Skip to main content

یەکەکانی تووتنی TEREA : وەڵامی پرسیارە باوەکان

دەست پێناکات چونکە IQOS ILUMA بۆ ئەوە دروستکراوە کە تەنها لەگەڵ یەکە تووتنە نوێیەکانی TEREA کە بە تەواوی کەپس کراون بەکاربهێنرێت. ™SMARTCORE INDUCTION SYSTEMـی تووتنەکە لە ناو یەکەی تووتنی TEREA گەرم دەکاتەوە، لەبری ئەوەی بیسوتێنێت، ئەمەش بۆ ئەزموونێکی بە تەواوی باشتر و پاکتر و چێژبەخشتر. وە لەبیرت بێت کە یەکەکانی تووتنی TEREA لەگەڵ نەوەکانی پێشووی IQOS کار ناکەن و ڕەنگە زیان بە ئامێرەکەت بگەیەنن.

یەکەی تووتنە بەکارهێنراوەکان دوو نیشاندەریان هەیە کە پێت دەڵێن کە ئایا بەکارهێنراون یان نا. کاغەزی دەوری فلتەرەکە کەمێک چرچ بووە، و کەمێک پەڵەی هەڵمی تووتن لەسەر کاغەزەکە دەبێت. پێشنیار دەکەین ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنان یەکەکە فڕێ بدەیت بۆ ئەوەی هیچ سەرلێشێواوییەک ڕوونەدات. ڕێگەیەکی دیکە بۆ ئەوەی یەکەیەکی تووتنی TEREA دووبارە بەکارنەهێنیتەوە ئەوەیە کە بە پێچەوانەوە بیخەیتەوە ناو پاکەتەکەوە. کاتێک کە یەکەی تووتنی TEREAـەکەت هەڵدەبژێریت بزانە کە هێڵی شەپۆلاوی دیارە.

خۆش و ئاسانە. یەکەی تووتنی TEREA بخەرە ناو هەڵگری IQOS ILUMA، دڵنیابە کە لۆگۆی TEREA ڕووی لەسەرەوەیە. ئەگەر بە دروستی بخرێتە ناوەوە، لۆگۆکە دیار دەمێنێتەوە کە بە نەرمی پاڵ دەنێیت بۆ خوارەوە. وە ئامادەیت چێژ لە ئاستێکی بەرزتری ئەزموونی تووتن وەربگریت.

لە ڕاستیدا، هیچ شتێک. تەنها ئامێرەکە ناکەوێتە کار. وا دیزاین کراوە کە تەنها کاتێک بکەوێتە کار کە بزانێت یەکەیەکی تووتنی TEREA خراوەتە ناویەوە

یەکەکانی تووتنی TEREA بۆ ئەوە دروستکراون کە تەنها لەگەڵ IQOS ILUMA بەکاربهێنرێن، بۆیە هەوڵ مەدە و یەکەکانی تووتنی TEREA لەگەڵ ئامێرە تیغەکانی IQOS بەکاربهێنیت چونکە لەوانەیە زیانیان پێ بگات. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە ™SMARTCORE INDUCTION SYSTEMـی نوێ هیچ تیغێکی لە هەڵگرەکەدا نییە. لەبری ئەوە توخمێکی گەرمکەرەوەی کانزایی لەناو یەکەی تووتنی TEREA هەیە.  ناتوانیت چێژ لە یەکەی تووتنی TEREA وەربگریت بە تەکنەلۆژیای IQOS 3 DUO blade.

هەردوو جۆری TEREA بە IQOS ILUMA و HEETS لەگەڵ ئامێری تیغی پێشووی IQOS تووتنەکە لە ناوەوە گەرم دەکەنەوە، لەبری ئەوەی بیسوتێنن، بەبێ هیچ دوکەڵ و خۆڵەمێش و بۆنێکی کەمتر لە جگەرە. وە لەسەرووی ئەمەشەوە، بە تێکڕای ئاستی کەمتری 95% لە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکان بە بەراورد بە جگەرە دەردەکەن*. زانیاریی گرنگ: مەرج نییە مەترسی بە ڕێژەی 95% کەم بکرێتەوە. IQOS بێ مەترسی نییە.

بە بەراورد لەگەڵ یەکە تووتنەکانی HEETS، یەکە تووتنەکانی TEREA کەپس کراون. بۆیە، کاتێک یەکەی تووتنی TEREA لەگەڵ IQOS ILUMA بەکاردەهێنرێت هیچ پاشماوەیەکی تووتن نییە و پێویست بە پاککردنەوەی ئامێرەکە ناکات دوای بەکارهێنان. بەهۆی یەکە تووتنە تەواو نوێیەکانی IQOS ILUMA و TEREA، دەکرێت چێژ لە ئەزموونێکی باشتری تووتن وەربگریت بە شێوەیەکی پاک و ئاسان. یەکەکانی تووتنی TEREA بۆ ئەوە دروستکراون کە تەنها لەگەڵ IQOS ILUMA بەکاربهێنرێت، بەڵام نیگەران مەبە، دەتوانی تامی دڵخوازی HEETS لە بازنەی تامەکانی TEREA بدۆزیتەوە. یەکە تووتنەکانی TEREA بەشێکی کانزاییان تێدایە. دوور لە دەستی مناڵان بیپارێزە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵەوەشاندنەوە یان قووتدان.

