
هەنگاوەکانی سەرەتات
لەگەڵ IQOS
ILUMA i PRIME
چۆنیەتی بەکارهێنانی IQOS ILUMA i PRIMEـە نوێیەکەت
IQOS ILUMA i PRIMEـی نوێی خۆتت دەستکەوتووە : لێرەدا چۆنیەتی بەکارهێنانی IQOS ILUMA-i PRIMEـەکەت بۆ یەکەمجار دەخەینەڕوو.
1. دوگمەی داگیرساندن/کوژاندنەوەی بارگاویکەرەوەی گیرفانت بۆ ماوەی 4 چرکە داگرە و ڕایبگرە و پاشان ئازادی بکە؛ گڵۆپی دۆخی بارگاویکەرەوەی گیرفانت و گڵۆپی دۆخی هەڵگرەکەت بە هێواشی دادەگیرسێن.
2. هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و بەرگەکە دابخە بۆ ئەوەی هەڵگرەکە بارگاوی بکاتەوە. گڵۆپی دۆخی هەڵگرەکە ئاستی باتری هەڵگرەکەت نیشان دەدات.
3. پێش یەکەم بەکارهێنان، بارگاویکەرەوەی گیرفانت بۆ ماوەی نزیکەی 135 خولەک بە تەواوی بارگاوی بکەرەوە بەپێی هۆشیاری و ڕێنماییەکانی سەلامەتییەکان.
4. بۆ دەستپێکردنی ئەزموونێک، هەڵگرەکە لە بارگاویکەرەوەی گیرفان دەربهێنە و SMARTCORE STICKTM بکە ناو هێڵی فلتەرەکە، تاوەکو هەڵگرەکە دەلەرزێت.
5. دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە بە شێوەیەکی خوودکار یان بە راکێشانی روونمای لەمس بۆ سەرەوە ڕوودەدات، کە دۆخی گەرمکردنی پێشوەختە پیشان دەدات. ئامێرەکە لە دوای لەرزینی دووەم ئامادەیە.
6. کاتێک 2 هێڵ لەسەر روونمای لەمس دەرکەوت، هەتا 3 ئەزموونت دەبێت. کاتێک 1 هێڵ دەردەکەوێت، ئەوا هەتا 2 ئەزموونت دەبێت ئەگەر دۆخی راگرتن لە کاتی ئەزموونی یەکەمدا بەکارنەهاتبێت. ڕێبەری ڕووناکی لە دەوری روونمای لەمس ئاماژەیە بۆ کاتی مانەوەی هەر ئەزموونێک.
7. کاتێک ئەزموونەکانت تەواو بوون، SMARTCORE STICK™ـە بەکارهێنراوەکە دەربهێنە و بەپێی ئاگادارکردنەوە و ڕێنماییەکانی سەلامەتی فڕێی بدە.
8. هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان بۆ بارگاویکردنەوە.
* زانیاریی گرنگ : IQOS بەبێ مەترسی نییە.

چۆنیەتی بارگاویکردنی IQOS ILUMA i PRIMEـت.
ئەم هەنگاوە ئاسانانە پەیڕەو بکە بۆ دڵنیابوون لە بارگاویکردنەوەی گونجاو بۆ ئامێرەکەت :
1.هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان و دڵنیابە کە ئامێرەکەت داگیرساوە.
2. کەلەی کارەبای AC (بە جیا دەفرۆشرێت) و کێبڵەکە پەیوەست بکە بە بارگاویکەرەوەی گیرفانەکەتەوە و پاشان بە پلاکی کارەبای دیوارەوە بۆ ماوەی 135 خولەک بۆ بارگاویکردنەوەی تەواو.
- لەکاتی بارگاویکردندا، گڵۆپە هێڵدارەکان لەسەر بارگاویکەرەوەی گیرفان پرتە دەکەن.
- ئەگەر ئامێرەکەت بە تەواوی بارگاویبوونی نەما، ڕەنگە یەکەم گڵۆپ چەند چرکەیەک بخایەنێت تا دەست بە پرتە بکات بە ڕەنگی زەرد.
- کاتێک بارگاویکەرەوەی گیرفانەکە بە ڕێژەی زیاتر لە 7% بارگاوی دەبێتەوە، ڕەنگی گڵۆپی پرتەکان لە زەردەوە دەگۆڕێت بۆ سپی
3. ئاستی بارگاویبوونەوەی ئامێرەکەت بزانە، بە داگرتن و ئازادکردنی دوگمەی بارگاویکەرەوەی گیرفان. لە کاتی بارگاویکردنەوەدا، گڵۆپی دۆخەکە پرتە دەکات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئاستی بارگاویکردنەوە.
- بۆ ئامێرێک کە بە پری بارگاویکراوە، پێویستە هەر 4 گڵۆپی هێڵدار جێگیربن بە ڕەنگی سپی.

تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی IQOS ILUMA i Prime
دۆخی راگرتن
روونمای لەمس ئاماژە بەوە دەکات کە ئایا دۆخی راگرتن بەردەستە یان نا، لە شێوەی 2 هێڵی ستوونی دەردەکەون.
دەکرێت دۆخی راگرتن لە یەکەم یان دووەم بەکارهێنانی بەهێزی یەک لە دوای یەکدا بەکاربهێنرێت، و دەتوانرێت لە ماوەی 3 خولەکی یەکەم، یان 8 نەفەس لە ئەزموونەکەدا چالاک بکرێت.
1. بۆ وەستاندنی ئەزموونەکە، تەواوی روونما لەمسەکە رابکێشە بۆ خوارەوە، و چوار هێڵی ستوونی دەردەکەون.
- ئەگەر جووڵەی راکێشان بۆ خوارەوە تەواوی روونماکە نەگرێتەوە، ئەوا دۆخی راگرتن کارا نابێت.
2. بۆ دەستپێکردنەوەی ئەزموونەکە، تەواوی روونماکە بۆ سەرەوە رابکێشە و چاوەڕێی گەرمکردنی پێشوەختە بکە. ڕێنمایی لەرزین و ڕووناکی ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵگرەکە ئامادەیە بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی بەکارهێنان.
- دەکرێت راگرتن تا 8 خولەک بخایەنێت. ئەگەر ئەزموونەکە دەستپێنەکرایەوە، ئەوا هەڵگرەکە بە شێوەیەکی خوودکار دەکوژێتەوە.
FlexPuff
- FlexPuff تایبەتمەندییەکی زیرەکە کە دەتوانرێت لە ئەپی IQOS بەڕێوەببرێت (بە شێوازی پێشوەختە لەسەر ئامێرە نوێیەکەت چالاک دەکرێت) و لەوانەیە ماوەی ئەزموونەکەت درێژ بکاتەوە بە پشتبەستن بە شێوازی بەکارهێنانەکەت هێشتا لە ماوەی 6 خولەکدا.
- ئامێرەکەت بە شێوەیەکی خوودکار قەبارەی بەکارهێنراوی هەڵم شی دەکاتەوە و لەوانەیە FlexPuff چالاک بکات.
- ئەگەر Flexpuff چالاک بوو، ئەوا 4 نەفەس زیادەت پێدەدرێت، کە دەتوانرێت لە ماوەی 6 خولەکدا بەکاربهێنرێت.
- FlexPuff بە شێوەیەک دروست کراوە کە لەگەڵ یەکەکانی تووتن کار بکات. چالاککردن و ژمارەی نەفەسەکان پەیوەستە بە شێوازی بەکارهێنانی تاکەکەسی، بەمجۆرە ئەزموونی درێژکراوە ڕەنگە بۆ هەموو بەکارهێنەرە پێگەیشتووەکان و/یان ئەزموونەکان نەگونجێت. FlexPuff چالاک نابێت کاتێک راگرتن بەکاردەهێنرێت.
- ڕێبەری ڕووناکی ئاماژەت پێدەدات کاتێک کە نەفەسە زیادەکانت بەردەستن بۆت.
- دڵنیابە کە دۆخی وەستان لە کاتی ئەزموونەکەدا چالاک نەکراوە چونکە ئەمە ڕێگری دەکات لە دەستپێکردنی FlexPuff.

ئامۆژگارییەکانی بەکارهێنانی IQOS ILUMA i PRIME

کردنە ناوەوەی SMARTCORE STICKSTM
دڵنیابە لەوەی کە تەنها SMARTCORE STICKS™ لەگەڵ IQOS ILUMA i PRIMEـەکەتدا بەکاردەهێنیت. تەنها یەک جار بەکاردەهێنرێن، بۆیە دڵنیابە لەوەی یەکەی بەکارهاتوو دووبارە تێنەکەیتەوە.

هێشتنەوەی ئامێر بە بارگاویکراوی
ڕۆژانە بارگاویکەرەوەی گیرفانی IQOS ILUMA i PRIMEـەکەت بە کەلەی کارەبای AC (بە جیا دەفرۆشرێت) و کێبڵی گونجاو بارگاوی بکەرەوە.

ئامێرەکەت دەستکاریبکە
ئامێری IQOS ILUMA i PRIME ـەکەت پەیوەست بکە بە ئەپی IQOS و تایبەتمەندییە زیرەکەکان کارا/ناکارا بکە. دەتوانیت رووناکی روونمای لەمس دەستکاری بکەیت و دۆخی باتری هەڵگرەکەت هەڵبژێریت.

ڕێنوێنی بەکارهێنەری IQOS ILUMA i PRIME
ئەوە هەمووی نییە. زانیاری زیاتر بەردەستە لە ڕێنوێنی بەکارهێنەری IQOS ILUMA i PRIME
ڕێنوینی بەکارهێنەری IQOS ILUMA i PRIMEـمان دەرفەتت پێدەدات کە لە چۆنیەتی کارکردنی ئامێرەکەت و چۆنیەتی بەکارهێنانی قووڵتر ببیتەوە.
دەتەوێت گفتوگۆ بکەیت؟
ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانت لە فرۆشگا یان بە کلیکێک. تۆ هەڵیبژێرە.
تەلەفۆن
تکایە پەیوەندی بکە بە تیمی IQOS CAREـی ئێمەوە کاتژمێر 10:00 - 19:00 لە ڕۆژانی شەممە تا پێنجشەممە و 14:00 - 19:00 لە ڕۆژانی هەینی.
تەلەفۆن. + 964 750 641 7333 (کۆڕەک)
+ 964 770 641 3333 (ئاسیاسێڵ)
ئامێرەکانی IQOS ILUMATM دیزاین کراون كە تەنها بەکاربهێنرێن لەگەڵ یەکەی TEREATM. یەکەی TEREATM قووت مەدە یان هەڵمەوەشێنە. ئەم بەرهەمە بەشێکی کانزایی تیژی تێدایە کە ئەگەر قووت بدرێت دەبێتە هۆی برینداربوونی سەخت. بەدووریبگرە لە بەدەستگەیشتنی منداڵان. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی www.iqos.com بکە.