Skip to main content

ڕەفتارە دروستەکانی گۆڕینەوە بۆ بەرهەمە بێ-دووکەڵەکانی PMI

PMI کۆمەڵێک بەرهەمی جۆراوجۆری بێ-دووکەڵ بە کوالێتی و بە شێوەیەکی زانستییانە سەلمێنراو پێشکەش دەکات کە بژاردەی زۆر باشترن بە بەراورد بە جگەرەکێشانی بەردەوام. تێڕوانینمان ئەوەیە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان بەرهەمە بێ-دووکەڵەکانمان دەبنە جێگرەوەی جگەرە .

  1. جگەرەکێشان دەبێتە هۆی نەخۆشیی مەترسیدار و ئالوودەبوون. بێ گومان، باشترین بڕیار کە هەر جگەرەکێشێک بتوانێت بیدات ئەوەیە بە تەواوی واز لە بەکارهێنانی تووتن و نیکۆتین بهێنێت.
  2. منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی نابێت بە هیچ شێوەیەک تووتن یاخود نیکۆتین بەکاربهێنن.
  3. بەرهەمە بێ-دووکەڵەکانی PMI بۆ ئەو کەسە پێگەیشتووانەن کە بەردەوام دەبن لە جگەرە کێشان یان بەرهەمەکانی تری نیکۆتین بەکاردەهێنن.
  4. ئێمە بەرهەمە بێ-دووکەڵەکانی PMI پێشکەش بەو کەسانە ناکەین کە هەرگیز بەرهەمەکانی تووتن یاخود نیکۆتینیان بەکارنەهێناوە یاخود وازیان لە بەکارهێنانی بەرهەمەکانی تووتن و نیکۆتین هێناوە. بەرهەمە بێ-دووکەڵەکانمان جێگرەوە نین بۆ وازهێنان و وەک یاریدەدەر بۆ وازهێنان دیزاین نەکراون.
  5. بەرهەمە بێ-دووکەڵەکانی PMI بێ مەترسی نین و نیکۆتینیان تێدایە، کە پێکهاتەیەکی ئالوودەکەرە. بەڵام گۆڕینەوە بۆ بەرهەمێکی بێ-دووکەڵ بژاردەیەکی باشترە لە بەردەوامیدان بە جگەرەکێشان.
  6. ئێمە پاڵپشتی لە بەکارهێنەرە پێگەیشتووەکانی بەرهەمە بێ-دووکەڵەکانمان دەکەین لە گەشتەکەیاندا بۆ گۆڕین بە تەواوەتی لە ڕێگەی فێرکردن و ڕێنماییکردنەوە.
  7. بۆ ئەوەی بەکاربەران سوودەکانی بەرهەمە بێ-دووکەڵەکان ئەزموون بکەن، پێویستە ئەوان بە تەواوەتی بگۆڕن و بە یەکجاری واز لە جگەرەکێشان بهێنن.
  8. ئێمە زانیاریی بە بەکاربەران دەدەین سەبارەت بە هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکانی سەلامەتی دەربارەی بەرهەمە بێ-دووکەڵەکانمان.

