Skip to main content

ئامێرەکانی IQOS ILUMA : وەڵامی پرسیارە باوەکان

1. تێکردنی TEREA تا هێڵی سەر فلتەرکە هەتا وەکو هەڵگر دەلەرزێت و لایت(ـەکان) دەتروکێت(ـن). گەرمکردنەوە بە شێوەیەکی خۆکار دەسپێدەکات، یان بە داگرتنی دوگمەکە بۆ 1 چرکە

2. دەتوانیت دەست بکەیت بە بەکارهێنانی ئامێرەکەت کاتێک هەڵگرەکە دەلەرزێت و گڵۆپەکان بە جێگیری دەمێننەوە

3. بۆ ئاماژەدان بە کۆتا 30 چرکەی بەکارهێنان یان ئەوەی کە دواین 2 فوو ماوە، هەڵگرەکە دەلەرزێت لەگەڵ گڵۆپ(ەکان) کە بە ڕەنگی سپی لێدەدەن

4. ڕاستەوخۆ دوای بەکارهێنان یەکەی تووتنەکە فڕێ بدە، تەنها بە دەرهێنانی یەکەی تووتن لە هەڵگرەکە و فڕێدانی بەپێی ڕێساکانی فڕێدانی پاشماوەی ناوخۆیی خۆت

5. هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەکە بۆ ئەوەی دووبارە بارگاوی بکەیت

بۆ ئەوەی ئامێرەکەت reset بکەیت، هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و بۆ ماوەی 10 چرکە دوگمەکە داگرە، پاشان ئازادی بکە. هەموو لایتەکان دەکوژێنەوە، دوو جار دەتروکێن، و دادەگیرسێن بۆ دووپاتکردنەوەی RESET. بەو شێوەیە، تۆ تەواو بوویت.

 چەند رێگایەک هەیە بۆ ئەوەی بزانیت چەند بەکارهێنانت ماوە. یان لەسەر خودی هەڵگرەکە یان بە پشکنینی بارگاویکەرەوەی گیرفانەکە کە هەڵگرەکە لە ناوەوەیدابێت. بەم شێوەیە :

پشکنین لەسەر هەڵگرەکە : هەڵگرەکە بەرەو خۆت خوار بکە یان پەنجە بە کورتی لەسەر دوگمەکە دابگرە. لایتەکان هەڵدەبن و ئاماژە بە ئاستی پاتری دەکەن. کاتێک 2 گڵۆپ داگیرساوە ئەوە مانای وایە هەڵگرەکە ئامادەیە بۆ 2 جار بەکارهێنان و 1 گڵۆپ داگیرسان واتە ئامادەیە تەنها بۆ 1 جار بەکارهێنان.

پشکنینی بارگاویکەرەوەی گیرفان: بە کورتی دوگمەی لاتەنیشتی سەر بارگاویکەرەوەی گیرفانەکە دابگرە لەکاتێکداکە هەڵگرەکە  لەناو بارگاویکەرەکەیە. گڵۆپی بارگاویکەرەوەی گیرفانەکە دادەگیرسێت. 2 گڵۆپ واتە هەڵگرەکە ئامادەیە بۆ 2 جار بەکارهێنان و 1 گڵۆپ واتە ئامادەیە بۆ 1 جار بەکارهێنان. بەتەواوی ئامادەیت چێژ لە ئەزموونی تووتنەکەت وەربگریت.

پشکنینی ئاستی پاتری بارگاویکەرەوەی گیرفان ئاسانە. بە سادەیی بە کورتی دوگمەی لایەنی سەر بارگاویکەرەوەی گیرفانەکە داگرە. گڵۆپی بارگاویکەرەوەی گیرفان دادەگیرسێت بۆ ئەوەی ئاستی پاترییەکەی نیشان بدات:

• 4 گڵۆپی سپی واتە پاترییەکە بە تەواوی بارگاوی بووەتەوە

• 3 گڵۆپی سپی واتە تەمەنی پاتریی تا 75% ماوە

• 2 گڵۆپی سپی واتە تەمەنی پاتریی تا 50% ماوە

• 1 گڵۆپی سپی واتە تەمەنی پاتریی تا 25% ماوە

گڵۆپی زەرد کە لەسەر هەڵگرەکە پیشان دەدرێت: واتە پاتری بەتاڵ بووە، و هەڵگرەکە پێویستە بارگاوی بکرێتەوە. زۆر خێرایە. جارەکانی بارگاویکردنەوی هەڵگری IQOS ILUMA بریتیین لە:

• 1’ 50’’ بۆ 0-1 جار بەکارهێنان*

• 3’ 25’’ بۆ 1-2 جار بەکارهێنان*

• 5’ 15’’ بۆ 0-2 جار بەکارهێنان*

* تکایە ئاماژە بە بەشی تێکچوونی پاتری بکە.

گڵۆپی سوور کە لەسەر هەڵگر دەتروکێنێت: پێویستە هەڵگرەکە بخەیتە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و ئامێرەکە reset بکەیتەوە.

گڵۆپی سپی کە لەسەر هەڵگرەکە دوو جار دەتروکێنێت:  ئەمە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە IQOS ILUMAـکەی تۆ لە دەرەوەی مەودای پلەی گەرمی کارکردنی  نێوان >0°C<40°/Cـدایە.

