانی تاکەکەسی، (ئەمە هەردوو فرۆشگای تاکەکەسی کە ڕاستەوخۆ لەلایەن ئێمەوە بەڕێوەدەبرێن و فرۆشگاکانی تاکەکەسی لایەنی سێیەم لەخۆدەگرن)، ئیڤێنت و بۆنەکان، (ئەمەش بریتیین لەو بۆنەیانەی کە لەلایەن ئێمەوە ڕێکدەخرێن و بۆنەکانی لایەنە سێیەمەکان کە تیایدا ئێمە لەگەڵ بەرهەمەکانی PMIـدا ئامادەین)، ناوەندەکانی پەیوەندی بەکاربەران، و خاڵەکانی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی (بۆ نموونە، ئەپەکان، تۆڕی کۆمەڵایەتی و ماڵپەڕەکان).

زیاتر بزانە

لەوانەیە ئێمە ئەو زانیاریانە کۆبکەینەوە کە تۆ ڕاستەوخۆ پێشکەشی دەکەیت.  لە باری ئاساییدا، ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە تۆ:

  • ناوت تۆمار بکەیت بۆ ئەوەی ئەندامی داتابەیسێک بیت کە لەلایەن ئێمەوە بەڕێوەدەبرێت (لەوانەش بەرنامەکانی دڵسۆزی)، کە بریتی دەبێت لە ئەنجامدانی پشتڕاستکردنەوەی تەمەن (ئەمە دەکرێت بە شێوەیەکی کەسی بێت، لە ڕێگەی ئەپێکەوە بێت، یان ئۆنلاین بێت، کە شیکاری AI بۆ دەموچاوت لەخۆدەگرێت)؛
  • داوای زانیاری دەربارەی بەرهەمەکانی PMI بکەیت، کە لەوانەیە ناسینەوەی تەمەن لەخۆبگرێت (ئەمە دەکرێت بە شێوەیەکی ئامادەبوونی کەسی بێت، لە ڕێگەی ئەپێکەوە بێت، یان ئۆنلاین بێت، هەروەها شیکاری AI بۆ دەموچاوت لەخۆدەگرێت)؛
  • بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکانی PMI لە فرۆشگایەکی تاکەکەسی بکڕیت؛
  • خاڵێکی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی کە لەلایەن ئێمەوە بەڕێوەدەبرێت دابگریت، یان بەکاربهێنیت، (بۆ نموونە ئەپێک یان ماڵپەڕێک)؛
  • پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی خاڵێکی پەیوەندیکردن، یان لە ڕێگەی ئیمەیڵ، تۆڕێ کۆمەڵایەتی یان تەلەفۆنەوە؛
  • ئامێرێک لەگەڵ ئێمە تۆمار بکەیت؛
  • بەشداریبکەیت لە پۆرتاڵێکی پانێڵ کە لەلایەن ئێمەوە بەڕێوەدەبرێت؛
  • ناوت تۆمار بکەیت بۆ وەرگرتنی بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی، ئاگادارکردنەوەی ئیمەیڵ، پەیوەندییەکان یان مادەکانی تر کە پەیوەندییان بە بەرهەمەکانی PMI یان کارەکانمانەوە هەیە؛
  • بەشداریبکەیت لە ڕاپرسی یان (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە) پێشبڕکێ یان ریکلام یان؛
  • لەگەڵ یەکێک لە نوێنەرانی فرۆشتنمان پەیوەندی بکەیت یان بەشداری لە بۆنەیەکدا بکەیت کە لایەنێکی پەیوەندیداری PMI ڕێکی خستووە.

لەوانەیە ئێمە زانیاری لە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی کۆبکەینەوە، ئەگەر تۆ هەڵبژێریت کە زانیارییەکانمان لەگەڵدا هاوبەش بکەیت. ڕەنگە ئەمە لەگەڵ ئێمەدا هاوبەش بکرێت لە ڕێگەی پەیوەندی ڕاستەوخۆی ئینتەرنێتەوە، یان لە ڕێگەی یەکێک لەو ئەپانەی کە لەلایەن ئێمەوە بەڕێوەدەبرێن کە تۆ داتگرتووە.

لەوانەیە ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار زانیاری دەربارەی تۆ کۆبکەینەوە. بە شێوەیەکی ئاسایی، ئەمە کاتێک ڕوودەدات کە تۆ:

  • سەردانی یەکێک لەو شوێنانە بکەیت کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین کە بەرهەمەکانی PMI دەفرۆشێت (بۆ نموونە، بە کۆکردنەوەی زانیارییەکانت لە کاتی دەرچوون، یان لە ڕێگەی هەستەوەرەکانی فرۆشگاکە کە بەستراوە بە تەکنەلۆژیای مۆبایلەوە)؛
  • بەشداریبکەیت لە بۆنەیەکدا کە ئێمە ڕێکمان خستووە (بۆ نموونە، لە ڕێگەی کڕین لە چالاکییەکەدا یان لە ڕێگەی هەستەوەرەکانەوە لە چالاکییەکەدا کە بەستراوە بە تەکنەلۆژیای مۆبایلەوە)؛
  • پەیوەندی لەگەڵ ئێمەدا بکەیت (بۆ نموونە لە ڕێگەی خاڵێکی پەیوەندیکردن، یان پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی)؛
  • خاڵەکانی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی بەکاربهێنیت کە ڕەنگە ئێمە کاریان پێبکەین، بۆ نموونە، لە ڕێگەی میکانیزمەکانی بەدواداچوون (وەک cookies و web beacons/پێکسڵ و تەکنەلۆژیاکانی تری شوێنپێهەڵگرتن وەک ناسێنەرەوەی ئامێرەکان)؛
  • ماڵپەڕی لایەنی سێیەم بەکاربهێنیت (بۆ نموونە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوشێوەی ئەوەی لە خاڵی سەرەوەدا باسکراوە)؛ 
  • پۆستی گشتی بکەیت لە پلاتفۆڕمەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی کە ئێمە فۆڵۆوی دەکەین (بۆ نموونە، بۆ ئەوەی بتوانین لە ڕای گشتی تێبگەین، یان وەڵامی داواکارییەکان بدەینەوە سەبارەت بە بەرهەمەکانی PMI)؛ یان؛
  • لەلایەن بەکارهێنەرێکی دیکەی بەرهەمەکانی PMIـەوە ئاماژە بکرێیت بۆ ئێمە. 

وەک لە سەرەوە باسمان کرد، ڕەنگە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ بە شێوەیەکی خۆکار لە ڕێگەی بەکارهێنانی cookies و تەکنەلۆژیای بەدواداچوونی هاوشێوە کۆبکەینەوە ئەگەر تۆ ڕەزامەندیت لەسەر بەکارهێنانیان هەبێت (یان لایان نەبەیت) کاتێک سەردانی ئەو خاڵانەی پەیوەندیکردنت دیجیتاڵی دەکەیت کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین. cookiesـی تایبەت و تەکنەلۆژیاکانی تری شوێنپێهەڵگرتن کە بەکاردەهێنرێن بەندە بەو خاڵانەی پەیوەندیکردن کە قسەی لەسەر دەکرێت. بۆ ئەوەی بزانیت دەربارەی ئەو میکانیزمانەی کە لە خاڵێکی پەیوەندیکردنی دیاریکراودا بەکاردەهێنرێن، لەوانەش چۆن دەتوانیت قبوڵیان بکەیت یان ڕەتیان بکەیتەوە، تکایە ئەو زانیاریانە ببینە کە لەسەر ئەو خاڵی پەیوەندیکردنە، یان لە ڕێگەیەوە بەردەستکراون. پێویستە پێداچوونەوە بە ئاگاداری نهێنیپارێزی ئەم دابینکەرانە بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت چۆن زانیارییە کەسییەکان دەربارەی تۆ پڕۆسە دەکەن. ئەم میکانیزمانە لەوانەیە cookiesـی   Google Analaytic لەخۆ بگرن (بڕوانە www.google.com/policies/privacy/partners/).

ئێمە ئەم cookiesـانە و تەکنەلۆژیاکانی تری بەدواداچوون بەکاردەهێنین بۆ پەیوەندییە کەسییە دیجیتاڵییەکان کە پەیوەندییان بە تۆوە هەیە، بە بەکارهێنانی هاوبەشە جیاوازەکان. ئەمە لەوانەیە بریتی بێت لە هاوتاکردنی ئەو ئیمەیڵ و ژمارە مۆبایلانەی کە ئێمە بۆت هەڵدەگرین لەگەڵ ناونیشانی ئیمەیڵی هاوبەشەکانی پەیوەندیکردنمان، بۆ ئەوەی گونجاوترین پەیوەندی دیجیتاڵیت پیشان بدەین (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە). ئێمە تەنها لەو شوێنانەدا ئەمە دەکەین کە تۆ ڕەزامەندیت پێداوین (یان بەپێی یاسای کارپێکراو لە هاوبەشکردنی زانیارییەکان دەرنەچووە). هەندێک جار ڕەنگە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆش پڕۆسە بکەین بۆ دروستکردنی پڕۆفایلی هاوشێوە. ئەمە ڕێگەمان پێدەدات بینەرێکی هاوشێوە بۆ کڕیارە ئایندەییەکان دروست بکەین (کە ڕەنگە بەرژەوەندی یان دیمۆگرافیای هاوشێوەی تۆیان هەبێت) لە ڕێگەی پلاتفۆڕمەکانی وەک Googleـەوە، لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانەی کە پلاتفۆرمی پەیوەندیکردنەکە سەبارەت بە کەسانی دیکە هەڵیگرتووە. بەزۆری ئەمە واتە هاوبەشکردنی ناونیشانی ئیمەیڵەکەت لەگەڵ هاوبەشەکانی پەیوەندیکردنمان.

سەرەڕای ئەوەش، لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە، لەوانەیە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ لە لایەنی سێیەم وەربگرین. ئەمە لەوانەیە زانیارییەکانی هاوبەشکراو لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی PMI، زانیارییەکانی پڕۆفایلی بەردەست بە گشتی (وەک ئارەزووەکان و دڵخوازەکانت) لە ماڵپەڕی تۆڕی کۆمەڵایەتی لایەنی سێیەم (وەک Facebook و X)، لیستی بەکارهێنەران و زانیاری تەواوکەر کە لە دەزگاکانی لایەنی سێیەمەوە بەدەست هێنراون لەخۆ بگرێت. بۆ ئەم جۆرە داتایانە، ڕەنگە ئێمە وەک کۆنتڕۆڵکەرێکی سەربەخۆ لە هەندێک حاڵەتدا مامەڵە بکەین، یان کۆنتڕۆڵکەرێکی هاوبەش لەگەڵ لایەنی سێیەم دابنێین سەبارەت بەم چالاکییانەی پڕۆسێسکردن. 

لەو شوێنانەی کە تۆ بە بەکارهێنانی ئەکاونتی تۆڕی کۆمەڵایەتی دەچیتە ناو ئەکاونتەکەتەوە (بۆ نموونە Facebook و Google و هتد) ئێمە هیچ کۆنتڕۆڵێک یان کاریگەرییەکمان نییە لەسەر ئەو زانیاریانەی کە ماڵپەڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ڕێگەی ئەو ماڵپەڕە یان بەستەرەوە کۆیان دەکاتەوە. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە ڕاوێژ بە ئاگاداری پەیوەندیدار بە نهێنیپارێزی داتاکانی ئەم لایەنە سێیەمانە بکە.

هەروەها لەوانەیە ئێمە زانیاری لە چوارچێوەی دیکەدا کۆبکەینەوە کە لەو کاتەدا پێت راگەیەندراوە.

