Skip to main content

مەرج و ڕێساکانی هەندێک خزمەتگوزاری خزمەتگوزاری و پاڵپشتیی پاش-کڕینی کڕیار کە لەلایەن کۆمپانیای Green Emeraldـەوە پێشکەشکراون، بۆ بازرگانی گشتی، فرۆشتن، هاوردەکردن، و دابەشکردنی کەلوپەلی بەکارهێنراو و بەرهەمهێنانی تووتن/ سنووردار.

دوایین نوێکردنەوە: تشرینی دووەم 2025

1.               جێبەجێکردنی مەرجەکان/شایستەیی

1.1            ئەم مەرج و ڕێسایانە (مەرجەکان) کاریان پێدەکرێت بۆ دابینکردن و بەڕێوەبردنی خزمەتگوزارییەکانی چاودێری و پاڵپشتی پاش-کڕین کە لە بەشی 4 - 6ـی خوارەوە (خزمەتگوزارییەکان) باسکراون. پێویستە ئەم مەرجانە بە وردی بخوێنیتەوە چونکە کاریگەرییان لەسەر مافە یاساییەکانت هەیە و پەیوەندییەکانت لەگەڵ کۆمپانیای Green Emerald، بۆ بازرگانی گشتی، فرۆشتن، هاوردەکردن، و دابەشکردنی کەلوپەلی بەکارهێنراو و بەرهەمهێنانی تووتن/ سنووردار بەڕێوەدەبەن. عێراق – هەولێر – جیهانی ئیمپایەر – EBC3 – نهۆمی 3ـەم ("کۆمپانیا" یان "ئێمە").

1.2            دەکرێت تەنها لە کاتێکدا شایستەی خزمەتگوزارییەکان بیت ئەگەر: (i) بەکارهێنەرێکی IQOS بیت و تەمەنت 18 ساڵ و سەرووتر بێت و لە داتابەیسی بەکارهێنەرانی IQOS تۆمارکراوبیت؛ و (ii) شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکیت لە عێراق بێت و (iii) ئامێرێکی شایستەت تۆمارکردبێت وەک ئەوەی کە لە بڕگەی 2.1 (ئامێر) لە داتابەیسی ئێمەدا یان لە iqos.com باسکراوە، بە پەیوەندیکردن بە سەنتەری خزمەتگوزاری کڕیارەوە، یان لە فرۆشگایەکی بەشداربووی IQOS.

1.3            بە بەکارهێنانی هەریەکێک لە خزمەتگوزارییەکان، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پابەندبوون بەم مەرجانە. بە هەمان شێوە، ئەگەر ئامێرێکی تر تۆمار بکەیت، یان ئەگەر ئەم مەرجانە بگۆڕین، و دواتر هەریەکێک لە خزمەتگوزارییەکان بەکاربهێنیت، تۆ ڕەزامەندیت لەسەر پابەندبوون بەم مەرجانە. پەسەندکردنی ئەم مەرجانە وا دادەنرێت کە لە وڵاتی نیشتەجێبوونی تۆمارکراوت ئەنجامدراوە وەک لە داتابەیسی IQOSـماندا هاتووە. 

1.4           ئەگەر ڕازی نیت (یان ناتوانیت پابەند بیت) بەم مەرجانەوە، ئەوا ڕێگەت پێنادرێت خزمەتگوزارییەکان بەکاربهێنیت.

1.5          هیچ گۆڕانکارییەک لەم مەرجانەدا لەلایەن تۆوە ڕێگەپێدراو نییە مەگەر ئێمە بە ڕوونی بە نووسراو ڕازیبین. بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن تۆوە بە ئارەزووی ئێمەیە، و ڕەنگە داواکاریی بەکارهێنانت ڕەت بکەینەوە، یان ڕەنگە مافی بەکارهێنانت بۆ هەر هۆکارێک بێت کۆتایی پێبهێنین لەوانەش ئەگەر تۆ هەریەکێک لەم مەرجانە پێشێل بکەیتەوە.