هۆشداری و ڕێنماییەکانی سەلامەتی

تووتن و نیکۆتین

  • یەکە تووتنەکانی ™SMARTCORE و ™HEETS کە لەگەڵ ئامێرەکانی ™IQOS بەکاردەهێنرێن تووتنیان تێدایە، کە پێکهاتەیەکی ئالوودەکەرە.
  • IQOS و ™SMARTCORE و ™HEETS بێ-مەترسی نین. باشترین ڕێگە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییە تەندروستییەکانی پەیوەست بە تووتن و نیکۆتینەوە  وازهێنانە لە بەکارهێنانی تووتن و نیکۆتین بە تەواوەتی.
  • ڕەنگە هەندێک لە بەکارهێنەرانی ئەو بەرهەمانەی نیکۆتینیان تێدایە تووشی ئازاری سک، ئازاری سنگ، هەستکردن بە خنکان، کۆکە، هەناسەدانی سەخت، سەرگێژخواردن، وشکبوونەوەی دەم، وشکبوونەوەی قوڕگ، هەوکردنی پووک، سەرئێشە، ناڕەحەتیی، گیرانی لووت، دڵ تێکچوون، خورانی دەم، خێرا لێدانی دڵ، خورانی قوڕگ و ڕشانەوە ببن.
  • نابێت ئەو کەسانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە یان مەترسیی نەخۆشیی دڵیان لەسەرە، تووشبووی شەکرەن، نەخۆشی گەشکەیان هەیە یاخود تووشی گەشکە دەبن، ئەو بەرهەمانە بەکاربهێنن کە نیکۆتینیان تێدایە.
  • نابێت ئەو بەرهەمانەی نیکۆتینیان تێدایە لە ماوەی دووگیانبوون یاخود شیردانی سروشتیدا بەکاربهێنرێن.  ئەگەر دووگیانیت، یان بە شێوەی سروشتی منداڵەکەت شیردەدەیت، یان گومان دەکەیت کە دووگیان بیت، پێویستە بە تەواوەتی واز لە تووتن و نیکۆتین بهێنیت.
  • وەستان لە جگەرەکێشان یاخود گۆڕینەوە بۆ IQOS و یەکە تووتنەکانی ™SMARTCORE و ™HEETS یان بەرهەمی تر کە نیکۆتینی تێدایە ڕەنگە پێویستی بە گۆڕانکارییکردن لە ژەمی هەندێک دەرمانی دیاریکراودا هەبێت (بۆ نموونە، theophylline، clozapine، ropinirole).
  • ئەگەر پرسیارت هەیە کە ئایا دەتوانیت IQOS و یەکە تووتنەکانی SMARTCORE™ و HEETS™ لە دۆخێکی تەندروستیی دیاریکراودا بەکاربهێنیت، ڕاوێژ بە پسپۆڕێکی چاودێریی تەندروستی بکە.

بەکارهێنانی یەکە تووتنەکانی ™SMARTCORE و ™HEETS

  • ئامێرەکانی IQOS ILUMA تەنها لەگەڵ یەکە تووتنەکانی ™SMARTCORE بەکاربهێنە.
  • تەنها: ™IQOS 3 DUO یان ئامێرەکانی نەوەی پێشووتر لەگەڵ یەکە تووتنەکانی ™HEETS بەکاربهێنە.

هەرگیز ئامێرەکانی IQOS لەگەڵ جگەرە یاخود بەرهەمی هاوشێوەی بەکارمەهێنە. ئەنجامدانی ئەو کارە ڕەنگە ببێتە هۆی برینداربوون.

  • بە هیچ شێوەیەکی دەسکاریی یەکە تووتنەکانی ™SMARTCORE و ™HEETS مەکە و هیچ پێکهاتەیەک بۆ پەنجە تووتنەکانی ™SMARTCORE و ™HEETS زیاد مەکە.  ئەنجامدانی ئەو کارە ڕەنگە ببێتە هۆی برینداربوون.

پێویستە بەکارهێنەران هۆشداری و ڕینماییەکانی سەلامەتی بە تەواوەتی بخوێننەوە پێش بەکارهێنانی بەرهەمەکە، کە زانیاریی گرنگی سەلامەتییان تێدایە سەبارەت بە بەکارهێنانی بەرهەمەکە.

تێکچوونی پاتری

هەموو ئامێرەکانی IQOS، بە هەڵگرەکانەوە، پاترییەکی Lithium-ionـیان تێدایە. پاتریی lithium-ion لە ئامێرەکاندا پارچەیەکە کە بەکاردەبرێت و بەهۆی بەکارهێنان و کۆن بوون تێکدەچێت. ئەمە پڕۆسەیەکی ئاساییە و هاوبەشە لە هەموو پاترییەکانی Lithium-ionـدا کە بارگاوی دەکرێن. کە پاتری کۆن دەبێت، توانای پێکهاتە چالاکەکانی ناو پاترییەکە بۆ لەخۆگرتنی وزە کەم دەبێتەوە، لە ئەنجامدا زۆرترین قەبارەی پاتری و وزەی بەکارهاتوو بە شێوەیەکی بەردەوام کەم دەبێتەوە. سەرەڕای ئەوەش، کاریگەریی پێکهاتە چالاکەکان لە گەیاندنی وزەدا کەمتر دەبێت، لە ئەنجامدا توانای پاتریی بۆ پێشکەشکردنی وزەی گونجاو بە پارچە کارەباییەکانی ئامێر بۆ ئەوەی کاربکەن کەم دەبێتەوە. لە ئەنجامدا، ڕەنگە ماوەی ئەزموونەکە کورتتر دەرکەوێت، ژمارەی فووەکان یان ئەزموونەکان بە یەک بارگاویکردنەوەی تەواو کەمتر دەرکەون، یان بەکارهێنان بۆ دووەم جار لەسەریەک کورتتر بێت یان بەردەست نەبێت.