چ زانیارییەک دەربارەی تۆ کۆدەکەینەوە؟

لەوانەیە ئێمە جۆری جیاوازی زانیاری دەربارەی تۆ کۆبکەینەوە وەک:

  • زانیاری دەربارەی داواکارییەکانت، لەوانەش زانیاری پێویست بۆ جێبەجێکردنیان
  • زانیاری پێویست بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەرەنتی
  • زانیاری دەربارەی ئەو کەسانەی لە رێگە تۆوە بەشداری دەکەن
  • ئەو زانیاریانەی کە تۆ لە فۆڕم یان ڕاپرسیدا پێمان دەدەیت، و زانیاری هاوشێوە کە بە لایەنی سێیەمی دەدەیت بۆ ئەوەی بگوازرێنەوە بۆ ئێمە
  • زانیاری دەربارەی شوێنەکەت، کە تۆ هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی لەگەڵ ئێمەدا هاوبەشی بکەیت (بۆ نموونە لە مۆبایلەکەتدا )
  • زانیاری دەربارەی سەردانەکانت بۆ فرۆشگاکانمان یان بۆنەکان (یان فرۆشگاکان یان بۆنەی کەسانی تر کە ئێمە لەگەڵیان کاردەکەین)
  • ئەو زانیاریانەی کە لە پەیوەندییەکاندا پێمان دەدەیت (بۆ نموونە نامە، پەیوەندی، چات، ئیمەیڵ، کورتەنامە و نامەی خێرا) 
  • زانیاری دەربارەی ئارەزوو و دڵخوازەکانت (لەوانەش ئەو زانیاریانەی کە ئێمە لە زانیاریەکانی ترەوە دەرئەنجامی دەدەین، بۆ نموونە لە زانیارییە ئامارییەکانەوە)
  • زانیاری پێویست بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەمەنت وەک بەڵگەنامەی ناسنامە یان بەکارهێنانی شیکاری AI بۆ دەموچاوت
  • ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانتەوە دروست دەکرێن (بۆ نموونە، IQOS)، ئەگەر تۆ هەڵبژێریت کە لەگەڵ ئێمەدا هاوبەشی بکەیت
  • زانیاری دەربارەی ئەزموونی بەکارهێنانی بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان
  • زانیاری ئاماری دەربارەی تۆ (بۆ نموونە زانیاری ئاماری دەربارەی کەسانی هەندێک ناوچەی جوگرافی دیاریکراو)
  • ئەو زانیاریانەی کە ڕەنگە پەیوەندییان بە ڕووداوە نەخوازراوەکانەوە هەبێت (وەک هەر کاریگەرییەکی تەندروستی نەخوازراو لە کاتی بەکارهێنانی یەکێک لە بەرهەمەکانی PMI) کاتێک تۆ ڕاپۆرتیان لێدەدەیت بۆ ئێمە.
  • زانیاری دەربارەی تۆ کە ئێمە لە لایەنی سێیەمەوە بەدەستی دەهێنین، کە تۆ ڕەزامەندیت لەسەر ئەوە دەربڕی کە لایەنی سێیەم دەتوانێت زانیارییەکانی تۆ لەگەڵ کەسانی دیکەدا هاوبەش بکات.

زیاتر بزانە

ئەو زانیاریانەی کە ئێمە ڕاستەوخۆ لە تۆ کۆیدەکەینەوە لەو چوارچێوەیەی کە تۆ پێشکەشی دەکەیت، دیار دەبن. بۆ نموونە:

  • ئەگەر لە ڕێگەی خاڵی پەیوەندیکردنەوە بەرهەمێک لە ئێمە داوا بکەیت، ناوەکەت، پەیوەندی، وردەکارییەکانی پارەدان، شێوازی پارەدان، و ئەو بەرهەمانەی کە هەڵتبژاردووە دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی بتوانین داواکارییەکەت جێبەجێ بکەین؛
  • لەوانەیە تۆ زانیاری لەسەر هەڵبژاردە، ئارەزوو و ئەزموونی بەرهەمەکەت بدەیت بۆ ئەوەی بتوانین بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانت پێشکەش بکەین کە جێگەی سەرنجت دەبن، و بۆ باشترکردنی بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان؛
  • ئەگەر تۆ کاتێک دیاری بکەیت بۆ بینینی ئێمە (یان کەسێک کە پشتگیری لە بەرهەمەکانی PMI یان خزمەتگوزارییەکانمان دەکات)، لەوانەیە ئێمە ناو و وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنت کۆبکەینەوە؛
  • لەوانەیە ئەو زانیاریانە کۆبکەینەوە کە رێگەمان پێدەدات تەمەنت پشتڕاست بکەینەوە، بۆ نموونە کۆپییەکی بەڵگەنامەی ناسنامە یان وێنەی دەموچاوت (چ وەک وێنە بێت یان ڤیدیۆ)؛
  • ئەگەر یەکێک لەو ئەپانەت داگرتووە کە ئێمە بەڕێوەی دەبەین، لەوانەیە داوای بەکارهێنانی شوێنەکەت بکەین (تەنانەت کاتێک ئەپەکە داخراوە یان بەکارنەهێنراوە) بۆ هەندێک تایبەتمەندی. بۆ نموونە، تایبەتمەندی “find my IQOS (دۆزینەوەی IQOSـەکەم)” یارمەتیت دەدات بۆ دۆزینەوەی ئامێرەکەت ئەگەر ون بوو، وە بە باشی کارناکات ئەگەر شوێنەکەت هاوبەش نەکەیت. ئێمە زانیاری شوێنەکە ناهێڵینەوە. تەنها بۆ ڕێگەدان بەم تایبەتمەندیانە بەکاردەهێنرێت و تەنها ئەگەر تۆ ڕەزامەندبیت لەسەر هاوبەشکردنی ئەم زانیارییانە بە ڕەزامەندبوون لەسەر ئاشکراکردنی تایبەت بە ناو ئەپەکە؛
  • ئەگەر تۆ پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە ناوەندەکانی پەیوەندیکردنمان بکەیت، لەوانەیە زانیاریمان پێ بدەیت، بۆ نموونە دەربارەی ئەزموونەکانت لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان، بۆ ئەوەی ڕێگەمان پێبدەیت مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکانت بکەین.

ئەو زانیاریانەی کە ئێمە لە ئامێرێکی ئەلیکترۆنیەوە کۆیان دەکەینەوە، ئەگەر تۆ هەڵبژێریت زانیارییەکانمان بۆ هاوبەش بکەیت. ئەمە لەوانەیە بۆ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی PMI زانیاری دەربارەی خودی ئامێرەکە لەخۆبگرێت (وەک ژمارەی زنجیرەی هەڵگر، ژمارەی زنجیرەی بارگاویکەرەوە، وەشانی فیرموێر، هەڵەکانی ئامێر).

ئەو زانیاریانەی کە ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار کۆیان دەکەینەوە بە گشتی پەیوەندییان هەیە بە:

  • وردەکارییەکانی سەردانەکەت یان پەیوەندییەکەت (وەک کات، بەروار و ماوەی کارکردنت)؛
  • تۆمارە دەنگی یان ڤیدیۆییەکانی (لەو شوێنانەی کە ڕێگەپێدراوە) پەیوەندییەکانت یان سەردانەکانت بۆ خاڵەکانی پەیوەندیکردن، کە ڕەنگە ئێمە بە بەشێوەی تێکست بینووسینەوە؛
  • سەردانەکانت بۆ شوێنەکانی فرۆشتن یان بەشداریکردنت لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا لەوانەش (ناوچە دەوروبەرە نزیکەکان)، چەند جار سەردانی دەکەیت، سەردانی کام ناوچە دەکەیت و بۆ چەند کاتژمێر، و کام کڕین دەکەیت؛
  • بەکارهێنانت لە خاڵەکانی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی کە ئێمە کاریان پێدەکەین (وەک ئەو لاپەڕانەی کە سەردانیان دەکەیت، ئەو لاپەڕەیەی کە لێیەوە هاتوویت، و ئەو لاپەڕەیەی کە چوویتە سەری کاتێک ڕۆشتووی، زمانی گەڕان کە داخڵت کردووە، یان ئەو بەستەرانەی کە لەناو خاڵی پەیوەندیکردنەکەدا کلیکیان لەسەر کراوە، کاتێک بۆ یەکەمجار خاڵی پەیوەندیکردن دەکەیتەوە، بۆ چەند کاتژمێر بەکاریدەهێنیت، و چۆن کارلێک دەکەیت لەگەڵ ئەو نامانەی کە بۆت دەنێرین یان ئەو پەیوەندیانەی کە نیشانت دەدەین)؛ لەوانەیە ئێمە cookies و تەکنەلۆژیای شوێنپێهەڵگرتنی هاوشێوە (وەک پێکسڵ/web beacons) بەکاربهێنین بۆ ئەم کارە؛
  • بەکارهێنانی ماڵپەڕەکانی لایەنی سێیەم لەلایەن تۆوە،  کە زانیارییە کۆکراوەکان هاوشێوەی ئەو زانیاریانە دەبن کە لە خاڵەکەی سەرەوەدا باسکراوە (ڕەنگە ئێمە cookies و تەکنەلۆژیای بەدواداچوونی هاوشێوە (وەک پێکسڵ/web beacons) بەکاربهێنین بۆ ئەم کارە)؛
  • ئامێر و سۆفتوێرەکانی مۆبایل یان کۆمپیوتەر (وەک ناونیشانی IP یان ناسێنەری ئامێرە تایبەتەکەت (بۆ نموونە، ناسێنەری ڕیکلامی مۆبایل (MAID) یان ناسنامەی Android (SSAID))، زانیاری شوێن (چ شوێنی گشتی تۆ ( لە ناونیشانی IP تۆوە وەرگیراوە، لەو حاڵەتەدا ئەو زانیاریانەی کە هەمانە گشتی دەبن، بۆ نموونە ئەو شارۆچکەیەی کە تێیدایت)، یان شوێنی دیاریکراوت (ئەگەر هەڵبژێریت کە لەگەڵمان هاوبەشی بکەیت بۆ مەبەستی دیاریکراو، بۆ نموونە دەستنیشانکردنی کۆگا))، مارکە و مۆدێلی ئامێرەکەت، ڕێکخستنەکانی پیشاندانی مۆنیتەرەکەت، جۆری وێبگەڕەکە، سیستەمی کارپێکردن، (کە ڕەنگە هەندێکیان لە "پەنجەمۆری دیجیتاڵی"ـدا بەکاربهێنرێن (بزانە بۆ چ مەبەستێک زانیاری دەربارەی تۆ پڕۆسێس دەکەین، لە خوارەوە)) و وردەکارییەکانی هەر cookiesـێک (یان تەکنەلۆژیای هاوشێوە) کە ڕەنگە لە ئامێرەکەتدا هەڵمانگرتبێت)؛ 
  • ئەگەر ئامێری ئەلیکترۆنی PMIـی خۆت بۆ ئێمە بگەڕێنیتەوە، لەوانەیە ئێمە زانیاری لە ئامێرەکە دەربهێنین بۆ ئەوەی بزانین بۆچی ئەو ئامێرە کارکردنی وەستاوە. ئەگەر ئامێرەکەت ببەیت بۆ یەکێک لە فرۆشگاکانمان چونکە هەڵەی تێدایە، ئێمە تەنها لەو شوێنانەدا زانیاری دەردەهێنین کە تۆ ڕەزامەندیت داوە لەسەر هاوبەشکردنی ئەو زانیاریانەی کە هەڵگیراوە لای ئێمە؛
  • لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە، لەوانەیە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ لە زانیارییەکانی تۆوە پشانبدەین کە پێشتر هەمانە. بۆ نموونە، ڕەنگە ئێمە کردارەکانی تۆ لەگەڵ ئێمە شی بکەینەوە بۆ ئەنجامدانی بەشکردن و پڕکردنەوەی زانیاری کەسی بۆ باشترکردنی بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان، دانانای ئۆفەر و پەیوەدی بۆ تۆ، یان ڕەنگە زانیاری کۆکراوە سەبارەت بە کەسەکان لە هەندێک ناوچەی جوگرافی بەکاربهێنین، کە لە لایەنی سێیەمەوە بەدەستی دەهێنین، بۆ ئاماژە بە دڵخوازەکانی تۆ.