1.6            هەروەها مافی ئەوەمان هەیە ئەم مەرجانە و خزمەتگوزارییەکان لە هەر کاتێکدابێت بەپێی ئاگادارکردنەوەیەک هەموار بکەینەوە.

2.               ئامێرە شایستەکان/تۆمارکردن

2.1            ئەم مۆدێلانەی خوارەوەی ئامێرەکان شایستەی خزمەتگوزارییەکانن (جگە لە زیانەکانی بەڕێکەوت):

أ‌.              IQOS ILUMA PRIME, IQOS ILUMA, IQOS ILUMA ONE

ب‌.              IQOS ILUMA i PRIME, IQOS ILUMA i, IQOS ILUMA I ONE

ت‌. هەر ئامێرێکی تری گەرمکردن-نەک-سووتاندنی IQOS کە لەلایەن دابەشکەری ڕێگەپێدراوی Philip Morris لە وڵاتی کڕین و تۆمارکردندا بازرگانی پێوەدەکرێت.

ث‌.                 لە 24 تشرینی دووەمی 2025ـەوە زیانی بەڕێکەوت تەنها بۆ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i PRIME بەردەستە (تەنها یەک داواکاری دەتوانرێت جێبەجێ بکرێت بۆ هەر ئامێرێکی IQOS ILUMA i PRIME کە دەفرۆشرێت واتە یان لەسەر بارگاویکەرەوەی گیرفان یان لەسەر هەڵگرەکە لە ماوەی گەرەنتیدا) کە دوای ئەم بەروارە کڕدراون و لە iqos.com تۆمارکراون لە ماوەی 30 ڕۆژدا لە کڕینی. هەر ئامێرێکی IQOS ILUMA i PRIME کە پێش ئەم بەروارە کڕدرابێت، ئەو سیاسەتەی کە لە کاتی کڕینی ئامێرەکەدا هەیە لەسەری جێبەجێ دەکرێت.

2.2            دەبێت ئامێرەکە ژمارەیەکی زنجیرەیی شیاو بۆ خوێندنەوە و دروستی هەبێت.

2.3           لە کاتی تەواوکردنی پرۆسەی ناو تۆمارکردن لە داتابەیسی بەکارهێنەرانی IQOSـدا پێویستە هەموو ئەو زانیارییە داواکراوانە کە پێویستن بە شێوەیەکی ورد و تەواو پێشکەش بکەیت و ئەم زانیاریانە نوێ بهێڵیتەوە. ئەگەر خانە پێویستەکان لە فۆڕمی داواکارییەکەدا پڕ نەکەیتەوە (وەک، بۆ نموونە، تەمەن، دۆخی جگەرەکێشان، ناونیشانی ئیمەیڵ و/یان ژمارەی تەلەفۆن) داواکارییەکەت بەردەوامی پێ نادرێت. ئەگەر زانیاری نادروست یان ناتەواو پێشکەش بکەیت ئێمە مافی ئەوەمان هەیە کە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ تۆ ڕەت بکەینەوە.

2.4           دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بڕیار بدەیت تۆماری ئامێرەکەت هەڵبوەشێنیتەوە. ئەمەش وادەی ماوەی خزمەتگوزارییەکان پووچەڵ دەکاتەوە. تۆمارکردنی دواتری ئامێرەکە لەسەر هەمان ئەکاونت یان ئەکاونتێکی تر باڵانسی ماوەی خزمەتگوزارییەکانی پێ دەدرێت.

2.5            بەکارهێنانت بۆ خزمەتگوزارییەکان پەیوەستە بە وڵاتی نیشتەجێبوونتەوە. بەو پێیەی خزمەتگوزارییەکان تەنها لە هەندێک وڵاتدا بەردەستن ئەگەر وڵاتی نیشتەجێبوونت بگۆڕیت، ناتوانیت خزمەتگوزارییەکان بەکاربهێنیت.

