Skip to main content

هەنگاوە سەرەتاییەکانت لەگەڵ IQOS ILUMA ONE

بە چەند هەنگاوێکی ئاسان لەگەڵ IQOS ILUMA ONE نوێیەکەت دەستپێبکە

1.  دوگمەی سەر IQOS ILUMA ONEـەکەت دابگرە بۆ زانینی ئاستی پاترییەکەت. ئەگەر ئاستی پاتری کەمە ئامێرەکە بە بەکارهێنانی کەلەی کارەبا کە لەگەڵ ئامێرەکەدا هاتووە بارگاوی بکەرەوە. ئەگەر پاتری بە تەواوەتی بەتاڵ بوو، دەکرێت کە هەتا 90 خولەک بخایەنێت.

2. دەتوانیت ئامێرەکە دابگیرسێنیت\بکوژێنیتەوە لە ڕێگەی داگرتنی دوگمەکە بۆ ماوەی چوار چرکە.

3. سەرقاپەکە بجووڵێنە بۆ ئەوەی بیکەیتەوە و لەسەرخۆ یەکەیەکی تووتنی TEREA تێکە تا ئەو هێڵەی سەر فیلتەرەکەیە،  دەبێت فیلتەر ڕوو لە دەرەوە بکات وەک لە ڤیدیۆکەدا دەبینرێت. دوگەمەکە بۆ 1 چرکە بە لانی کەمەوە دابگرە تاکو IQOS ILUMA ONE دەلەرێت و لایتی(ـەکانی) دۆخ دەتروکێت(ـن). یەکەی تووتنی TEREA لە ماوەی گەرمکردنەوەی پێشوەختەدا لە شوێنی خۆی بهێڵەوە. هەر کاتێک IQOS ILUMA ONE لەرزی و لایتی(ـەکان) دۆخ بە جێگیری مانەوە دەست بە بەکارهێنان بکە.

4. کە هەستت بە لەرزەیەکی تر کرد و تەنها یەک لایت بە ڕەنگی سپی بتروکێت، واتە کاتی ئیشکردنی IQOSـەکەت خەریکە تەواو دەبێت (30 چرکە یاخود 2 فوو ماوە).

باشە کە بزانرێت

- لە کاتی بەکارهێناندا، ئەزموونەکە دەوەستێت ئەگەر یەکەی تووتنی TEREA لە IQOS ILUMA ONEـەکەت لاببرێت.

- IQOS ILUMA ONE دەوەستێت ئەگەر پلەی گەرمیی دەورووبەر لە دەرەوەی مەودا بێت (0C-40C). ئەگەر وابوو، هەموو لایتەکان دوو جار بە ڕەنگی سپی دەتروکێن و دواتر دەکوژێنەوە. ئەگەر پلەی گەرمیی دەورووبەر نزم بێت، هەوڵبدە ئامێرەکە لەناو دەستتدا بەلانی کەمەوە بۆ یەک خولەک گەرم بکەیتەوە.

بارگاویکردنەوەی IQOS ILUMA ONEـەکەت

1. دوگمەی سەر IQOS ILUMA ONEـەکەت دابگرە بۆ زانینی ئاستی پاترییەکە. ئەگەر دوگمەی شریتی لایتەکان بە ڕەنگی زەرد بتروکێت واتە بارگاویی پاترییەکە کەمە. IQOS ILUMA ONE بە بەکارهێنانی کەلەی کارەبای پەسەندکراو لەلایەن بەرهەمهێنەرەکەوە بارگاوی بکە. بۆ بارگاویکردنەوە بە پڕی، ئامێرەکە بۆ نزیکەی 90 خولەک بە پلاکەکەوە ببەستە. کاتێک پڕ دەبێت، هەموو لایتەکان بە ڕەنگی سپی بە جێگیری دەمێنن و دواتر دەکوژێنەوە.

ئامۆژگارییەکانی بەکارهێنانی IQOS ILUMA ONE

تێکردنی یەکەکانی تووتنی TEREA

دڵنیابە لەوەی کە تەنها یەکەکانی تووتنی TEREA لەگەڵ IQOS ILUMA ONEـەکەتدا بەکاردەهێنیت. تەنها یەک جار بەکاردەهێنرێن بۆیە دڵنیابە لەوەی یەکەی بەکارهاتوو جارێکی تر تێنەکەیت.

پاراستنی وزەی پاتری

 IQOS ILUMA ONEـەکەت بە شێوەیەکی ڕۆژانە بارگاویبکە.

دەستکاریکردنی ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت

دەتوانیت دەستکاری ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت بکەیت لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە هێڵی خزمەتگوزاریی کڕیارانەوە. دەتوانیت هەندێک پارامیتەری دیاریکراو ڕێکبخەیت وەک چڕیی لایت و لەرزینەکان.

ئامێرەکانی  IQOS ILUMATM دیزاین کراون كە تەنها بەکاربهێنرێن لەگەڵ یەکەی TEREATM.  یەکەی  TEREATM قووت مەدە یان هەڵمەوەشێنە. ئەم بەرهەمە بەشێکی کانزایی تیژی تێدایە کە ئەگەر قووت بدرێت دەبێتە هۆی برینداربوونی سەخت.

بەدووریبگرە لە بەدەستگەیشتنی منداڵان. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی www.iqos.comبکە.

ڕێنوێنی بەکارهێنەری IQOS ILUMA ONE

ڕێنوینی بەکارهێنەری IQOS ILUMA دەرفەتت پێدەدات  لە چۆنیەتی کارکردنی ئامێرەکەت و چۆنیەتی بەکارهێنانی قووڵ ببیتەوە.