ئەو زانیاریانەی کە لە لایەنی سێیەمەوە کۆیان دەکەینەوە بە گشتی پێکدێت لە زانیارییە بەردەستە گشتییەکان (وەک ئارەزووەکان، دڵخوازەکان و ئەزموونەکانت)، بۆ نموونە لە پۆستەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی گشتی.

ئێمە بۆ چ مەبەستێک زانیاری دەربارەی تۆ بەکاردەهێنین، و لەسەر چ بنەمایەکی یاسایی؟

لەم بەشەدا باسی ئەو مەبەستانە دەکەین کە زانیاری کەسی بۆ بەکاردەهێنین. بەڵام ئەمە ئاگادارییەکی جیهانییە و لەو شوێنانەی کە یاساکانی وڵاتێک هەندێک چالاکیی کە لەم ئاگادارییەدا باسکراون سنووردار دەکەن یان قەدەغە دەکەن، ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ بۆ ئەو مەبەستانە لەو وڵاتەدا پرۆسێس ناکەین.

بەپێی ئەوانەی سەرەوە، ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ بۆ ئەم مەبەستانەی خوارەوە پرۆسێس دەکەین:

  • بۆ پابەندبوون بە ئەرکە یاساییەکان، وەک پشتڕاستکردنەوەی تەمەن و دۆخی خۆت وەک بەکارهێنەری بەرهەمەکانی PMI یان بۆ راپۆرت دان لەسەر زانیارییەکانی پەیوەست بە ڕووداوە نەخوازراوەکان.
  • بۆ پێدانی (ئەگەر پێویست بێت) بەرهەمەکانی PMI بە قەرز یان فرۆشتنیان بە تۆ، لەوانەش جێبەجێکردنی داواکارییەکانت و پرۆسێسکردنی پارەدانت
  • بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە فرۆشتن و پشتگیری بەرهەم بۆ تۆ، لەوانەش مامەڵەکردن لەگەڵ پرسیار و داواکارییەکانت، و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی گەرەنتی و پاڵپشتی لەوانەش پاڵپشتی کەسی و تێڕوانینەکان لەسەر بەکارهێنانی بەرهەمەکانی PMI 
  • بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە)، لەوانە بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی دڵسۆزی و بەرنامەکانی ڕەوانەکردن، باشترکردنی بەرهەم، توێژینەوە بازاڕییەکان (لەوانەش نیشاندانی پراکتیزە دادپەروەرەکان لە توێژینەوەی بازاڕدا)، پەرەپێدانی ستراتیژی بازرگانی، دروستکردنی ئۆفەر و پەیوەندییە کەسییەکان، بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکانی ریکلام دروستکردن و جێبەجێکردنی پەیوەندی دیجیتاڵی ئامانجدار لەسەر ئەو ماڵپەڕانەی کە سەردانیان دەکەیت یان بۆ دروستکردنی بینەرێکی هاوشێوە بۆ بە ئامانجکردنی کڕیارەکانی داهاتوو (کە لەوانەیە بەرژەوەندی یان دیمۆگرافیای هاوشێوەی تۆیان هەبێت)، دەستکاریکردنی کردارەکانت و ئەزموونەکانت لەگەڵ ئێمە، بۆ نموونە لە فرۆشگاکان کە بەرهەمەکانی PMI دەفرۆشن، بۆنەکان، دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی ئەو نامانەی کە بۆت دەنێرین، پەیوەندییەکان کە نیشانت دەدەین یان ئەو  پەیوەندییانەی لەگەڵتدا دەیبەستین. 
  • بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئایا تۆ هێشتا لە پەیوەندیدایت لەگەڵ ئێمە و ئایا دەتەوێت بەردەوام بیت لە وەرگرتنیان.
  • بۆ ئەوەی ئێمە یان هاوبەشە بازرگانییەکانمان لە دەرفەتە تازەکان دەربارەت بەرهەمەکانی PMI ئاگادارت بکەینەوە 
  • بۆ ئەوەی بتوانین وابکەین خاڵی پەیوەندیکردن و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی PMI بەکاربهێنیت و ئەزموونیان باشتر بکەین
  • بۆ پشتگیریکردن لە هەموو ئەوانەی سەرەوە، لەوانەش بەڕێوەبردنی ئەکاونتەکانت، پەیوەندیکردن لەگەڵ تۆ، بەڕێوەبردنی چاوپێکەوتنەکانت لەگەڵ ئێمە یان لەگەڵ کەسێک کە پشتگیری لە بەرهەمەکانی PMI یان خزمەتگوزارییەکانمان دەکات (بۆ نموونە، سەبارەت بە بەرهەمێکی نوێ، یان خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن)، ڕێکخستنی ئەزموونی خۆت لە خاڵەکانی پەیوەندیکردن، ڕێگریکردن لە ساختەکاری (بۆ نموونە لە چوارچێوەی بانگەشەکردن، پێشبڕکێ و ڕاپرسییەکانمان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە لە جارێک زیاتر لەلایەن هەمان کەسەوە وەرناگیرێن، یان لە چوارچێوەی بازرگانی ئەلیکترۆنیدا بۆ پاراستن زانیاری خاوەن کارت و ئەکاونت)، ڕاهێنانی کارمەندان و کۆنترۆڵکردنی کوالیتی، و کارگێڕی و چارەسەرکردنی کێشەکان
  • بۆ شیکاری بازرگانی، بە مەبەستی ئامار یان هۆکاری زانستی، لەوانەش باشترکردنی بەرهەمەکانی PMI (بۆ ئەو زانیاریانەی کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی PMI کۆکراونەتەوە، ئەمە کارا دەبێت ئەگەر تۆ هەڵتبژاردبێت زانیاریەکان بۆ ئێمە بنێریت بۆ ئەم مەبەستانە یان ئەگەر ئامێرێک بۆ ئێمە بگەڕێنیتەوە) و خزمەتگوزارییەکان، فرۆشگاکان و ڕووداوەکان، و ئەو زانیاریانەی کە ئێمە (یان لایەنی پەیوەندیدارمان) پێت دەدەین
  • بۆ مەبەستی تر کە ئێمە ئاگادارت دەکەینەوە، یان لە چوارچێوەی بابەتەکەدا ڕوون دەبێتەوە، لەو کاتەی کە زانیاری دەربارەی تۆ یەکەمجار کۆدەکرێتەوە

بنەمای یاسایی بۆ بەکارهێنانی زانیارییەکانمان دەربارەی تۆ یەکێکە لەمانەی خوارەوە (کە لە بەشی "زیاتر بزانە" بە وردی ڕوونی دەکەینەوە):

  • پابەندبوون بە پابەندبوونێکی یاسایی کە ئێمەی تێداین؛
  • جێبەجێکردنی گرێبەستێک کە تۆ لایەنێکیت تێیدا؛
  • بەرژەوەندییەکی بازرگانی راستەقینە پشتگوێ نەخرێت لە پێناو ئارەزووی تۆ بۆ پاراستنی بەرژەوەندی زانیارییەکانی خۆت ؛

لەو شوێنانەی کە هیچ کام لەمانەی سەرەوە ناگرێتەوە یان لەو شوێنانەی کە یاسا داوا دەکات، ڕەزامەندی تۆ (کە ئێمە داوای دەکەین پێش ئەوەی زانیارییەکان پرۆسێس بکەین).

زیاتر بزانە

ئەو مەبەستانەی کە ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ بۆیان پرۆسێس دەکەین، لەگەڵ شێوازە هاوبەشەکانی کۆکردنەوە و بنەمای یاسایی بۆ بەکارهێنان، بریتین لە:

مەبەست

شێوازی کۆکردنەوە و بنەمای یاسایی بۆ پرۆسێسکردن

پابەندبوون بە یاسا بەرکارەکان

  • پشتڕاستکردنەوەی تەمەن و دۆخی خۆت وەک بەکارهێنەری بەرهەمەکانی PMI (بەپێی وڵات و خاڵی پەیوەندیکردن، ئەمە دەکرێت پڕۆسەیەکی فیزیکی یان خۆکار بێت؛ لە هەندێک وڵاتدا تۆ (وێنە/ڤیدیۆ)ـی ڕووخسارت دەنێریت یان ڕێگەمان پێدەدەیت بۆ بینین، کە لەلایەن چارەسەرەکانی AI پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی خۆکار تەمەنت دیاری بکەین (بەڵام بەبێ ئەوەی ناسنامەت دیاری بکات)).
  • ڕاپۆرتکردنی ڕووداوە نەخوازراوەکانی پەیوەست بە بەرهەمەکانی PMI

ئەم زانیارییانە بەگشتی لەلایەن ئێوەوە ڕاستەوخۆ پێمان دەدرێت.

ئێمە ئەو زانیارییانە بەکاری دەهێنین چونکە پێویستە لەسەرمان پابەند بین بە بڕیارێکی یاسایی بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان تەنها بە کەسانی پێگەیشتوو و چاودێری پارێزراوی ئەو جۆرە بەرهەمانە بکەین، یان، لەو وڵاتانەی کە پابەندبوونێکی یاسایی لەو شێوەیەی تێدا نییە، چونکە ئێمە بەرژەوەندییەکی بازرگانی یاساییمان هەیە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکانی PMI تەنها بە کەسانی پێگەیشتوو و دڵنیابوون لە پارێزراوی ئەو جۆرە بەرهەمانە کە لەلایەن بەرژەوەندییەکان و ماف و ئازادییەکانی تۆوە پشتگوێ نەخراوە لەپێناو بۆ پاراستنی زانیاری دەربارەی تۆ.

پێدانی بەرهەمەکانی PMI بە قەرز یان فرۆشتنیان

  • جێبەجێکردنی داواکارییەکانت (لەوانەش ناردنی پسوڵە)
  • پڕۆسێسکردنی پارەدانت
  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گەرەنتی و پاڵپشتی

ئەم زانیاریانە بەگشتی لەلایەن تۆوە ڕاستەوخۆ بۆ ئێمە دابین دەکرێن (بە شێوەیەکی ئاسایی، ناو، ناونیشان، ناونیشانی ئیمەیڵ، زانیاری پارەدان).

ئێمە بەکاری دەهێنین بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە گرێبەستییەکانمان بەرامبەر بە تۆ وەک کڕیار یان قەرزوەرگری بەرهەمەکانی PMI.

پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە فرۆشتن و پشتگیری بەرهەم

  • مامەڵەکردن لەگەڵ پرسیار و داواکارییەکانت، و زانیاری دەربارەی ئەزموونەکانت لەگەڵ بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان
  • دابینکردنی پاڵپشتی کەسی بۆت لەسەر بەکارهێنانی ئامێرەکە     
  • پەیوەندیکردن پێتەوە
  • کارگێڕی گشتی و چارەسەرکردنی کێشەکان
  • بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی دڵسۆزی

ئەم زانیاریانە بەگشتی لەلایەن تۆوە ڕاستەوخۆ بۆ ئێمە دابین دەکرێن بەڵام لەوانەیە لەگەڵ ئەو زانیاریانەدا تێکەڵ بکرێن کە ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار کۆیان دەکەینەوە (بۆ نموونە، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا (وەک cookies و web beacons/پێکسڵ) بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی خاڵی پەیوەندیکردن و ئیمەیڵەکانی ئێمە)، و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوشێوە بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی خاڵەکانی پەیوەندیکردنی لایەنی سێیەم؛ و (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە) ئەو زانیاریانەی کە لە لایەنی سێیەمەوە بەدەستی دەهێنین (وەک پۆستە گشتیەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی).