3.               مەرج و کۆتایی پێهێنان

3.1            دەتوانیت تەنها لە ماوەی گەرەنتی IQOS و گەرەنتی درێژکراوەی IQOS، ئەگەر پێویست بێت، لە وڵاتی کڕیندا خزمەتگوزارییەکان بەکاربهێنیت.

3.2            ڕەنگە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانت بۆ تۆ ڕەتبکەین دابین بکەین ئەگەر هەریەکێک لەم مەرجانە پێشێل بکەیت. 

4.               گەرەنتی درێژکراوەی IQOS 

4.1            بەپێی تۆمارکردنی ئامێرەکە لە ماوەی 30 ڕۆژی دوای کڕیندا، گەرەنتی 1 ساڵی زیاتری IQOSـت پێدەدرێت. بەڵگەی کڕین پێویستە بۆ تۆمارکردنی ئامێرێک و داواکردنی گەرەنتی درێژکراوەت. 

4.2            گەرەنتی درێژکراوەی IQOS بۆ IQOS ILUMA i PRIME، IQOS ILUMA i IQOS ILUMA i ONE بەردەستە، هەروەها گەرەنتی درێژکراوەی IQOS بەردەستە بۆ IQOS ILUMA و ئەو ئامێرانەی کە لە 24 تشرینی دووەمی, 2025 کڕدراون.

5.                زیانی بە ڕێکەوت

5.1            پاڵپشتی زیانە بە ڕێکەوتەکان تەنها بۆ ئامێرەکانی IQOS ILUMA i PRIME بەردەستە. ئەگەر ئامێرەکەت تووشی [زیانێکی بەڕێکەوت و نەخوازراو] بوو کە کاریگەری لەسەر کارایی ئامێرەکەت هەبێت کە بەهۆی خراپ بەکارهێنان یان ڕەفتاری بێباکی تۆوە نەبووە (زیانێکی بەڕێکەوت) ڕەنگە شایستە بیت بۆ گۆڕینی ئامێرەکە بۆ یەک جار (یان بارگاویکەرەوەی گیرفان یان هەڵگر) وەک لەم بڕگەی 5ـەدا باسکراوە.

5.2            پێویستە ئامێرە تێکچووەکە (بە هەموو پێکهاتەکانیشەوە) بدەیت بە ئێمە و ئامێرێکی جێگرەوە لە هەمان جۆر بۆت دابین دەکرێت کە هاوتایە لەگەڵ ئامێرێکی نوێ لە ڕووی کارایی و متمانەپێکردنەوە. ئەگەر ئامێرێکی جێگرەوەی هەمان جۆر بەردەست نەبێت، ئامێرێک لە هەمان پۆلدا کە لانیکەم لە ڕووی کاراییەوە هاوتایە وەک جێگرەوەیەک دابین دەکرێت. هەموو ئامێرە گۆڕاوەکان دەهێڵینەوە. ئەگەر تەنها بەشێک لە ئامێرەکە تێکچووبێت بۆ نموونە، هەڵگرەکە یان بارگاویکەرەوەکە، ئەوا تەنها بەشە تێکچووەکە دەگۆڕدرێت و ئێمە تەنها بەشە گۆڕاوەکەی ئامێرەکە دەهێڵینەوە.

5.3            سنووردارکردنەکانی زیانی بەڕێکەوت

                 أ‌.                 پێویستە هەموو ڕێوشوێنێکی خۆپارێزیی گونجاو بگریتەبەر بۆ پاراستنی ئامێرەکەت و ئامێرەکە بەپێی ڕێنماییەکانی و ڕێنوێنی بەکارهێنەر بەکاربهێنیت و بپارێزیت. ئەگەر ئەوە نەکەیت مافی گۆڕینی ئامێرت نییە.

                 ب‌.                 بۆ هەر ئامێرێکی تۆمارکراو سنووردارکراویت بە یەک ئامێری جێگرەوە بۆ زیانی بەڕێکەوت. دوای یەکلاییکردنەوەی داواکاریی یەکەم، زیانی بەڕێکەوت لە وڵاتی نیشتەجێبوونت و گۆڕینەوی خێرای پەیوەندیدار بەپێی ئەم بەرنامەیە ڕادەگیرێت. بەڵام، هێشتا دەتوانیت خزمەتگوزارییەکانی تری ئامێرەکەت هەتا کۆتایی ماوەی ئەندامێتیت (ماوەی گەرەنتیی ئامێری تۆمارکراو) وەربگریت.