پاتری سیستەمێکی کیمیاییە کە پێویستی بە مەودایەکی دیاریکراوی پلەی گەرمییە لە کاتی بارگاویکردنەوە و بەتاڵکردنەوەدا بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز کاربکات و تێکچوونی قەبارەی پاتری بەدرێژایی تەمەنەکەی کەمبکاتەوە. هەرچەندە ئامێرەکەت مەودایەکی دیاریکراوی کارکردنی هەیە کە ئامێرەکەت تێیدا کاردەکات، کارکردن لە ئاستە کۆتاییەکانی ئەم مەودایەدا پاترییەکەت خێراتر تێک دەدات. سۆفتوێرێکی تایبەت لەگەڵ ئامێرەکەتدا هەیە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارامێتەرەکانی بارگاویکردنەوە بە مەبەستی زیادکردنی تەمەنی ئامێرەکەت. ئەم ئەلگۆریتمانە دەتوانن پاڵپشتی لە درێژکردنەوەی تەمەنی پاترییەکەت بکەن، بەڵام هەرگیز ناتوانن میکانیزمە ئاساییەکانی کۆنبوونی پاترییەکانی لیتیۆم بە تەواوەتی کەم بکەنەوە. کارکردنی ئامێرەکەت لە پلەی گەرمیی بەرز و نزمدا تێکچوونی ئاسایی پاترییەکەت خێراتر دەکات. تەنانەت ئەگەر ئامێرەکە بەکاریش نەهێنێت، پاترییەکان سیستەمی کیمیاییان تێدایە کە بە تێپەڕبوونی کات تێکدەچێت. بۆ خاوکردنەوەی پڕۆسەی تێکچوونی پاتری، پێشنیار دەکەین کە ئامێرەکەت لە مەودای پلەی گەرمیی پێشنیارکراودا بارگاوی بکرێتەوە، بۆ ماوەی زۆر بەبێ بارگاوی نەمێنێتەوە هەروەها کێبڵ و کەلەی بارگاویکردنەوە کە لەگەڵ ئامێرەکەتدا هاتوون بەکاربهێنرێن وەک لە ڕێنماییەکانی بەکارهێناندا باسکراوە.

تکایە زیاتر دەربارەی زانیارییە گرنگەکان لە FAQ (پرسیارە باوەکان) لێرە بزانە.

ئایا بەکارهێنانی IQOS سەلامەتە یان بێ-مەترسییە؟  نەخێر. لە کاتیکدا کە گۆڕینەوە بۆ IQOS بە تەواوەتی بژاردەیەکی باشترە لە بەردەوامیدان بە جگەرەکێشان، IQOS بێ-مەترسی نییە و نیکۆتین پێشکەش دەکات کە پێکهاتەیەکی ئالوودەکەرە. باشترین بژاردە وازهێنانە لە تووتن و نیکۆتین بە تەواوەتی.

ئایا نیکۆتین زیانی هەیە؟  نیکۆتین ئالوودەکەرە.  بەڵام هۆکاری سەرەکیی نییە بۆ ئەو نەخۆشییانەی کە پەیوەندیدارن بە جگەرەکێشانەوە. IQOS نیکۆتین پێشکەش دەکات هەر وەک جگەرە. توێژینەوە تاقیگەییەکانی PMI دەریدەخەن کە بڕ و ڕێژەی ئەو نیکۆتینەی لەکاتی بەکارهێنانی یەکە تووتنەکانی SMARTCORETM یان HEETSTM لەگەڵ IQOS هەڵدەمژێرێت بە بەراوردایە لەگەڵ بڕ و ڕێژەکەی لەکاتی کێشانی جگەرەیەکدا.