ئێمە بۆیە بەکاری دەهێنین چونکە ڕەزامەندی تۆمان هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە (ئەم حاڵەتانە لە نێو چوارچێوەی بابەتەکەدا ڕوون دەبنەوە)؛ یان ئێمە بەرژەوەندییەکی بازرگانی یاساییمان هەیە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە فرۆشتن و پشتگیری بەرهەم بۆ کڕیارەکانمان کە لەلایەن بەرژەوەندییەکان، مافەکان و ئازادییەکانی تۆوە بۆ پاراستنی زانیارییەکانی تۆ سەرپێچی نەکراوە.

بەرهەمەکانی PMI لە بازاڕدا (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە)

  • تێگەیشتن لە ئارەزووەکانت (وەک ئەوەی چ بەرهەمێک یان ڕووداوێک ڕەنگە جێگەی سەرنجت بێت یان ڕەنگە باشتر بەپێی پێداویستییەکانت بێت) و، لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە، بە شێوەیەکی شەخسیی بۆ تۆ بە بازاڕ بکەن
  • تێگەیشتن کە ئایا تۆ هێشتا لە پەیوەندیدایت لەگەڵمان و ئایا دەتەوێت بەردەوام بیت لە وەرگرتنیان
  • بەڕێوەبردنی بەرنامەکانی دڵسۆزی و ڕەوانەکردن
  • بانگهێشتکردنت بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەکان یان هەڵمەتەکانی توێژینەوەی بازاڕ و بەڕێوەبردن
  • بۆ توێژینەوە بازاڕییەکان، و بۆ نیشاندانی پراکتیکەکانی توێژینەوەی بازاڕی دادپەروەرانە
  • پەرەپێدانی ستراتیژی بازرگانی
  • بەڕێوەبردنی هەڵمەتەکانی پەیوەندیکردن
  • ڕێکخستنی ئەزموونی تۆ لە خاڵەکانی پەیوەندیکردن (بۆ نموونە بۆ ئەوەی سەردانەکەت بە کەسی بکەیت، وەک لەگەڵ سڵاوکردن یان پێشنیارێک کە ڕەنگە جێگەی سەرنجت بێت)

ئەمە بە شێوەیەکی گشتی دەبنە کۆمەڵێک زانیاری کە تۆ پێمان دەدەیت (بۆ نموونە، ناو و پەیوەندی و وردەکارییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی)؛ ئەو زانیاریانەی کە ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار کۆیان دەکەینەوە (بۆ نموونە، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا (وەک cookies و web beacons/پێکسڵ) بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی خاڵی پەیوەندیکردن و پەیامە ئەلیکترۆنییەکان (بۆ نموونە ئیمەیڵ و کورتەنامە) لە ئێمەوە)، و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوشێوە بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی خاڵی پەیوەندیکردنی لایەنی سێیەم بۆ بەڕێوەبردنی میدیای پارەدان و میدیای پڕۆگرامکراوی پارەدان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر بگاتە تۆ و پەیوەندیت پێوە بکات. میدیای پارەدان بریتییە لە کڕینی شوێن لەسەر پلاتفۆرمی بڵاوکردنەوە وەک پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی، بزوێنەری گەڕان و ماڵپەڕی لایەنی سێیەم؛ و (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە) ئەو زانیاریانەی کە لە لایەنی سێیەمەوە بەدەستی دەهێنین (وەک پۆستە گشتیەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی).

ئێمە بەو پاساوە بەکاری دەهێنین کە یان:

  • تۆ ڕەزامەندی خۆتت داوە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە (ئەم حاڵەتانە لە چوارچێوەی بابەت ڕوون دەبنەوە)؛ یان
  • ئێمە بەرژەوەندییەکی بازرگانی یاساییمان هەیە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی PMI، بۆ بەڕێوەبردنی خاڵەکانی پەیوەندیکردن، بۆ ڕێکخستنی ئەزموونەکەت، و بۆ ئەوەی تێبگەین کە ئایا تۆ دەتەوێت بەردەوام بیت لە وەرگرتنی پەیوەندییەکانمان کە لەلایەن بەرژەوەندییەکان، مافەکان و ئازادییەکانەوە سەرپێچی نەکراوە بۆ پاراستنی زانیارییەکان دەربارەی تۆ.

بەرهەمەکانی PMI لە بازاڕدا (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە) (بەردەوامە)

  • زانیاریت پێدەدات دەربارەی و بەڕێوەبردنی (ئەگەر ڕێگەپێدراو بێت) بانگەشە، بەرهەم و خزمەتگوزارییەکان، فرۆشگاکان، بۆنە و ڕێکخستنی بەرهەمەکانی PMI
  • ئەزموونەکەت لەگەڵ ئێمە ڕێکبخە، بۆ نموونە بە نامە و ئۆفەرە تایبەتمەندەکان کە بۆت دەنێرین، یان پەیوەندییەکان کە نیشانت دەدەین

ڕێگەدان پێمان یان بە هاوبەشە بازرگانییەکانمان لە دەرفەتەکانی داهاتوو سەبارەت بە بەرهەمەکانی PMI یان هەر گۆڕانکارییەکی ڕێکخراوەیی کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر توانای ئێمە هەبێت بۆ دابینکردنی هەندێک بەرهەم بۆت 

  • پەرەپێدان و باشترکردنی ئامرازەکان بۆ بەدواداچوونی ئەم مەبەستانە

ئەمە بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە کۆمەڵێک زانیاری کە تۆ پێمان دەدەیت (بۆ نموونە، ناو و پەیوەندی و وردەکارییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی)؛ ئەو زانیاریانەی کە ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار کۆیان دەکەینەوە (بۆ نموونە، بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا (وەک cookies و web beacons/پێکسڵ) بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی خاڵی پەیوەندیکردن و پەیامە ئەلیکترۆنییەکان (بۆ نموونە ئیمەیڵ و کورتەنامە) لە ئێمەوە)، و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای هاوشێوە بۆ چاودێریکردنی بەکارهێنانی خاڵی پەیوەندیکردنی لایەنی سێیەم؛ و (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە) ئەو زانیاریانەی کە ئێمە لە لایەنی سێیەمەوە بەدەستی دەهێنین (بۆ نموونە پۆستەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی گشتی، و زانیاری ئاماری).

ئێمە بەکاری دەهێنین بە هۆکاری ئەوەی کە ئێمە بەرژەوەندییەکی بازرگانی یاساییمان هەیە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان کە لەلایەن بەرژەوەندی و ماف و ئازادییەکانی تۆوە بۆ پاراستنی زانیارییەکانی تۆ پشتگوێ نەخراوە.

لە هەندێک وڵاتدا، لەو شوێنانەی کە یاسا داوا دەکات، ئێمە ئەم ماددانە بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆیان دەنێرین، و ئەم تەکنەلۆژیایانە بەکاردەهێنین، تەنها بە ڕەزامەندی تۆ.

بەکارهێنانی خاڵی پەیوەندیکردن و ئامێری ئەلیکترۆنی PMI

بۆئەوەی ڕێگەت بدەین کە خاڵی پەیوەندیکردن و ئامێری ئەلیکترۆنی PMI بەکاربهێنیت و ئەزموونت باشتربکەین

ئەم زانیاریانە، ئەگەر تۆ هەڵتبژارت کە بۆمان بنێریت، یان ڕاستەوخۆ لە پەیوەندی ئامێرەکەوە بۆ ئینتەرنێت، لە ڕێگەی یەکێک لە ئەپەکانمانەوە کە ڕەنگە دایبگریت، یان لە ڕێگەی خاڵە جیاوازەکانی فرۆشیارەوە بۆمان دەنێردرێت. 

ئەمە لەوانەیە زانیاری دەربارەی خودی ئامێرەکە لەخۆبگرێت (وەک ژمارەی زنجیرەی هەڵگر، ژمارەی زنجیرەی بارگاویکەرەوە، وەشانی فیرموێر، هەڵەکانی ئامێر).

ئێمە بۆیە بەکاری دەهێنین چونکە ئێمە ڕەزامەندی تۆمان هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە (ئەم حاڵەتانە لە چوارچێوەی بابەتەکەدا ڕوون دەبنەوە) یان لەبەر ئەوەی ئێمە بەرژەوەندییەکی بازرگانی ڕەوامان هەیە بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی بۆ خاڵی پەیوەندیکردن و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی PMI، کە بەرژەوەندییەکان، مافەکان و ئازادییەکانی تۆوە پشتگوێ نەخراوە بۆ پاراستنی زانیاری دەربارەی تۆ.

پاڵپشتی پەیوەندیمان لەگەڵ تۆ

  • بەڕێوەبردنی ئەکاونتەکانت
  • ڕێگەدان پێت بۆ بەکارهێنانی خاڵەکانی پەیوەندیکردن (بۆ نموونە، ڕێگەدان پێت کە بچیتە ژوورەوە بۆ ئەو بەشانەی خاڵی پەیوەندیکردن کە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ڕێگەپێدراو تەرخانکراون، بەڕێوەبردنی هەڵبژاردەی زمانەکەت، پەیوەستکردنی سەبەتەی کڕینەکەت بە خۆت، چالاککردنی هەندێک تایبەتمەندی خاڵی پەیوەندیکردن، بۆ نموونە تایبەتمەندی "IQOSـەکەم بدۆزەرەوە" (کە شوێنەکەت هەڵدەبژێریت بۆ هاوبەشکردنی)
  • پەیوەندیکردنت لەگەڵت
  • بەڕێوەبردنی چاوپێکەوتنەکانت لەگەڵ ئێمە یان لەگەڵ کەسێک کە پاڵپشتی لە بەرهەمەکانی PMI یان خزمەتگوزارییەکانمان دەکات (بۆ نموونە، سەبارەت بە بەرهەمێکی نوێ، یان خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن)
  • باشترکردنی ئەزموونەکەت
  • ڕێگریکردن لە ساختەکاری (بۆ نموونە لە چوارچێوەی بابەتی – ئەگەر ڕێگەپێدراو بێت – بانگەشە و پێشبڕکێ و ڕاپرسییەکانمان، بۆ دڵنیابوون لەوەی کە زیاتر لە جارێک لەلایەن هەمان کەسەوە وەرناگیرێن، یان لە چوارچێوەی بازرگانی ئەلیکترۆنیدا بۆ پاراستنی زانیارییەکانی خاوەن کارت یان ئەکاونت)
  • ڕاهێنانی کارمەندان و کۆنترۆڵکردنی کوالێتی (لەوانەش بەکارهێنانی نووسینەوەی تۆمارەکانی پەیوەندییەکان بۆ ناوەندەکانی پەیوەندیکردن بۆ بەرهەمهێنانی تێگەیشتنە کۆکراوەکان)، و کارگێڕی و چارەسەرکردنی کێشەکان

ئەمە بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە تێکەڵەیەک لە زانیارییەکان کە تۆ پێمان دەبەخشیت (بە شێوەیەکی ئاسایی، ناو، وشەی نهێنی (یان هاوتا)) و ئەو زانیاریانەی کە ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار کۆیان دەکەینەوە (بۆ نموونە، زانیاری دەربارەی ئامێرەکەت، و cookies و تەکنەلۆژیای بەدواداچوونی هاوشێوە، و (لەو شوێنانەی کە ڕێگەپێدراون) تۆمارکردنی پەیوەندییەکانت (و نووسینەوەی ئەو تۆمارانە) یان سەردانکردن بۆ خاڵەکانی پەیوەندیکردن).