                 ت‌.                 مافی گۆڕین بە ئامێری جێگرەوەت نییە ئەگەر زیانی بەڕێکەوت پێش دەستپێکردنی ئەم خزمەتگوزارییە لە وڵاتی نیشتەجێبوونتدا ڕوویدابێت یان لە ئەگەری بوونی هەر یەکێک لەم بارودۆخانەی خوارەوە:

                               (i)       هەر بەرهەمێک کە ئامێرێکی شایستە نییە بەپێی ئەو لیستەی بڕگەی 2.1ـدا؛

                               (ii)       زیان بەرکەوتن بەهۆی مامەڵەی خراپ یان خراپ بەکارهێنان، یان هەوڵی دەستکاریکردن یاخود دەسکاریکردنی ڕاستەقینە یان گۆڕانکاریی لە ئامێرەکە، زیادبوونی کارەبا؛

                               (iii)       ئەو ئامێرانەی کە ژمارەیەکی زنجیرەیییان گۆڕدراوە، تێکچووە یان لابراوە؛ 

                              (iv)       ئەو ئامێرانەی کە بە شێوەیەک کە بە پێچەوانەی ڕێنماییەکانی بەکارهێنەر و ڕێنماییەکانی سەلامەتی ئامێرەکەوە کراونەتەوە، خزمەتگوزارییان بۆ کراوە، دەستکاری کراون یان گۆڕدراون. 

                              (v)       لەدەستدان یان دزرانی ئامێرەکەت؛ 

                             (vi)       زیانی جوانکاری ئامێرەکەت کە کاریگەری لەسەر کارایی ئامێرەکە نییە، لەوانە، بەڵام سنووردار نەکراوە بە، درزی باریک، شووخت، قووپان، پلاستیکی شکاو لەسەر دەرچەکان و گۆڕانی ڕەنگ؛

                             (vii)       زیان یان شکست کە بەهۆی بەکارهێنانی ئاسایی و/یان بەکارهێنانی ئامێرەکەوە ڕوویداوە؛ 

                             (viii)        مامەڵەکردنی نادروست، زیانگەیاندن بەهۆی ئاگر یان لافاو، یان کارەساتی سروشتی، جەنگ، تیرۆر، یان کاری خودا؛

                              (ix)       لەکارکەوتن بەهۆی بەکارهێنان لەگەڵ بەرهەمی نەگونجاودا؛ 

                              (x)       زیان بەرکەوتن یاخود لەکارکەوتن بەهۆی بەکارنەهێنان بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێنوێنی بەکارهێنەری IQOSـی پەیوەندیدار؛ یان 

                              (xi)       شکست بەهۆی کەموکوڕی لە کەرەستە و/یان کاری دەستی و/یان دیزاین؛ بەڵام، ڕەنگە ئەو جۆرە شکستانە بە جیا لەلایەن مافەکانی بەکارهێنانتەوە یان لەلایەن گەرەنتی IQOSـەوە پاڵپشتی بکرێن کە زیادەن و بێ گوێدانن بە هەموو ئەو ماف و چارەسەرانە کە لەلایەن یاساکانی پاراستنی بەکاربەرەوە لە وڵاتی کڕینەکەدا دابینکراون.