کاتێک چێژت لە ئەزموونی تووتنت وەرگرت، دەستبەجێ یەکەکان فڕێبدە بەپێی ڕێساکانی فڕێدانی پاشماوەی ناوخۆیی خۆت.

بەڵێ، دەتوانیت. یەکە تووتنەکانی TEREA لەگەڵ هەرجۆرێکی IQOS ILUMAـدا دەگونجێن. بەڵام لەگەڵ نەوەکانی پێشووی IQOS بەکاریان مەهێنە، چونکە لەوانەیە زیان بە ئامێرەکەت بگەیەنیت.

با دیزاینی داهێنەرانە لە یەکەی تووتنی TEREA بناسین و بزانین چی وایکردووە کە زۆر بە باشی کاربکات:

پێکهاتەی گەرمکردن : پێکهاتەیەکی کانزایی داهێنەرانە بۆ گەرمکردن، کە بە پۆلای دژە ژەنگ داپۆشراوە و لە بەشی ناوەوەی یەکەی تووتنەکەدا دانراوە بۆ گەرمکردنی تووتن بەبی کێشە.

بەشە تووتنەکە : تێکەڵەیەکی تووتن کە بە وردی هەڵبژێردراوە و ورد ورد کراوە و بە شێوەیەکی تایبەت ئامادە کراوە.

مۆری پێشەوە : هەڵگری IQOS ILUMAـەکەت بە پاکی دەپارێزێت بە بێ پاشماوەی تووتن، کە تێکردن و دەرهێنانی یەکەی تووتن ئاسان دەکات.

ژووری ڕەوتی-هەوا : دڵنیایی دەدات کە بڕی گونجاوی هەڵمەکە بە یەکەی تووتنەکەدا تێپەڕدەێت بۆ هەڵمژینی قایلکەر و ئاسان.

ئامڕازی ساردکەرەوە : پلەی گەرمیی هەڵمەکە سارد دەکاتەوە. لە cellulose acetate دروستکراوە، کە کارامەترین ساردکردنەوە پێشکەش دەکات کە هەتا ئێستا هەبێت.

بەرگی پاراستن : بەرگی پاراستنی کاخەزی نوێی ئێمە دڵنیایی لە ئەزموونێکی پاکی دوای بەکارهێنان دەدات.

فلتەرەکە : ئەم بەشەی یەکەی تووتنی TEREA بە لێو بەکاردێت.

بۆ ئەوەی ئەزموونێکی پاکترتان پێ بگەیەنێت. نوکی فلتەرەکان لە هەردوو سەری یەکەی تووتنی TEREA هەر پاشماوەی تووتنێک کە دەکەوێتە دەرەوە و لە IQOS ILUMAـتدا دەسوڕێتەوە لەناو دەبەن. بۆیە پێویست ناکات هەر جارێک کە ئامێرەکەت بەکاردەهێنیت پاکیبکەیتەوە، وەک براندەکانی تر.

یەکەکانی تووتنی TEREA بۆ ئەوە دروست کراون کە تەنها لەگەڵ ئامێرەکانی IQOS ILUMA بەکاربهێنرێن کە SMARTCORE INDUCTION SYSTEMTMـیان هەیە، کە توخمێکی گەرمکەرەوەی کانزای بەکاردەهێنێت بە پۆڵای دژە ژەنگ ڕوپۆش کراوە و لەناو یەکەیەکی تووتنی TEREA دانراوە بۆ گەرمکردنی تووتن. یەکەکانی تووتنی TEREA پێویستە لە هەموو کاتێکدا دوور لە منداڵان و ئاژەڵە ماڵییەکان بهێڵرێنەوە و نابێت لەیەکتر جیابکرێنەوە، چونکە توخمە گەرمکەرەوە کانزاییەکە لێواری تیژی هەیە. دەکرێت قووتدانی یەکەی تووتنی TEREA ببێتە هۆی برینداربوونی سەختی ئەندامەکانی ناوەوە بەهۆی بوونی ئەم توخمە گەرمکەرەوە کانزاییە. ئەگەر یەکەی تووتنی TEREA قووتدرا، دەستبەجێ سەردانی پزیشکی بکە. هەمیشە یەکە تووتنی TEREA ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنان بەپێی ڕێساکانی فڕێدانی پاشماوەی ناوخۆیی فڕێ بدە.