ئێمە بەو هۆکارە بەکاری دەهێنین کە هاوتایە لەگەڵ مەبەستی بەکارهێنانی ئەو زانیاریانەی کە ئێمە پشتگیریان دەکەین. بۆ نموونە، لەو شوێنانەی کە ئێمە ئەکاونتەکەت بەڕێوەدەبەین بۆ پاڵپشتیکردن لە کڕینێک یان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دوای فرۆشتن، ئێمە زانیارییەکان بەکاردەهێنین بۆ جێبەجێکردنی ئەرکە گرێبەستییەکانمان بەرامبەر بە تۆ وەک کڕیارێکی بەرهەمەکانی PMI؛ لەو شوێنانەی کە ئێمە ئەکاونتەکەت بەڕێوەدەبەین بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی PMIـت پیشان بدەین، ئێمە بەکاری دەهێنین بە هۆکاری ئەوەی کە ئێمە بەرژەوەندییەکی بازرگانی یاساییمان هەیە بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانی PMI کە بەرژەوەندییەکان، مافەکان و ئازادییەکانی تۆ لە پێناو پاراستنی زانیارییەکان دەربارەی تۆ پشتگوێ نەخرێت

شیکاری و باشترکردنی بازرگانی

بۆ شیکاری بازرگانی، مەبەستی ئاماریی یان زانستی، لەوانەش بۆ باشترکردنی بەرهەمەکانی PMI (بۆ ئەو زانیاریانەی کە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کۆکراونەتەوە، ئەمە تەنها لەو کاتەدا کارا دەبێت کە تۆ هەڵتبژاردبێت زانیارییەکانت بۆ ئەم مەبەستانە هاوبەش بکەیت یان ئامێرێکی هەڵە بگەڕێنیتەوە)، خزمەتگوزارییەکان، ئەو شوێنانەی کە بەرهەمەکانی PMI دەفرۆشن، ڕووداوەکان، خاڵەکانی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی PMI و ئەو زانیاریانەی کە ئێمە (یان لایەنە پەیوەندیدارەکانمان) پێشکەشی کڕیارەکانمان دەکەین

ئەمە بە شێوەیەکی گشتی دەبێتە کۆمەڵێک زانیاری کە تۆ پێمان دەدەیت (وەک زانیارییەکانی پەیوەندییەکانت لەگەڵ خاڵەکانی پەیوەندیکردن؛ یان زانیاری دیمۆگرافی، بۆ نموونە تەمەن، ڕەگەز و ئەو شارەی کە تێیدا دەژیت)؛ ئەو زانیاریانەی کە ئێمە لە ئامێرە ئەلیکترۆنییەکەتەوە کۆیان دەکەینەوە (کە بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی PMI، زانیاری دەربارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکەت لەخۆدەگرێت)؛ ئەو زانیاریانەی کە ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار کۆیان دەکەینەوە؛ و (لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە) ئەو زانیاریانەی کە ئێمە لە لایەنی سێیەمەوە بەدەستی دەهێنین. لەو شوێنانەی کە زیاتر لە جۆرێک داتامان لەم پۆلانەدا هەیە، لەوانەیە کۆیان بکەینەوە بۆ باشترکردنی شیکارییەکانمان.

ئێمە ئەو زانیارییانە بەکار دەهێنین چونکە ڕەزامەندی تۆمان هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە (ئەم حاڵەتانە لە چوارچێوەی بابەت ڕوون دەبنەوە)؛ یان لەبەر ئەوەی ئێمە بەرژەوەندییەکی بازرگانی یاساییمان هەیە بۆ شیکردنەوە و باشترکردنی توانای کرداریی بازرگانی، بەرهەمەکانی PMI، خاڵەکانی پەیوەندیکردن، فرۆشگاکان و ڕووداوەکانی سەر بە ئێمە، کە لەلایەن بەرژەوەندییەکان، مافەکان و ئازادییەکانەوە بۆ پاراستنی زانیارییەکان دەربارەی تۆ سەرپێچی نەکراوە.

لەو شوێنانەی کە ئێمە بەکارهێنانی زانیارییەکانمان دەربارەی تۆ لەسەر یەکێک لەم بنەما یاساییانەی سەرەوە دانانێین، یان لەو شوێنانەی کە یاسا پێویستی پێیەتی، ئێمە داوای ڕەزامەندی تۆ دەکەین پێش ئەوەی زانیارییەکان پرۆسێس بکەین (ئەم کەیسانە لە چوارچێوەدا ڕوون دەبنەوە).

لەو شوێنانەی کە ئەمە ڕوودەدات، ئێمە ئاگادارییەکی تەواوکەری نهێنیپارێزی پێشکەش دەکەین کە ئەو جۆرە بەکارهێنانە ڕوون دەکاتەوە. پێویستە هەر ئاگادارییەکی تەواوکار لەگەڵ ئەم ئاگادارییەدا بخوێنیتەوە.

ئایا ئێمە ژیری دەستکرد (AI) و فێرکردنی ئامێر (ML) بەکاردەهێنین؟

لەوانەیە ئێمە تایبەتمەندییەکانی ژیری دەستکرد (AI) بەکاربهێنین بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنانت. بۆ نموونە، لەوانەیە پۆرتاڵی بەکاربەر چاتبۆتێکی گفتوگۆ لەخۆبگرێت کە لەلایەن تایبەتمەندییەکانی AI پاڵپشتی دەکرێت کە وەڵامی پرسیارە باوەکان دەداتەوە و یارمەتیت دەدات لە گەشتکردن بە پۆرتاڵەکەدا. چاتبۆتەکە دەتوانێت یارمەتیت بدات لە گەڕان بەدوای بەرهەمەکاندا، بەڕێوەبردنی ئەکاونتەکەت و پێشکەشکردنی هاوکاری.

سەرەڕای ئەوەش، ڕەنگە ئێمە تایبەتمەندییەکانی AI بەکاربهێنین، وەک فێربوونی ئامێر و ئەلگۆریتمەکانی ئامار، بۆ پشتگیریکردن لە شیکاری ڕەفتار و پەیوەندیکردن لەگەڵ خاڵەکانی پەیوەندیکردن و ئەنجامدانی بەشکردن و پڕکردنەوەی زانیاری کەسیی، لەو شوێنانەی کە یاسا ڕێگەی پێداوە. ئەمەش یارمەتیدەرمانە لە تێگەیشتن و باشترکردنی ئەزموونەکەت، باشترکردنی بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان و وابکەین کە ئەزموونێکی کەسیتان بۆ دابین بکەن. وەک نموونە، ئەم تایبەتمەندییانەی AI خاڵە جیاوازەکانی زانیاری شی دەکەنەوە، وەک مێژووی کڕین، هەڵسوکەوتی گەڕان، و زانیاری دیمۆگرافی، بە پشتبەستن بە لێکچوونەکانی نێوان شێواز و ڕەفتاری بەکارهێنەران، لە دیاریکردنی ئەوەی کە لەوانەیە سەر بە کام بەشە بیت و ڕێگە بە تیمەکانمان دەدەن (دەستێوەردانی مرۆیی) ئەم زانیاریانە بەکاربهێنن بۆ ئەنجامدانی کردارە پەیوەندیدار و کەسییەکان کە زۆرترین پەیوەندییان بە تۆوە هەیە. 

هەروەها ڕەنگە تواناکانی AI بەکاربهێنین بۆ یارمەتیدانمان لە ڕێگریکردن لە کردەوە ساختەکان. ڕەنگە شێوازی بەکارهێنانی تری تایبەتمەندییەکانی AI بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی تۆ لە ئەنجامدانی دەستنیشانکردنی تەکنیکی، لەوانەش نوێکردنەوەی فیرموێر، سەبارەت بە ئامێرەکەت کاتێک لە یەکێک لە خاڵەکانی پەیوەندیکردنمان نزیک دەبیتەوە.

لە کۆتاییدا، ڕەنگە ئێمە تایبەتمەندییەکانی AI لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تۆدا بەکاربهێنین بۆ پشتگیریکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری کڕیار، باشترکردنی کاراییەکانیان (لەوانەش ڕازیبوونی تۆ بەم خزمەتگوزارییانە) و پێداچوونەوەی کوالێتی کارلێکەکانی چاودێری کڕیار. ئەمە یارمەتیدەرمانە بۆ پێوانەکردنی ئەزموونی بەکارهێنانت، پێشکەشکردنی باشترین پاڵپشتی چاودێری کڕیار و دیاریکردنی بوارەکان بۆ باشترکردن. بۆ نموونە بە شیکردنەوەی ئەم جۆرە کارلێکانە، دەتوانین باشتر لە پرسە هاوبەشەکان و ڕەوتە هاوبەشەکان تێبگەین، ئەمەش دەبێتە هۆی خزمەتگوزاری زیاتری کڕیاران و ڕەزامەندی.

ئێمە زانیارییەکانت لەگەڵ کێدا هاوبەش دەکەین و بۆ چ مەبەستێک؟

لەوانەیە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ هاوبەشبکەین لەگەڵ:

  • لایەنە پەیوەندیدارەکانی PMI؛
  • لایەنی سێیەم کە بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی PMI یان تۆ دابین دەکەن؛
  • ئەو هاوبەشە بازرگانییانەی بە ووردی هەڵبژێردراون (لە بوارەکانی پەیوەست بە بەرهەمەکانی PMI) بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندیت پێوە بکەن بە ئۆفەرەکان کە پێیان وایە ڕەنگە جێگەی سەرنجت بێت، بەپێی ئارەزووەکانت؛ و
  • لایەنی سێیەمی تر، لەو شوێنانەی کە پێویستن یان لەلایەن یاساوە رێگەیان پێدراوە..

ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ تەنها بەپێی یاسا کارپێکراوەکان لەگەڵ کەسانی تردا هاوبەش دەکەین. بەم شێوەیە، لەو شوێنانەی کە یاسا ڕەزامەندی تۆی دەوێت، ئێمە پێش ئەوەی زانیارییەکانت هاوبەش بکەین داوای رەزامەندی دەکەین.

زیاتر بزانە

هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی PMI

  • زانیاری دەربارەی تۆ لەگەڵ Philip Morris Products S.A. (بنکەکەی لە لۆزان، سویسرا) هاوبەش دەکرێت، کە شوێنی بەڕێوەبردنی ناوەندی پڕۆسێسی زانیاری کەسییە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی PMI. 

Philip Morris Products S.A. زانیارییەکان دەربارەی تۆ بۆ ئەو مەبەستانەی کە لەم ئاگادارییەدا وەک کۆنترۆڵکەری داتا باسکراون پرۆسێس دەکات، بۆ نموونە بۆ باشترکردنی بەرهەمەکانی PMI و خزمەتگوزارییەکانمان.

