Skip to main content

هەنگاوە سەرەتاییەکانت لەگەڵ IQOS ILUMA PRIME

بە چەند هەنگاوێکی ئاسان لەگەڵ IQOS ILUMA PRIMEـە نوێیەکەت دەستپێبکە

1. پێش بەکارهێنانی یەکەم، ئامێرەکەت بە بەکارهێنانی کەلەی کارەبا و کێبڵی بارگاویکردنەوە (135 خولەک بە نزیکەیی) بە پڕی بارگاوی بکەرەوە. دوگمەی سەر هەڵگری گیرفانی IQOS ILUMAـەکەت دابگرە بۆ زانینی ئاستی پاترییەکە. ئەگەر ئاستی بارگاویی پاترییەکە نزم بێت، بارگاویکەرەوەی گیرفان بە بەکارهێنانی کەلەی کارەبای پەسەندکراو لەلایەن بەرهەمهێنەرەکەوە بارگاوی بکەرەوە.

2. دەتوانیت ئامێرەکەت دابگیرسێنیت\بکۆژێنیتەوە بە داگرتنی دوگمەکەی بەشی سەرەوە لەسەر بارگاویکەرەوەی گیرفانت بۆ ماوەی چوار چرکە. دواتر سەیری لایتەکانی دۆخ بکە لەسەر هەڵگری IQOS ILUMAـەکەت بۆ ئەوەی بزانیت کە چەند ئەزموونی بەکارهێنانت ماوە. دوو لایت واتە بە پڕی بارگاویکراوە (ئامادەیە بۆ دوو بەکارهێنان). یەک لایت واتە ئامادەیە بۆ یەک بەکارهێنان. ئەگەر هیچ لایتێک دانەگیرسێت واتە هەڵگرەکە پێویستە لەناو بارگاویکەرەوەی گیرفاندا بارگاوی بکرێتەوە.

3.. یەکەی تووتنی TEREA بە هێواشی بکەرە ناوەوە وەک لە ڤیدیۆکەدا نیشاندرا. هەر لەگەڵ تێکردنی یەکەی تووتنی TEREAـدا دەسپێەکی خۆکار(Autostart) چالاک دەکرێت. ئەگەر دەسپێکی خۆکار(Autostart) چالاک نەکراوە، دەتوانیت دوگمەی سەر هەڵگرەکە دابگریت بۆ دەسپێکردنەوەی ئەزموونەکە. یەک لەرزە و تروکانی لایتەکان بە خاوی واتە یەکەی تووتنی TEREA گەرم دەکاتەوە. دوو لەرزە و لایت(ـەکان) داگیرساوبێت(بن) واتە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.

4. کە هەستت بە دوو لەرزەی تر کرد، کاتی ئیشکردنی IQOSـەکەت خەریکە تەواو دەبێت (30 چرکە یاخود 2 فوو ماوە). بە ئاسانی یەکەی تووتنی TEREA لابەرە و لەبیرت نەچێت یەکەیەکی تووتنی نوێ بۆ ئەزموونی داهاتووت بەکاربهێنیت. لەبیرت بێت کە یەک لایت واتە تەنها یەک ئەزموونی بەکارهێنانت ماوە، بۆیە پێویستە هەڵگرەکە لە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفاندا پاش ئەزموونی داهاتووت بارگاوی بکەیتەوە.

5. کاتێک کە هەڵگرەکەت لەناو بارگاویکەرەوەی گیرفاندایە دوو لایتی بازنەیی هەن کە ئاماژە بە دۆخی هەڵگرەکە دەکەن. کاتێک دوو لایتە بازنەییەکە بە ڕەنگی سپی دەتروکێن، واتە هەڵگرەکە بارگاوی دەکرێتەوە. یەک یان دوو لایتی جێگیر لەسەر بارگاویکەرەوەی گیرفاندا ئاماژە بە ژمارەی ئەزموونەکانی بەکارهێنان دەکەن کە بەردەستن.

بارگاویکردنەوەی IQOS ILUMA PRIMEـەکەت

1. دوگمەی سەر هەڵگری گیرفانی IQOS ILUMA PRIMEـەکەت دابگرە بۆ زانینی ئاستی پاترییەکەی. ئەگەر دوگمەی شریتی لایتەکان 3 جار بە ڕەنگی زەرد بتروکێت واتە بارگاویی پاترییەکە کەمە. بارگاویکەرەوەی گیرفان بە بەکارهێنانی کەلەی کارەبای پەسەندکراو لەلایەن بەرهەمهێنەرەکەوە بارگاوی بکە. تکایە ئاگاداری ئەوە بە کە ڕەنگە هەتا 20 خولەک بخایەنێت بۆ گەیشتن بە شێوازی لایتەکان ئەگەر پاترییەکە زۆر بەتاڵ بووبێت. کاتێک کە لایتەکان بە تەواوی ڕووناک ببێت، ئامێرەکەت بە تەواوەتی بارگاویکراوە و دەکرێت هەتا 20 ئەزموون بەکاربهێنرێت.