5.4            پێشکەشکردنی داواکاری زیانی بەڕێکەوت

                 أ‌.                 پێویستە:

                       (i)       بە زووترین کات داواکارییەکەت بگەیەنیت و لە [14] ڕۆژ زیاتر نەبێت لە بەرواری زیانی ڕووداوی ئامێرەکەت، کە ئەم زانیاریانەی خوارەوە دەگرێتەوە: (1) ژمارەی زنجیرەیی بۆ ئامێرە زیانلێکەوتووەکە؛ (2) وەسفکردنی نیشانەکان، کێشەکان لەگەڵ یان هۆکارەکانی زیانگەیاندن بە ئامێرەکە؛ (3) پەیامی هەڵە؛ و (4) ئەو کردارانەی کە پێش ئەوەی ئامێرەکە تووشی کێشە بێت و هەر هەنگاوێک کە تۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە گرتوتەبەر؛

                       (ii)       ئەو ڕێنماییانە جێبەجێ بکە کە لەلایەن بریکارەکانمان/شارەزاکانمانەوە دابینکراون بۆ گەڕاندنەوەی ئامێرە زیانلێکەوتووەکە ; و

                       (iii)       ئەگەرنا پابەندبە بە پرۆسەی ڕێگەپێدانی گەڕانەوەی ئامێرەکانمان. 

ب‌.              هەروەها دەتوانیت لە ڕێگەی سەنتەری خزمەتگوزاری کڕیارەوە داواکاری پێشکەش بکەیت بە تەلەفۆنکردن بەو ژمارەیەی کە لە www.iqos.com بۆ وڵاتی نیشتەجێبوونت دابین کراوە

ت.              نابێت ئەو بەرهەم و ئێکسسواراتانە بنێریت کە لەلایەن گۆڕینی تایبەت بە زیانە بەڕێکەوتەکانەوە پاڵپشتی نەکراون. ئەگەر ئەم بابەتانە بنێریت ئەوا ناگەڕێندرێنەوە و لەناو دەچن.

ث.              ئێمە دیاری دەکەین کە ئایا بەپێی ئەم مەرجانە مافی گۆڕینی ئامێرێکی جێگرەوەت هەیە. ئەگەر تۆ مافی گۆڕین بە ئامێرێکی جێگرەوەت هەبێت ئەمە بە یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە بۆت دابین دەکرێت: 

                  (iv)       گەیاندنی نوێنەر. ئامێرێکی جێگرەوەت بۆ دەنێردرێت، و پێویستە ئامێرە زیانلێکەوتووەکە لەگەڵ گەیاندنی ڕێگەپێدراودا بنێریت کە لەلایەن بریکارەکانمانەوە ڕێنماییت پێدراوە 

                  (v)       خزمەتگوزاری هەڵگرتن. دەتوانیت ئامێرە زیانلێکەوتووەکەت بگەڕێنیتەوە بۆ فرۆشگایەکی فرۆشتنی IQOSـی بەشداربوو و خاڵەکانی خزمەتگوزاری IQOSـی بەشداربوو کە جێگرەوەت بۆ دابین دەکرێت. تکایە سەردانی www.iqos.com بکە بۆ زانینی لیستی ئەو فرۆشگایانەی کە ئامێرەکانی IQOS تێیاندا دەفرۆشرێن/پاڵپشتی دەکرێن.

6.               هاوکاریی نێودەوڵەتی

6.1            تۆ دەستت دەگات بە ژمارەیەکی نێودەوڵەتی (ڕەنگە لە هەندێک شوێن پارە وەربگیرێت) کاتێک گەشت دەکەیت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ ئەو وڵاتانەی کە تێیاندا ئامێرەکان بازرگانییان پێوە دەکرێت، جگە لە ئەمریکا، یان لایەنە پەیوەندیدارەکانی سەر بە ئەو یان هاوبەشێکی ڕێگەپێدراو. ئەم خزمەتگوزارییە یارمەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لەلایەن بریکارە بەئەزموونەکانی ئامێرەوە دەگرێتەوە و ئەگەر پێویست بوو، گۆڕینی ئامێرەکەت لەخۆدەگرێت لە چوارچێوەی (i) زیانی بەڕێکەوت بەپێی ئەم مەرجانە یان (ii) کێشەکانی ئامێر کە لەڕووی کەرەستەوە یان کاری دەستی پێناسە کراون کاتێک بەپێی ڕێنمایی بەکارهێنەری ئامێرەکە بەکاردەهێنرێت.