  • زانیارییەکان دەربارەی تۆ لەگەڵ ئەو لایەنە پەیوەندیدارەی PMI کە لەو وڵاتەی تێیدا دەژیت دامەزراوە بۆ ئەو مەبەستانەی کە لەم ئاگادارییەدا باسکراون، هاوبەش دەکرێن.
  • زانیارییەکان دەربارەی تۆ لەگەڵ لایەنی سەر بە PMI هاوبەش دەکرێن کە بەرپرسیارن لە سەرپەرشتیکردنی کارەکان لەو وڵاتەی کە ئێمە کاریان لەسەر دەکەین (و کە ئێمە زانیارییە کەسییەکانی تۆمان لێ کۆکردۆتەوە).
  • لەوانەیە زانیاری دەربارەی تۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری PMI هاوبەش بکرێت کە پەیوەندییان پێوە دەکەیت (بۆ نموونە، ئەگەر گەشت بکەیت و بتەوێت بزانیت لە کوێ بەرهەمەکانی PMI لە وڵاتێکی نوێدا بکڕیت، یان لە کوێ خزمەتگوزاری یان پاڵپشتی بۆ بەرهەمەکانی PMI بدۆزیتەوە) بە مەبەستی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانمان بۆ تۆ.

وردەکارییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانی PMI  و ئەو وڵاتانەی کە تێیدا دامەزراون لێرەدا بەردەستە.

هاوبەشکردنی زانیاری لەگەڵ لایەنی سێیەم

  • تا ئەو ڕادەیەی کە یاسای کارپێکراو ڕێگەی پێداوە، لەوانەیە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ لەگەڵ لایەنی سێیەمدا هاوبەش بکەین کە بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکان (وەک پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری پارەدان، دابینکەرانی گەیاندن، فرۆشیارانی تاکەکەسی، دەزگاکانی لێکۆڵینەوەی بازاڕ، نیشاندەری بەرهەم، ڕاوێژکاران، پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکانی زانیاری و دابینکەرانی پشتڕاستکردنەوەی تەمەن) دابین دەکەن.
  • تا ئەو ڕادەیەی کە یاسای کارپێکراو ڕێگەی پێدەدات، ڕەنگە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکانی لایەنی سێیەم کە بە وردی هەڵبژێردراون هاوبەش بکەین (بەگوێرەی جۆری ئەو شتەی کە ڕەنگە تۆ پەیوەندیت بە بەرهەمەکانی PMIـیەوە هەبێت، بۆ نموونە چونکە وێنە، شێواز، یان کارایی هاوشێوە یان تەواوکەریان هەیە) بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندیت پێوە بکەن لەگەڵ بەرهەم، خزمەتگوزاری و بانگەشەکردن کە پێیان وایە ڕەنگە جێگەی سەرنجت بێت، بەپێی ئارەزووەکانت.
  • لەوانەیە ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ لەگەڵ لایەنی سێیەمی تردا هاوبەش بکەین، لەو شوێنانەی کە یاسا داوا دەکات یان ڕێگەی پێداوە، بۆ نموونە: دەسەڵاتە دادوەرییەکان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی حکومەت؛ لە وەڵامی داواکارییەک لەلایەن دەسەڵاتدارانی جێبەجێکردنی یاسا یان بەرپرسانی دیکەی حکومەتەوە؛ کاتێک ئێمە ئاشکراکردن بە پێویست یان گونجاو دەزانین بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندنی فیزیکی یان زیانێکی دارایی یان پەیوەست بە لێکۆڵینەوەی چالاکییە نایاساییە گومانلێکراو یان ڕاستەقینەکان؛ و لە چوارچێوەی داڕشتنەوەی ڕێکخراوەییدا.

ڕەنگە زانیاری دەربارەی تۆ بۆ کوێ بنێردرێت؟

ئێمە زانیارییەکان بە شێوەیەکی جیهانی دەگوازینەوە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکانی PMI و بۆ پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکانمان و، بەپێی پێویست، دابینکەرانی خزمەتگوزارییەکانی سەر بە PMI.  بۆیە ڕەنگە زانیارییەکانت بگوازرێنەوە بۆ وڵاتانی دیکە وەک بەشێک لە کارە ستانداردەکانمان. هەرکاتێک ئێمە زانیارییەکانت دەگوازینەوە بۆ دەرەوەی وڵات، ئێمە دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکانت تەنها بۆ ئەو کەسانە سنووردار دەکەین کە پێویستە بیبینن، زانیارییەکانت بەپێی ستانداردەکانی پاراستنی داتا ناوخۆییەکانمان پرۆسێس بکەن، بە شێوەیەکی گونجاو دەیپارێزین و تەنها زانیارییەکان دەگوازینەوە بە پابەندبوون بە یاسا کارپێکراوەکانی پاراستنی نهێنیپارێزی زانیارییەکان. کاتێک زانیارییەکان دەگوازرێنەوە، ئێمە داوا لە لایەنی وەرگر دەکەین کە زانیارییەکانت بە نهێنی بهێڵێتەوە، کاتێک پێویستیان نەماوە بیسڕنەوە و بەپێی ئەم ئاگادارییە نهێنیپارێزییە مامەڵە بکات. بەم پێیە، ڕەنگە زانیارییەکان دەربارەی تۆ بگوازرێنەوە بۆ دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری خۆت. بۆ نموونە ئەگەر تۆ لە EEA، بەڕیتانیا، ئوستڕالیا یان ژاپۆن بژیت، لەوانەیە زانیارییەکانت لە وڵاتێکی دیکەدا پڕۆسێس بکرێن.

زیاتر بزانە

لە کاتی بەکارهێنانی زانیارییەکان وەک لەم ئاگادارییەدا باسکراوە، زانیاری دەربارەی تۆ لەوانەیە لە ناو یان دەرەوەی ئەو وڵاتە یان ناوچەیەی کە کۆکراوەتەوە بگوازرێتەوە، لەوانەش بۆ وڵاتێک یان ناوچەیەک کە ڕەنگە هەمان ستانداردی پاراستنی زانیاری نەبێت.

لە هەموو حاڵەتەکاندا، ڕێوشوێنی ئەمنی و پارێزبەندی گونجاو بۆ پاراستنی زانیارییە کەسییەکان لەو وڵاتانە یان ناوچانەدا جێبەجێ دەکرێن، بەپێی یاساکانی پاراستنی زانیارییەکانی کارپێکراو.

چۆن زانیاری دەربارەی تۆ دەپارێزین؟

ڕێکاری تەکنیکی و دامەزراوەیی گونجاو جێبەجێ دەکەین بۆ پاراستنی ئەو زانیارییە کەسییانەی کە هەڵمانگرتووە لە ئاشکراکردن، بەکارهێنان، دەستکاریکردن یا خود لەناوبردنی ڕێگەپێنەدراو. لە هەر شوێنێک گونجاو بێت ئێمە بە کۆد کردن بەمەبەستی پارێزگاری و تەکنەلۆژیاکانی تر بەکاردەهێنین کە دەتوانن هاریکاری بکەن لە پاراستنی ئەو زانیارییانەی کە تۆ بە ئێمەی دەدەیت. بەڵام هیچ شێوازێکی گواستنەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، یان شێوازێکی هەڵگرتنی ئەلیکترۆنی، 100% پارێزراو نییە. بۆیە لە کاتێکدا ئێمە ڕێگەی گونجاو بەکاردەهێنین بۆ پاراستنی زانیارییەکانی تۆ، ناتوانین گەرەنتی ئاسایشی ڕەها یان نهێنی بوونی بکەین.

لەو شوێنانەی کە ئێمە وشەی نهێنیمان پێداویت (یان لەو شوێنانەی کە تۆ هەڵتبژاردووە) کە ڕێگەت پێدەدەن بچیتە ناو هەر پۆرتاڵێک یان ئەکاونتێکەوە، تۆ بەرپرسیاریت لە پاراستنی ئەم وشەی نهێنییە. داوات لێدەکەین کە وشەی نهێنی خۆت لەگەڵ کەسدا هاوبەش نەکەیت.

ئەگەر گومانت هەیە لە هەر خراپ بەکارهێنانێک یان لەدەستدانێک یان دەستڕاگەیشتنێکی بێ مۆڵەت بە زانیارییە کەسییەکانت، تکایە دەستبەجێ ئاگادارمان بکەرەوە. تکایە بە پەیوەندیکردن بە ئێمەوە سکاڵا بەرز بکەوە و ئێمە بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکەین و بە زووترین کات لە هەنگاوەکانی داهاتوو ئاگادارت دەکەینەوە.

تا کەی زانیارییەکان دەربارەت تۆ دەهێڵدرێنەوە؟

ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ بۆ ئەو ماوەیەی کە پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئەو مەبەستانەی کە زانیارییەکان بۆی کۆکراونەتەوە بەپێی ستانداردەکانی ڕاگرتنی زانیارییە ناوخۆییەکانمان دەهێڵینەوە. پاش ئەوە ئێمە دەیسڕینەوە. ماوەکە جیاواز دەبێت بە گوێرەی ئەو ئامانجانەی کە زانیارییەکان بۆ بەدیهێنانیان کۆکرابوونەوە. تێبینی: لە هەندێک بارودۆخدا، تۆ مافی ئەوەت هەیە داوای سڕینەوەی زانیارییەکانمان لێ بکەیت. هەروەها هەندێک جار لە ڕووی یاساییەوە پابەندین بە هەڵگرتنی زانیارییەکان، بۆ نموونە بۆ مەبەستی باج و ژمێریاری.

زیاتر بزانە

بە شێوەیەکی ئاسایی، ئێمە زانیارییەکان بە پشتبەستن بەو پێوەرانەی کە لە خشتەی خوارەوەدا باسکراون، دەهێڵینەوە. لەو شوێنانەی کە ئەم ماوانە لەگەڵ پابەندبوونە یاساییەکان ناکۆکن، بۆ نموونە بۆ مەبەستی باج و ژمێریاری، بۆ ئەوەی کە چ زانیارییەکان بۆ کەمترین ماوەی دیاریکراو بهێڵینەوە، یان دوای زۆرترین ماوەی دیاریکراو بیسڕینەوە، ئێمە لە جیاتی ئەوە ئەو ماوە دیاریکراوانە بەکاردەهێنین.

جۆر

ڕوونکردنەوە/پێوەرەکانی ڕاگرتنی ئاسایی

ناردنی پەیوەندییەکان بۆ تۆ یان بە ئامانجکردنی پەیوەندییەکان بۆ تۆ (ئەگەر تۆ خاڵی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی بەکاربهێنیت و بتوانرێت پەیوەندییان پێوە بکرێت)

زۆربەی زانیارییەکانی ناو پڕۆفایلی پەیوەندییەکانت لە ماوەی پەیوەندییەکەمان لەگەڵ تۆ دەهێڵرێنەوە؛ بۆ نموونە، لە کاتێکدا تۆ بەردەوام دەبیت لە بەکارهێنانی خاڵەکانی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی، یان وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکانمان. بەڵام هەندێک لە بەشەکانی پڕۆفایلی پەیوەندیکردنەکەت، وەک تۆمارەکانی چۆنیەتی پەیوەندیکردنمان لەگەڵ تۆ، بە شێوەیەکی سروشتی بەرواریان هەیە و لەوانەیە دوای ماوەیەک نادروست بن، بۆیە ئێمە بە شێوەیەکی خۆکار دوای ماوەی دیاریکراو (بە شێوەیەکی گشتی 3 ساڵ) دەیانسڕینەوە وەک ئەوەی شیاوە بۆ ئەو مەبەستەی کە بەهۆیەوە کۆمان کردۆتەوە.