ئایا PMI چۆن دەردانەوەکانی IQOS دەپێوێت، کە PMI دەڵێت گوایە بە تێکڕا بە ڕێژەی 95% بەروارد لەگەڵ دووکەڵی جگەرەیەکی 3R4F کەمترکراون؟ PMI ئاشکرای دەکات کە IQOS ئاستی نزمتر لە پێکهاتە کیمیاییە خراپەکان بە ڕێژەی 95% دەردەدات بە بەروارد لەگەڵ جگەرە.  ڕێژەی (95%) ئاماژە دەکات بە تێکڕای ڕێژەی کەمکراوی ئاستی هەندێک پێکهاتەی دیاریکراو، کە لەلایەن دامەزراوە تەندروستییە بەناوبانگەکانەوە وەک WHO (ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی) و US FDA (دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا) پێشەنگی چارەسەرکردنەوەیان پێدراوە، و لە دووکەڵی تووتنی IQOSـدا هەن، کاتێک لەگەڵ دووکەڵی جگەرەی ناسراوی 3R4Fـدا بەراورد دەکرێت. ڕێژەی کەمکردنەوەکە بە وردی پەیوەستە بەو لیستە تایبەتەی کە ئاماژەی پێدەدرێت.  بۆ ئەم مەبەستە، PMI بەپێی سیستەمە چڕە تەندروستییەکەی کەنەدا هەڵم و دووکەڵی تووتنی تایبەت بە جگەرەکێشانی-ئامێر کۆدەکاتەوە (قەبارەی فوو 55 مل، ماوەی فوو 2 چرکە، ماوەی نێوان فووەکان 30 چرکە) بە بەکارهێنانی بەراوردکردن لەسەر بنەمای هەر پەنجە تووتنێک. ئەژمارکردنی کەمکردنەوە نیکۆتین ناگرێتەوە.

ئایا PMI چۆن ژمارەی بەکارهێنەرانی IQOS ئەژمار دەکات؟  PMI زانیارییە داراییەکان یاخود خەمڵاندنەکانی PMI، و پانێڵەکانی بەکارهێنەری IQOS، و توێژینەوەکانی بازاڕی PMI بەکاردەهێنێت. ژمارەی کۆی ئەو بەکارهێنەرانەی کە ڕاپۆرتەکانی PMI وەک بەکارهێنەری IQOS ئاماژەیان بۆ دەکات کە PMI HeatSticks لانیکەم هێمایە بۆ ڕێژەی 5% لە کۆی گشتی ئەو بڕە تووتنەی ڕۆژانە بەکاریدەهێنن لە 7 ڕۆژی ڕابردوو، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو کەسانەی کە PMI وای دەخەمەڵێنێت کە بە تەواوەتی وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە ئاماژە بەو بەکارهێنەرانەی IQOS دەکات کە بە تەواوەتی وازیان لە جگەرە هێناوە و ڕێژەی بەکارهێنانی PMI HeatSticks بۆ ئەوان بەلانی کەمەوە دەکاتە 70% لە تووتنی گەرمکراو کە لە 7 ڕۆژی ڕابردوودا بەکاریانهێناوە.

ئەم جگەرەی 3R4Fـە کە ئاماژەی پێدەکەیت چییە؟  جگەرەیەکە کە بەشێوەیەکی سەربەخۆیانە لەلایەن زانکۆی کێنتەکی لە ئەمریکا بۆ مەبەستی توێژینەوەی زانستی دیزاین کراوە. بۆ بەراوردکردن بەکاردەهێنرێت لە توێژینەوەکانی تووتندا، کە ڕێگە دادت زانیارییەکانی توێژینەوەیەکی دیاریکراو لەگەڵ هەمان زانیارییەکانی تۆێژینەوەیەکی تردا بەراورد بکرێن. جگەرەکانی توێژینەوەی 3R4F لە بازاڕەکاندا بەردەست نین بۆ بەکاربەران.