6.2            ڕەنگە بژاردەکانی خزمەتگوزاری، بەردەستبوونی ئامێر، کاتەکانی وەڵامدانەوە و گەیاندن بەگوێرەی وڵات جیاوازبن. ئەم خزمەتگوزارییە کاریگەری لەسەر مافی کەسیی و ئەو مافە یاساییانەت نابێت کە بەپێی گەرەنتی ئامێرەکەت لە وڵاتی کڕینەکەدا کاران.

6.3            سنووردارکردنەکانی هاوکاری نێودەوڵەتی

أ‌.                 بەپێی هاوکاری نێودەوڵەتی ئەو سنووردارکردنانەی کە لە بڕگەی 5.3 (سنووردارکردن)ـدا هاتوون بۆ گۆڕین بەهۆی زیانی بەڕێکەوت جێبەجێ دەبن. 

ب‌.                 ئەمانەی خوارەوە بەدەرن لە گۆڕین سەبارەت بە کێشەکانی ئامێر کە لە ڕووی کەرەستەیی یان کاری دەستی پێناسە کراون کاتێک بەپێی ڕێنمایی بەکارهێنەری ئامێر بەکارهێنراون: 

                     (i)       زیانەکان کە بەهۆی بەکارهێنانی ئاسایی و تێکچوون ڕوویانداوە؛ 

                     (ii)       زیانی جوانکاری (وەک شووخت، قووپان، پلاستیکی شکاو و هتد)؛ 

                     (iii)       زیانەکانی بە هۆی بەکارهێنانی خراپ، بەرزبوونی کارەبا، مامەڵەکردنی نادروست یان ئاگر؛ 

                     (iv)       لەکارکەوتن بەهۆی بەکارهێنان لەگەڵ بەرهەمی نەگونجاودا؛ 

                     (v)       زیان یان لەکارکەوتن کە بەهۆی هەوڵدان بۆ کردنەوە، دەستکاریکردن و چاککردنەوە، ڕوویداوە چ لەلایەن بەکارهێنەرێکەوە یان لەلایەن پێشکەشکارێکی خزمەتگوزارییەوە کە لەلایەن بەرهەمهێنەرەوە ڕێگەپێنەدراوە؛ یان

                     (vi)       زیان یان لەکارکەوتن کە بەهۆی بەکارنەهێنانەوە دروست بووە وەک لە ڕێنمایی پەیوەندیداری بەکارهێنەری ئامێر باسکراوە. 

6.4            ئەنجامدانی داواکارییەک لە ژێر هاوکاری نێودەوڵەتیدا

أ‌.                 تۆ پێویستە : 

                  (i)       بە زووترین کات داواکارییەکەت بگەیەنە بە ناوەندی خزمەتگوزاری کڕیار کاتێک ئامێرەکە تووشی زیانێکی بەڕێکەوت یان کێشەی ئامێر دەبێتەوە کە لە ڕووی کەرەستەیی یان کاری دەستیەوە پێناسە کراوە کاتێک بەپێی ڕێنمایی بەکارهێنەری ئامێرەکە بەکارهاتووە، کە ئەم زانیاریانەی خوارەوە دەگرێتەوە: (1) ژمارەی زنجیرەیی ئامێری زیانلێکەوتوو؛ (2) وەسفکردنی نیشانەکان، کێشەکان یان هۆکارەکانی زیانگەیاندن بە ئامێرەکە؛ (3) پەیامی هەڵە؛ و (4) ئەو کردارانەی کە جێبەجێ کراون پێش ئەوەی ئامێرەکە تووشی کێشە بێت و هەر هەنگاوێک کە تۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە گرتوتەبەر؛

                  (ii)       ئەگەر داواکرابێت پێویستە بەڵگەی کڕینی ئامێرەکەت پێشکەش بکەیت؛ و

                 (iii)       ڕێنماییەکانی پاکێجکردن و گەیاندن پەیڕەو بکە کە لەلایەن لایەنی پەیوەندیدارەوە بۆ ناردنی ئامێرە زیانلێکەوتووەکە دراوە و

                 (iv)       ئەگەرنا پابەندبە بە پرۆسەی ڕێگەپێدانی گەڕانەوەی ئامێرەکان کە لە کاتی دروستکردنی کەیسی گۆڕیندا پێت دەگەیەنرێت.