ناردنی پەیوەندییەکان بۆ تۆ یان بە ئامانجگرتنی پەیوەندییەکان بۆ تۆ (ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ ئێمەدا نەماوبیت)

ئەگەر ئێمە بۆ ماوەیەکی درێژ (بە شێوەیەکی گشتی 3 ساڵ) هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ تۆدا نەبێت، ئێمە دەوەستین لە پەیوەندیکردن بە تۆوە و بە شێوەیەکی گشتی داتاکان دەسڕدرێنەوە یان دەشاردرێنەوە. ئەمە ڕوودەدات، بۆ نموونە ئەگەر تۆ کلیک لە ڕێگەی بانگهێشتنامەیەکەوە بۆ ڕووداوێک نەکەیت، نەچیتە ناو خاڵێکی پەیوەندیکردنی دیجیتاڵی، یان پەیوەندی بە چاودێری کڕیارەوە نەکەیت، لەم ماوەی 3 ساڵەدا. هۆکارەکەی ئەوەیە کە لەم بارودۆخەدا، ئێمە وا گریمانە دەکەین کە تۆ پێت باشە پەیوەندییەکان لە ئێمەوە وەرنەگریت.

ناردنی پەیوەندییەکان بۆ تۆ یان بە ئامانجگرتنی پەیوەندییەکان بۆ تۆ (ئەگەر نەتوانرێت پەیوەندیت پێوە بکرێت)

ئەگەر تۆ ناوت تۆمار کردبێت بۆ وەرگرتنی پەیوەندییەکان، بەڵام زانیاری پەیوەندییەکان چیتر کارنەکات، ئێمە وردەکارییەکانت بۆ ماوەیەک (بە شێوەیەکی ئاسایی 1 ساڵ) دەهێڵینەوە بۆ ئەوەی ڕێگەت پێبدەین بگەڕێیتەوە و ڕاستی بکەیتەوە.

ناردنی پەیوەندییەکان بۆ تۆ یان بە ئامانجگرتنی پەیوەندییەکان بۆ تۆ (تۆمارکردنی ناتەواو)

ئەگەر دەستت کرد بە تۆمارکردنی خۆت لە داتابەیسێکدا، بەڵام پرۆسەکە تەواو نەکەیت (بۆ نموونە، ئەگەر پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی تەمەن تەواو نەکەیت، یان مەرجەکانی بەکارهێنانی خاڵی پەیوەندیکردن قبوڵ نەکەیت)، ئێمە وردەکارییەکانت دەهێڵینەوە (بۆ ئەوەی ڕێگەت پێبدەین بگەڕێیتەوە و پرۆسەکە تەواو بکەیت) بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، بەپێی جۆری ئەو زانیاریانەی کە نەماوە.

توێژینەوەی بازاڕ

ئەگەر تۆ بۆ مەبەستی تر لە ئێمە تۆمار نەکرایت (بۆ نموونە وەرگرتنی پەیوەندییەکان، گەرەنتی، چاودێری کڕیار)، و ئێمە زانیارییە بەردەستەکانی گشتی دەربارەی تۆ بەکاردەهێنین بۆ ئەوەی لە بازاڕ یان ئارەزووەکانی تۆ تێبگەین، ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ بۆ ماوەیەکی کورت دەهێڵینەوە بۆ ئەوەی چالاکیی تایبەتی توێژینەوەی بازاڕ ئەنجام بدەین.

ئەگەر ئێمە زانیاری دەربارەی تۆ لە چوارچێوەی توێژینەوەی بازاڕدا کۆبکەینەوە، ئەوا ئەو زانیاریانە دەهێڵینەوە:

  • بۆ مەبەستی بابەتی تاکەکەسی توێژینەوەی بازاڕ بۆ ئەو ماوەیەی کە بە شێوەیەکی لۆژیکی پێویستە (بە شێوەیەکی گشتی لە 1 ساڵ زیاتر نەبێت)؛ و
  • بۆ مەبەستی نیشاندانی پراکتیزی دادپەروەرانە، بۆ ماوەیەک کە پێویستە بتوانین ئەوە نیشان بدەین، و ئێمە بە بەردەوامی پێداچوونەوە دەکەین کە ئایا ئەو مەبەستە بەدی هاتووە یان نا بۆ ئەوەی دیاری بکەین کە ئایا مانەوەکە هێشتا پێویستە یان نا.

کڕین، مامەڵەی دڵسۆزی و گەرەنتی

ئەگەر تۆ کاڵا بکڕیت یان مامەڵەیەکی دڵسۆزی ئەنجام بدەیت، ئێمە وردەکارییەکانی ئەمە بۆ ماوەیەک دەهێڵینەوە کە پێویستە بۆ تەواوکردنی فرۆشتنەکە، و پابەندبوون بە هەر ڕێکارێکی یاسایی (بۆ نموونە، بۆ مەبەستی تۆمارکردنی باج و ژمێریاری و مەبەستی ڕێگریکردن لە ساختەکاری). ئەگەر تۆ ناوت تۆمار بکەیت بۆ گەرەنتی بۆ ئامێرێک، ئێمە وردەکارییەکانی ئەمە بۆ ماوەی ئەو کاتە دەهێڵینەوە کە پەیوەندی بە ماوەی گەرەنتیەکەوە هەبێت.

چاودێری کڕیاران

ئەگەر پەیوەندی بە چاودێری کڕیارەوە بکەیت، ئێمە تۆمارێکی پەیوەندییەکە دەپارێزین (لەوانەش وردەکارییەکانی پرسیارەکەت و وەڵامەکەمان) و دەیپارێزین لەکاتێکدا وەک پەیوەست بە پەیوەندییەکەمانەوە دەمێنێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر پێویستت بە گۆڕینی ئامێرێکە لە ژێر گەرەنتیدا، یان ئەگەر پرسیارەکانی ئەم دواییانەت پەیوەندیدار بن. تۆمارە کاتییەکان (بۆ نموونە، تۆمارکردنی خۆکاری پەیوەندی تەلەفۆنی کە تێیدا داوامان لێدەکەیت ئاراستەت بکەین بۆ فرۆشگایەکی تاکەکەسی) لەوانەیە پەیوەندیدار بێت تەنها تا ئەو کاتەی تۆماری هەمیشەیی زیاتر ئەنجام بدرێت و تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی بهێڵرێنەوە.

وردبینی سیستەم و ڕێگریکردن لە ساختەکاری

تۆمارەکانی ووردبینی سیستەم بە شێوەیەکی گشتی بۆ ماوەی تا 6 مانگ بۆ گەڕانەوەی سیستەم و بۆ ماوەی 10 ساڵ بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری دەهێڵرێنەوە.

شیکاری بازرگانی

ئێمە زۆربەی زانیارییەکانی شیکاری بازرگانی لە ماوەی پەیوەندیمان لەگەڵ تۆدا دەهێڵینەوە وەک لە دێڕی یەکەمی خشتەی سەرەوە باسکراوە. بەڵام هەندێک بەش، وەک هەندێک زانیاری ئامێرەکە (ئەگەر هەڵبژێریت لەگەڵ ئێمەدا هاوبەشی بکەیت)، بە شێوەیەکی سروشتی دوای ماوەیەک بەسەر دەچێت، بۆیە ئێمە ئەمە بە شێوەیەکی خۆکار دوای ماوەی دیاریکراو دەسڕینەوە بەپێی ئەو مەبەستەی کە بەهۆیەوە کۆمان کردۆتەوە.

زانیاری ئامێر

ئێمە ئەو زانیاریانەی لە ئامێرەکەتەوە کۆکراونەتەوە دەهێڵینەوە (ئەگەر تۆ هەڵبژێریت لەگەڵمان هاوبەشی بکەیت یان ئامێرێکی هەڵەمان بۆ بگەڕێنیتەوە) بۆ ماوەی جیاواز، بەپێی ئەو مەبەستانەی کە بۆی بەکاریدەهێنین:

  • باشترکردنی بەرهەم: 5 ساڵ (یان پێشتر ئەگەر پڕۆفایلی خۆت بسڕیتەوە)
  • شیکاری بازرگانی: 5 ساڵ (یان پێشتر ئەگەر پڕۆفایلی خۆت بسڕیتەوە)
  • چاودێری ئامێرەکان لەوانەش دەستنیشانکردن و نوێکردنەوەی ئامێرەکان: 5 ساڵ 
  • نیشاندانی مامەڵەی دادپەروەرانە لەگەڵ بەکاربەرێک: 10 ساڵ

پشتڕاستکردنەوەی تەمەن

ئەو وردەکاریانەی کە بۆ پشتڕاستکردنەوەی تەمەنت پێشکەشت کردووە، کاتێک پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەکەمان تەواو کرد، دەسڕدرێنەوە. ئێمە چەند پرۆسەیەک بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بەڕێوەدەبەین و ماوەی مانەوە بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە پەیڕەو دەکرێت دەگۆڕێت، لە چەند خولەکێکەوە هەتا شەش مانگ. هەروەها ئێمە هەندێک وردەکاری بە جیا دەهێڵینەوە، بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە ساختەکاری – سەیری سەرەوە بکە.

ناسینەوەی تەمەن بە بەکارهێنانی AI (ئەمە ڕەنگە بەکاربهێنرێت ئەگەر داوای زانیاری بکەیت دەربارەی بەرهەمەکانی PMI)

وێنەکەت ڕاستەوخۆ دوای شیکارییەکە دەسڕدرێتەوە کە تەنها چەند چرکەیەکی دەوێت.

چ ماف و بژاردەیەکت هەیە؟

لەوانەیە تۆ هەندێک یان هەموو ئەم مافانەی خوارەوەت هەبێت سەبارەت بەو زانیاریانەی تۆ کە ئێمە لەدەستماندایە:

  • داوامان لێ بکەیت دەسەڵاتت هەبێت بەسەر زانیارییەکانت؛
  • داوامان لێ بکەیت کە ڕاستی بکەینەوە، نوێیان بکەینەوە، یان بیسڕینەوە؛
  • داوامان لێ بکەیت کە بەکارهێنانی سنووردار بکەین، لە هەندێک بارودۆخدا؛
  • ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەکارهێنانی ئێمە، لە هەندێک بارودۆخدا؛
  • ڕەزامەندی خۆت بۆ بەکارهێنانی ئێمە بکشێنیتەوە؛
  • گواستنەوەی زانیاری، لە هەندێک بارودۆخدا؛
  • وازهێنان لە بەکارهێنانی بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ؛ و
  • سکاڵا تۆمار بکەیت لە دەسەڵاتی چاودێری لە وڵاتەکەت (ئەگەر هەبێت).

ئێمە ڕێگەی ئاسانت پێشکەش دەکەین بۆ بەکارهێنانی ئەم مافانە، وەکوو بەستەرەکانی "هەڵوەشاندنەوەی بەشداریکردن"، یان پێدانی ناونیشانی پەیوەندیکردنت، لە نامەکاندا کە وەریدەگریت.

هەندێک لە بەرنامەکانی مۆبایل کە ئێمە پێشکەشی دەکەین لەوانەیە نامەی پاڵنەریشتان بۆ بنێرن، بۆ نموونە سەبارەت بە بەرهەم یان خزمەتگوزارییە نوێیەکان. دەتوانیت لە ڕێگەی ڕێکخستنەکانی ناو مۆبایلەکەت یان ئەپەکەتەوە ئەم نامانە لەکاربخەیت.

زیاتر بزانە

ئەو مافانەی کە هەتە پەیوەستە بە یاساکانی وڵاتەکەتەوە. ئەگەر لە بەڕیتانیا و ناوچەی ئابووری ئەوروپا و سویسرا بیت، ئەوا ئەو مافانەت دەبێت کە لە خشتەی خوارەوەدا هاتووە. ئەگەر لە شوێنێکی تردایت، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت (بڕوانە بڕگەی "پێویستە پەیوەندی بە کێ وە بکەیت بۆ پرسیار؟" لە کۆتایی ئەم ئاگادارییەدا) بۆ زانینی زانیاری زیاتر یان سەیری بەشە تایبەتەکەی وڵاتەکەت بکە لە خوارەوە.