پەیوەندییەکانی بەکاربەران لە ماڵپەڕەکەدا و لە شوێنەکانی پەیوەندیکردندا دەبینیتەوە کە لەم سەرچاوانەی خوارەوە بۆ بەرهەمەکانی IQOS هاتوون:

  • توێژینەوەکان* دەریدەخەن کە ئەزموونی تووتن بۆ ئەو کەسانەی بە تەواوەتی گۆڕیویانە بۆ IQOS هاوشێوەی ئەزموونی ئەو کەسانەیە کە بەردەوامبوون لە جگەرەکێشان.

* سەرچاوە: توێژینەوەی تاقیگەیی بۆ 3-مانگ کە لە ئەمریکا و ژاپۆن لەگەڵ 160 کەسی پێگەیشتوو ئەنجامدراوە کە هەر یەکێکیان لە ژێر بارودۆخی ڕاستیدا بووە (گەڕۆک).

  • IQOS ئاستی کەمتری پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش بە تێکڕا بە ڕێژەی 95% کەمتر دەردەدات بە بەراورد لەگەڵ جگەرە.*

* کەمکردنەوەی ئاستی 9 پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش کە World Health Organization (ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی) پێشنیاری دەکات بۆ کەمکردنەوەی دووکەڵی جگەرە، کە نیکۆتین یەکێک لەو پێکهاتانە نییە. سەیری زانیاریی گرنگ بکە لە iqos.com

  • IQOS ئاستی پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمتر دەردەدات بە بەراورد لەگەڵ جگەرە.*

*سەرچاوە: تێکڕای ئاستی کەمکراوی کۆمەڵێک پیکهاتەی کیمیایی زیانبەخش (جگە لە نیکۆتین) بە بەراوردکردن لەگەڵ دووکەڵی جگەرەیەکی ناسراو.

  • جگەرە قەتران دروست دەکات - IQOS دروستی ناکات

سووتاندنی جگەرە دووکەڵ و قەتران دروست دەکات. ئەمە ڕوونادات کاتێک تووتن بە بەکارهێنانی IQOS گەرم دەکرێت. بۆ چی؟ IQOS تووتن گەرم دەکاتەوە لەبری سووتاندنی. هەڵمێکی تووتن دروست دەکات کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی جیاوازە لە دووکەڵی جگەرە و پێکهاتەی کیمیایی زیانبەخشی زۆر کەمتری تێدایە.*

* تێکڕای ئاستی کەمکراوی کۆمەڵێک پیکهاتەی کیمیایی زیانبەخش (جگە لە نیکۆتین) بە بەراوردکردن لەگەڵ دووکەڵی جگەرە.

  • زیاتر لە  30.8 ملیۆن جگەرەکێشی پێگەیشتوو وازیان لە سووتاندنی تووتن هێناوە و دەستیانکردووە بە  گەرمکردنی بە بەکارهێنانی IQOS.*

* زانیارییە داراییەکان یاخود خەمڵاندنەکانی PMI (جگە لە ڕووسیا و ئۆکرانیا)، و پانێڵەکانی بەکارهێنەری IQOS، و توێژینەوەکانی بازاڕی PMI. بەپێی دۆخ لە تەمموزی 2024. بەکارهێنەرانی IQOS کە بە تەواوەتی وازیان لە جگەرە هێناوە و ڕێژەی بەکارهێنانی یەکەی تووتنی گەرمکراوی PMI بۆ ئەوان بەلانی کەمەوە دەکاتە 70% لە تووتنی گەرمکراو کە لە 7 ڕۆژی ڕابردوودا بەکاریانهێناوە.

  • زۆرینەی جگەرەکێشە پێگەیشتووەکان کە دەگۆڕن بۆ IQOS بە تەواوەتی واز لە جگەرە دەهێنن.*

*سەرچاوە: زانیارییە داراییەکان یاخود خەمڵاندنەکانی PMI، پانێڵەکانی بەکارهێنەری IQOS و توێژینەوەکانی بازاڕی PMI

ئەم بەرهەمە بەبێ مەترسی نییە و نیکۆتین پێشکەش دەکات، کە بۆ مرۆڤ ئالوودەکەرە.

تەنها بۆ بەکارهێنانە لەلایەن کەسانی پێگەیشتووەوە.