ب‌.    ئەو لایەنەی کە لەو وڵاتە پەیوەندیدارەدا بازرگانی بە ئامێرەکەوە دەکات کە داواکارییەکە لێی بەرزکراوەتەوە، ئەوە دیاری دەکات کە ئایا تۆ مافی گۆڕین بە ئامێرێکی جێگرەوەت هەیە بەپێی ئەم مەرجانە. ئەگەر تۆ مافی گۆڕین بە ئامێرێکی جێگرەوەت هەبێت ئەمە بە یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە بۆت دابین دەکرێت: 

                  (v)       گەیاندنی نوێنەر. ئامێرێکی جێگرەوەت بۆ دەنێردرێت و دەبێت ئامێرە زیانلێکەوتووەکە لە ڕێگەی نوێنەرەکەوە بگەڕێنیتەوە 

                  (vi)       خزمەتگوزاری هەڵگرتن. دەتوانیت ئامێرە زیانلێکەوتووەکەت بگەڕێنیتەوە بۆ فرۆشگای بەشداربووی IQOS و خاڵی خزمەتگوزاری بەشداربووەکانی IQOS کە تێیدا جێگرەوەیەکت بۆ دابین دەکرێت.

7.               خزمەتگوزارییەکانی تر

7.1            ڕاهێنەری کەسی: ڕاهێنەرێکی تایبەتی IQOS بۆ پاڵپشتیکردنت لە دوورەوە لە گۆڕینەوە لە جگەرە بۆ ئامێرێک. توانای دەستپێگەیشتن لە کاتی ئاسایی کارکردندایە لە وڵاتی نیشتەجێبوونت.

7.2            بەخێرهاتنی دیجیتاڵی: زانیاری و ڕێنماییەکانی پەیوەست بە بەکارهێنانی ئامێرەکە بە شێوەی دیجیتاڵی پێشکەش کراون بۆ ئەو ناونیشانی ئیمەیڵەی کە لە کاتی تۆمارکردن لە داتابەیسی بەکارهێنەرانی IQOSـدا ئاماژەی پێکراوە، بە مەرجێک تۆ ڕەزامەندیت دابێت لەسەر وەرگرتنی پەیوەندی بازرگانی سەبارەت بە IQOS لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە.

7.3            گەیاندنی بێبەرامبەری گۆڕینی ئامێر: ئەگەر شایستەی گۆڕینی ئامێرێک بیت بەپێی گەرەنتی ئامێرەکەت یان خزمەتگوزاری پاڵپشتی زیانی بەڕێکەوت، ئەم خزمەتگوزارییە گەیاندنی بێبەرامبەری ئامێرە گۆڕاوەکەت دابین دەکات.

7.4            خزمەتگوزاری گۆڕینی خێرا.

7.5            ئەم خزمەتگوزارییە گۆڕینی خێرای ئامێرەکەت لە ماوەیەکی پێشوەختە دیاریکراودا دابین دەکات لە ئەگەری زیانی بەڕێکەوتدا و/یان کاتێک کە تۆ داواکارییەکی دروستت هەیە بۆ کێشەکانی ئامێرەکە کە لە ڕووی کەرەستەیی یان کاری دەستی پێناسە کراون کاتێک بەپێی ڕێنوێنی بەکارهێنەری ئامێرەکە بەکارهاتووە. بۆ گۆڕین بەهۆی تێکچوون لە ئەنجامی ڕووداو و گەرەنتی ئامێرەکەت، تۆ سنووردار دەبیت بە یەک جار خزمەتگوزاری گۆڕینی خێرا. ئەم خزمەتگوزارییە تەنها لە شوێنە هەڵبژێردراوەکانی وڵاتی تۆمارکردنەکەتدا کارپێکراوە. 