ماف لە ڕێزگرتن لەو زانیاریانەی دەربارەی تۆ کە ئێمە لە دەستماندایە

وردەکاری زیاتر (تێبینی: هەندێک سنووری یاسایی بۆ هەموو ئەم مافانە جێبەجێ دەکرێت)

بۆ ئەوەی داوامان لێبکەین دەستت پێ بگات

ئەمەش پشتڕاستکردنەوەیە سەبارەت بە:

  • ئایا ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ پرۆسێس دەکەین یان نا؛
  • ناو و زانیاری پەیوەندیکردنمان؛
  • ئامانجی پرۆسێسکردنەکە؛
  • پۆلەکانی زانیارییە پەیوەندیدارەکان؛
  • پۆلەکانی ئەو کەسانەی کە ئێمە زانیارییەکانیان لەگەڵدا هاوبەش دەکەین و، لەو شوێنانەی کە هەر کەسێک لە دەرەوەی بەڕیتانیا، EEA و سویسرایە و سوودمەند نییە لە بڕیاری گونجاوی کۆمیسیۆنی ئەوروپی، پارێزبەندییە گونجاوەکان بۆ پاراستنی زانیارییەکانن؛
  • (ئەگەر هەمانبێت) سەرچاوەی زانیارییەکان، ئەگەر لە ئێوە کۆمان نەکردبێتەوە؛
  • (تا ئەو ڕادەیەی کە ئێمە هەر کارێک دەکەین، کە بهێنرێتە بەرچاوت) بوونی بڕیاردانی خۆکار، لەوانەش پڕکردنەوەی زانیاری کەسی، کە کاریگەری یاسایی سەبارەت بە تۆ بەرهەم دەهێنێت، یان بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەرت هەیە بە شێوەیەکی هاوشێوە، و زانیاری دەربارەی لۆژیکی پەیوەندیدار، هەروەها گرنگی و دەرئەنجامە پێشبینیکراوەکانی ئەو جۆرە پرۆسێسکردنە بۆ تۆ؛ و
  • پێوەرەکانی دیاریکردنی ئەو ماوەیەی کە زانیارییەکان تیایدا هەڵدەگرین.

لەسەر داواکارییت ئێمە کۆپییەکی ئەو زانیاریانەت پێدەدەین کە دەربارەی تۆ بەکاریدەهێنین (بە مەرجێک ئەمە کاریگەری لەسەر ماف و ئازادییەکانی کەسانی دیکە نەبێت).

بۆ ئەوەی داوامان لێبکەیت ڕاستی بکەینەوە یان نوێ بکەینەوە

ئەگەر ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستماندایە نادروست یان ناتەواو بن، ئەمە جێبەجێ دەکرێت.

بۆ ئەوەی داوای سڕینەوە بکەیت لێمان و لە هەندێک حاڵەتدا درێژکردنەوەی ئەم مافە و مافی لەبیرکردن

ئەمەش ئەنجامدەدرێت ئەگەر:

  • ئەو زانیاریانەی کە لەبەردەستماندایە پێویست نین لە پەیوەندییان بەو مەبەستانەی کە بۆیان بەکاریدەهێنین؛
  • ئێمە زانیارییەکان لەسەر بنەمای ڕەزامەندی تۆ بەکاردەهێنین و تۆ ڕەزامەندی خۆت دەکشێنیتەوە (لەم حاڵەتەدا، لەبیرمانە جارێکی تر پەیوەندیت پێوە نەکەینەوە، مەگەر پێمان بڵێیت دەتەوێت هەموو زانیارییەکان دەربارەی تۆ بسڕینەوە لەو حاڵەتەدا ڕێز لە خواستەکانت دەگرین)؛
  • ئێمە زانیارییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی یاسایی بەکاردەهێنین و بۆمان دەردەکەوێت کە، دوای ناڕەزایەتییەکەت، ئێمە بەرژەوەندییەکی سەرەکیمان نییە لە بەردەوامبوون لە بەکارهێنانیان؛
  • زانیارییەکان بە شێوەیەکی نایاسایی بەدەست هاتوون یان بەکارهێنراون؛ یان
  • پابەندبوون بە پابەندبوونێکی یاسایی.

بۆ ئەوەی داوامان لێبکەیت کە پرۆسێسکردنمان لەسەری سنووردار بکەین

ئەم مافە جێبەجێ دەکرێت، بە شێوەیەکی کاتی لەکاتێکدا ئێمە سەیری کەیسەکەت دەکەین، ئەگەر تۆ:

  • ناڕەزایەتی لەسەر وردی ئەو زانیاریانەی کە بەکاریان دەهێنین بکەیت؛ یان
  • ناڕەزایەتیت دەربڕیوە بەرامبەر بە بەکارهێنانی زانیارییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ڕەوا

(ئەگەر لەم حاڵەتانەدا کەڵک لە مافی خۆت وەربگریت، پێش ئەوەی زانیارییەکان بەکاربهێنینەوە پێت دەڵێین).

ئەم مافە هەروەها دەگونجێت ئەگەر:

  • بەکارهێنانی ئێمە نایاسایی بێت و تۆ دژایەتی سڕینەوەی داتاکان بکەیت؛ یان
  • ئێمە چیتر پێویستمان بە داتاکان نەبێت، بەڵام تۆ پێویستت پێیان بێت بۆ دامەزراندنی کەیسێکی یاسایی.

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پرۆسێسکردنی زانیارییەکان لەلایەن ئێمەوە

لێرەدا دوو مافت هەیە:

(1)       ئەگەر ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ پرۆسێس بکەین: دەتوانیت "بچیتە دەرەوە" (بەبێ ئەوەی پێویست بکات پاساو بۆ ئەوە بهێنیتەوە) و ئێمە پابەند دەبین بە داواکارییەکەتەوە؛ و

(2) ئەگەر ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ لەسەر بنەمای بەرژەوەندی یاسایی بۆ مەبەستی تر جگە لە پەیوەندی ڕاستەوخۆ پڕۆسێس بکەین، دەتوانیت ناڕەزایەتی دەرببڕیت بەرامبەر بە بەکارهێنانی بۆ ئەو مەبەستانە، ڕوونکردنەوەیەک لەسەر دۆخی تایبەتی تۆ بدەین، و ئێمە ناڕەزایەتییەکەت لەبەرچاو دەگرین.

بۆ کشانەوەی ڕەزامەندی خۆت بۆ بەکارهێنانی ئێمە

ئەمە ئەگەر بنەمای یاسایی ئەوەی هەبێت کە ئێمە زانیارییەکان دەربارەی تۆ بەکاربهێنین ڕەزامەندی لەسەر درابێت. ئەم حاڵەتانە لە چوارچێوەی بابەتەکەدا ڕوون دەبنەوە (بۆ نموونە ئەگەر تۆ ڕەزامەندی خۆتت داوە بە بەکارهێنانی ناوەندی پەسەندکردن لە یەکێک لە ئەپەکانماندا، دەتوانیت ڕەزامەندی خۆت بکێشیتەوە بە کوژاندنەوەی لە رێگەی دوگمەی دیاریکراو).

بۆ ئاڵنگاریکردنی هەندێک بڕیاری خۆکار 

ئەگەر ئێمە بڕیارێک بدەین کە تەنها لەسەر بنەمای پرۆسێسی خۆکار بێت، و ئەو بڕیارە کاریگەری یاسایی سەبارەت بە تۆ بەرهەم بهێنێت یان کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر تۆ هەبێت، تۆ مافی ئەوەت هەیە ناڕەزایی لەسەر بڕیارەکە بدەیت، داوامان لێبکەیت کە پێداچوونەوەی مرۆییمان بۆ ئەو بڕیارە هەبێت، و دیدگاکەت دەرببڕین.

ئەم مافە کاری پێناکرێت نابێت ئەگەر:

(1)    پێشتر ڕەزامەندی خۆتت بۆ بڕیارەکە دابێت؛

(2)    کە بەکارهێنانی زانیاری دەربارەی تۆ پێویستبێت بۆ چوونە ناوەوە؛ یان ئەنجامدانی، گرێبەستێک لە نێوان تۆ و ئێمە؛ یان

(3)    بەپێی یاسا ڕێگەپێدراوبێت.

وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا، ئەم بڕیارانە لەو کاتەدا دێتە بەر سەرنجت، لەگەڵ زانیارییەکان سەبارەت بەو لۆژیکەی کە لە بڕیارەکەدا هاتووە، هەروەها گرنگی و دەرئەنجامە پێشبینیکراوەکان بۆ تۆ سەبارەت بە بەکارهێنانێکی لەو شێوەیەی زانیارییەکانی تۆ.

بۆ گواستنەوەی زانیاری

ئەگەر:

(1)   تۆ زانیاریت بۆ ئێمە دابین کردبێت؛ و

(2) ئێمە ئەو زانیاریانە بەکاربهێنین، بە ڕێگەی خۆکار، و لەسەر بنەمای یان ڕەزامەندی تۆ، یان لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی پابەندبوونە گرێبەستییەکانمان بەرامبەر بە تۆ،

پاشان تۆ مافی ئەوەت هەیە کە زانیارییەکان لە ئێمەوە وەربگریتەوە بە شێوەیەکی ئاسایو مافی ئەوەت هەیە کە داوامان لێبکەیت زانیارییەکان بگوازینەوە بۆ کەسێکی تر ئەگەر لە ڕووی تەکنیکییەوە بۆ ئێمە ئەوە بکرێت.

بۆ تۆمارکردنی سکاڵا لە دەسەڵاتی چاودێری لە وڵاتەکەت

ئەگەر هەر سکاڵایەکت هەبوو، ئێمە پێشوازی لە دەرفەتەکە دەکەین کە ڕاستەوخۆ بۆتان چارەسەر بکەین. تکایە بیر لەوە بکەوە کە پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەو زانیارییە پەیوەندییانەی کە لە سەرەتای ئەم ئاگادارییەدا بەستراوەتەوە پێش ئەوەی پەیوەندی بکەیت بە دەسەڵاتی چاودێری.

ئەگەر دەتەوێت پەیوەندی بە دەسەڵاتی چاودێری بکەیت، تکایە سەردانی ماڵپەڕی دەسەڵاتی وڵاتەکەت بکە.

ئەگەر دڵنیا نیت کە دەسەڵاتی چاودێری دەسەڵاتی دادوەری تۆ کێیە، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ زانیاری زیاتر.

بۆ پرسیارەکان پێویستە پەیوەندی بە کێوە بکەیت؟

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە، یان دەتەوێت هەریەکێک لە مافەکانت بەکاربهێنن، تکایە پەیوەندی بکە بە contact.iq@iqos.com + 964 750 641 7333 – Korek / + 964 770 641 3333 – AsiaCell  (هەروەها وردەکارییەکانی پەیوەندیکردن لە هەر پەیوەندییەکدا ئامادەیە تاوەکو بۆت بنێرین).

ئەگەر وڵاتەکەت دەسەڵاتی پاراستنی زانیارییەکانی هەیە، تۆ مافی ئەوەت هەیە پەیوەندی پێوە بکەیت بۆ هەر پرسیارێک یان نیگەرانییەک. 

گۆڕانکاری لەم ئاگادارییەدا

لەوانەیە ئێمە ئەم ئاگادارییە (و هەر ئاگادارییەکی تەواوکەری نهێنیپارێزی) نوێ بکەینەوە، جارجارە. لەو شوێنانەی کە یاسا داوا دەکات، ئێمە لە گۆڕانکارییەکان ئاگادارت دەکەینەوە؛ لەوەش زیاتر، لەو شوێنانەی کە یاسا داوا دەکات، ئێمە ڕەزامەندی تۆش بۆ گۆڕانکارییەکان وەردەگرین.

دوایین گۆڕانکاری لە 1ـی تەمموزی 2025.