خێرا و ئاسانە بۆ بارگاویکردنەوەی ئامێرەکەت بەڵام لەبیرت بێت، سەلامەتترە کە ئەداپتەری کارەبا و کێبڵی بارگاویکردنەوە بەکاربهێنیت کە بۆ IQOS ILUMA دیزاین کراوە. نزیکەی 135 خولەکی دەوێت تا بە تەواوی بارگاویکەرەوەی گیرفانەکە بارگاوی دەبێتەوە و تا 10 خولەکیش دەخایەنێت بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار دوای هەڵدانەوەی پاکەتەکە بە تەواوی هەڵگرەکە بارگاویبکەیتەوە. جارەکانی بارگاویکردنەوەی هەڵگرەکە بریتین لە:

-1’ 50” بۆ 1 جار بەکارهێنان*

-3’25” بۆ 1-2 جار بەکارهێنان*

- 5’ 15” بۆ 0-2 جار بەکارهێنان*

-و 10’ 05” بۆ یەکەم جار بارگاویکردنەوەی لەدوای دەرهێنان لە بۆکس *

*تکایە ئاماژە بە بەشی تێکچوونی پاتری بکە.

بەڵێ، بەڵام تەنها بە بەکارهێنانی کێبڵی بارگاویکردنەوە و کەلەی کارەبا کە بۆ نەوەی IQOS 3 دیزاین کراوە.

بۆ ئەوەی ئەزموونەکەت ئاسانتر بێت، IQOS ILUMA پڕە لە تایبەتمەندی پێشکەوتووی نوێ.

Autostart (دەستپێکردنی خۆکار).

کاتێک کە یەکەی TEREAـەکەت بە دروستی دەخرێتە ناوەوە، هەڵگرەکەت دەلەرزێت بۆ ئەوەی بزانیت کە ™SMARTCORE INDUCTION SYSTEM بە شێوەیەکی خۆکار دەستی بە گەرمکردنەوەی پێشوەختە کردووە. پێویست ناکات ئەپی IQOS ڕێکبخەیت بۆ ئەوەی autostart کار بکات بەڵام دەتوانیت ئەپی IQOS بەکاربهێنیت بۆ ناچالاککردنی autostart. کاتێک ئامادە دەبێت بۆ بەکارهێنان، ئامێرەکە بۆ جاری دووەم دەلەرزێت. هەروەها دەتوانیت بە دەستی دەست بە گەرمکردنەوە بکەیت بە فشار کردن لەسەر دوگمەی لاتەنیشت.

پشکنینی هەڵگرەکەت.

ئەم ئاماژە زیرەکە ڕێگەت پێدەدات بزانیت چەند پاتری لە هەڵگرەکەتدا ماوە. تەنها کاتێک بەکاری ناهێنیت هەڵگرەکە بەرەو خۆت مەیل بکە، گڵۆپەکانی سەر هەڵگرەکە ئاماژە بە ئاستی پاتری دەکەن.

پشکنینی ئەوەی کە چەندە ئەزموون ماوە.

دووجار هەڵگرەکەت دابگرە و لەرزینەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە چەند لە ئەزموونەکەت ماوە. بۆ نموونە:

-3 لەرزین = 75-50%

-2 = 50-25%

-1 = <25%.

ئەگەر IQOS ILUMAکەی تۆ بەشێوەیەکی خۆکار خۆی دەست پێناکات ئەوا تکایە:

•بزانە کە تۆ تەنها یەکەکانی TEREA بەکاردەهێنیت

•دڵنیابە لەوەی کە بە ئاراستەیەکی دروست لە هەڵگرەکەدا دانراون
 

•هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و RESET ئەنجام بدە. بۆ ئەم مەبەستە دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان بۆ ماوەی 10 چرکە دابگرە و ڕایبگرە تا گڵۆپەکان کاڵ دەبنەوە. RESET پشتڕاست دەکرێتەوە کاتێک دوگمەکە ئازاد دەکەیت و هەموو گڵۆپەکان 2 جار ترپە دەکەن

•ئەگەر هەڵگرەکە بە تەنیا دەستی پێکرد بەبێ ئەوەی یەکەیەکی تووتنی TEREA دابنرێت ئەوا تکایە ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بکە:

•هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و RESET ئەنجام بدە. بۆ ئەم مەبەستە دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان بۆ ماوەی 10 چرکە دابگرە و ڕایبگرە تا گڵۆپەکان کاڵ دەبنەوە. RESET پشتڕاست دەکرێتەوە کاتێک دوگمەکە ئازاد دەکەیت و هەموو گڵۆپەکان 2 جار ترپە دەکەن

•ئەگەر RESET کێشەکە چارەسەر نەکات، دەتوانیت بە دەستی ئەزموونی تووتنەکەت دەست پێ بکەیت بە دانانی یەکەی تووتنی TEREAـەکەت لەناو هەڵگرەکەدا و فشاردان لەسەر دوگمەکە بۆ ماوەی دوو چرکە بۆ چالاککردنی ئەزموونەکەت. ئەگەر هێشتا کار نەکات، سەردانی نزیکترین فرۆشگای IQOS بکە و یەکێک لە بریکارەکانمان کێشەکەت بۆ چارەسەر دەکات یان پەیوەندی بە سەنتەری پەیوەندییەکانمانەوە بکە.

هەواڵە نایابەکە ئەوەیە کە پاککردنەوەی بەرگی چەرم ئاسانە. تەنها قوماشێکی شێدار بەکاربهێنە و بە نەرمی بیسڕەوە. بەداخەوە بەرگەکان گەرەنتی نایانگرێتەوە.