8.                پابەندبوونەکانت.

                   تۆ ڕازیت کە :

                   أ‌.                 خزمەتگوزارییەکان بە خراپی بەکارنەهێیت؛

                  ب‌.                 ئەکاونتی ئەندامێتیەکەت بە سەلامەتی و پارێزراوی بهێڵیتەوە؛ 

                  ت‌.                 لەو شوێنانەی کە ئاڵوگۆڕێک ڕوودەدات، ئەوا هەر ئامێرێکی جێگرەوە دەبێتە موڵکی تۆ و ئامێرە گۆڕاوەکە دەبێتە موڵکی ئەو لایەنەی کە ئاڵوگۆڕەکە دەکات؛ و

                  ث.                 پابەند بیت بە یاسای کارپێکراو.

9.               گەرەنتی/سنووردارکردنی بەرپرسیارێتی

9.1            بەو پێیەی خزمەتگوزارییەکان بێ بەرامبەرن، هەریەکەیان ‘وەک خۆیان’ و بەبێ هیچ گەرەنتییەک دابین دەکرێن.

9.2            کۆمپانیا و/یان هەر لایەنێک کە بازرگانی بە ئامێرەکەوە بکات لەو وڵاتە پەیوەندیدارەی کە داواکارییەکەی لێ بەرزکراوەتەوە، بەرپرسیار نابێت تا ئەوپەڕی ئەو سنوورەی کە بەپێی یاسای کارپێکراو ڕێگەپێدراوە چ بریتیبێت لە تاوان (لەوانەش کەمتەرخەمی یان پێشێلکردنی ئەرکی یاسایی)، گرێبەست، چەواشەکاری، گەڕاندنەوە یان بە شێوەیەکی تر بۆ هەر زیانێکی ڕاستەوخۆ، لەدەستدانی قازانج، فرۆشتن، داهات یان پاشەکەوتکردن، لەدەستدانی کار، لەدەستدانی ناوبانگ و/یان زیانەکانی هاوشێوە یان لەدەستدان یان تێکچوونی داتا یان زانیاری، یان زیانێکی ئابووری، یان بۆ هەر زیانێکی تایبەت، ناڕاستەوخۆ یان زیانی دەرەنجام، تێچوو، زیان، پارە یان خەرجییەکان کە هەرچۆنێک سەرهەڵدەدەن یان بە شێوەیەکی تر لە ئەنجامی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکان لەلایەن تۆوە سەرهەڵدەدەن. ئێمە بەرپرسیار نابین لە هیچ کام لەو زیانانەی کە لەم بڕگەی 8.2ـەدا باسکراون تەنانەت ئەگەر تۆ ئەو لایەنەشت لە ئەگەری ئەو جۆرە زیانانە ئاگادار کردبێتەوە. 

9.3            هیچ شتێک لەم بڕگەی 8ـەدا هیچ بەرپرسیارێتییەک بەدەر ناکات کە بە یاسای کارپێکراو ناتوانرێت بەدەر بکرێت. 

10.               هەمەجۆر

10.1            هیچ کام لە خزمەتگوزارییەکان سیاسەتی بیمە پێک ناهێنن.

10.2            لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکان بەبێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێن.

10.3            وردەکارییەکانی کارکردن لەسەر ئەو زانیارییە کەسییانەت کە بە ئێمەی دەدەیت لە ئاگاداری نهێنیپارێزیماندا باسکراوە کە لە www.iqos.com بەردەستە.

10.4            ئەم مەرجانە پابەندن بە یاساکانی نووسینگەی تۆمارکراوی کۆمپانیای Green Emerald . هەر ناکۆکییەکی یاسایی دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی تایبەتی ئەو شارەی کە Green Emerald نووسینگەی تۆمارکراوی خۆی تێدا هەیە. 

                    بۆ پرسیار و داواکاری و زانیاری پەیوەندیکردن تکایە سەردانی www.iqos.com بکە