2. سەیری لایتەکانی دۆخ بکە لەسەر هەڵگری IQOS ILUMA PRIMEـەکەت. دوو لایتی بازنەیی واتە هەڵگرەکەت بە تەواوەتی بارگاویکراوەتەوە و ئامادەیە بۆ دوو جار بەکارهێنان. یەک لایت واتە تەنها یەک بەکارهێنانت ماوە. ئەگەر لایتی خوارەوە 3 جار بە ڕەنگی زەرد بتروکێت ئەمە ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە هەڵگرەکەت دیسان بارگاوی بکەیتەوە.

3. یەکەی تووتنی TEREA دەربکە و هەڵگرەکە بخەرە ناو بارگاویکەرەوەی گیرفان. دوو لایتە بازنەییەکەی سەر بارگاویکەرەوەی گیرفان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئایا هەڵگرەکە چۆن بارگاوی دەکرێت، و بە داگیرساوی دەمێنن کاتێک یەک یان دوو بەکارهێنان بەردەستبن.

تایبەتمەندیی پێشکەوتوو و ئاماژەی زیرەکانە

دەسپێکی خۆکار (Autostart) 

هەڵگری IQOS ILUMA PRIMEـەکەت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەست دەکات بە گەرمکردنی پێشەکی پاش تێکردنی یەکەیەکی تووتنی TEREA. ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی پێشوەختە بەردەستە و دەکرێت لە ڕێگەی ئەپی IQOSـەوە ناچالاک بکرێت.

بەرزی بکەرەوە

بە بەرزکردنەوەی هەڵگرەکە کاتێک کە بەکاری ناهێنیت ئەو نیشان دەدات کە ئایا چەند بەکارهێنان ماوە، لە ڕێگەی نیشاندانی یەک یان دوو لایت.

دوو جار پەنجە بنێ

هەر بە ئاسانی لە کاتی بەکارهێناندا دوو جار پەنجە بنێ بە هەڵگرەکە و  دەلەرزێت بۆ ئەوەی ڕێژەی ماوەی ئەزموونەکە ئاشکرا بکات:

3 لەرزە: 75-50%

2 لەرزە: 50-25%

1 لەرزە: < 25%

ئامۆژگارییەکانی بەکارهێنانی IQOS ILUMA PRIME

تێکردنی یەکەکانی تووتنی TEREA

دڵنیابە لەوەی کە تەنها یەکەکانی تووتنی TEREA لەگەڵ IQOS ILUMA PRIMEـەکەتدا بەکاردەهێنیت. ئەوان تەنها یەک جار بەکاردەهێنرێن بۆیە دڵنیابە لەوەی یەکەی بەکارهاتوو جارێکی تر تێنەکەیت.

پاراستنی وزەی پاتری

بارگاویکردنەوەی بارگاویکەرەوەی گیرفانی IQOS ILUMA PRIMEـەکەت بە شێوەیەکی ڕۆژانە باشترین ڕێگەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە دەتوانیت باشترین ئەزموون لەگەڵ IQOSـەکەتدا بەدەست بهێنیت.

دەستکاریکردنی ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت

دەتوانیت دەسکاری ڕێکخستنەکانی ئامێرەکەت بکەیت لە ڕێگەی پەیوەندیکردن بە هێڵی خزمەتگوزاریی کڕیارانەوە. دەتوانیت ئاماژەی زیرەکانە چالاک\ناچالاک بکەیت و هەروەها دەتوانیت هەندێک پارامیتەری دیاریکراو ڕێکبخەیت وەک چڕیی ڕووناکی و لەرزینەکان.

ئامێرەکانی  IQOS ILUMATM دیزاین کراون كە تەنها بەکاربهێنرێن لەگەڵ یەکەی TEREATM.
 یەکەی  TEREATM قووت مەدە یان هەڵمەوەشێنە. ئەم بەرهەمە بەشێکی کانزایی تیژی تێدایە کە ئەگەر قووت بدرێت دەبێتە هۆی برینداربوونی سەخت. 
بەدووریبگرە لە بەدەستگەیشتنی منداڵان. 
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی www.iqos.comبکە.

ڕێنوێنی بەکارهێنەری IQOS ILUMA PRIME

ڕێنوینی بەکارهێنەری IQOS ILUMA PRIME دەرفەتت پێدەدات کە لە چۆنیەتی کارکردنی ئامێرەکەت و چۆنیەتی بەکارهێنانی قووڵ ببیتەوە.