Skip to main content

دۆزینەوە و چارەسەری کێشەی
IQOS ILUMA i ONE
ـەکەت

iqos

iqos

گڵۆپی سەرەوە و خوارەوەی IQOS ILUMA i ONE بە ڕەنگی سپی ترپە دەکەن

گڵۆپی سەرەوە و خوارەوە بە سپی ترپە دەکەن لەکاتی داگرتنی دوگمەکە بە کورتی، کاتێک هەوڵدەدەیت ئەزموونێک دەستپێبکەیت.
ئەمە واتە ئەوەیە دۆخی Device lock (قفڵی ئامێر) چالاک کراوە، و ئامێرەکە قفڵ کراوە. لەم حاڵەتەدا ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە جێبەجێ بکە:

  1. بەرنامەی IQOS بکەرەوە و ئامێری IQOS ILUMA i ONEـی خۆت هەڵبژێرە.
  2. بڕۆ بۆ ""device settings (ڕێکخستنەکانی ئامێر)"" و لە سەرەوە بژاردەی ""Lock device (قفڵکردنی ئامێر)"" دەبینیت
  3. قوفڵی ئامێرەکە ناچالاک بکەرەوە، بە گرتەکردن لەسەر دوگمەکە.

مانای گڵۆپەکان لە IQOS ILUMA i ONE بزانە

iqos

iqos

کارنەکردنی FlexPuff

FlexPuff بە شێوەیەک دروست کراوە کە لەگەڵ یەکەکانی تووتن کار بکات. چالاککردن و ژمارەی نەفەسەکان پەیوەستە بە شێوازی بەکارهێنانی تاکەکەسی. بۆیە، ئەزموونی درێژکراوە لەوانەیە بۆ هەموو بەکارهێنەرانی پێگەیشتوو و/یان ئەزمونکەران نەگونجێت.

ئامێرەکەت بە شێوەیەکی خوودکار قەبارەی بەکارهێنراوی ئایرۆسۆڵ شی دەکاتەوە و لەوانەیە FlexPuff چالاک بکات.

ئەگەر Flexpuff چالاک بێت، ئەوا 4 نەفەس زیادەت پێدەدرێت، کە دەتوانرێت لە ماوەی 6 خولەکدا بەکاربهێنرێت.

iqos

iqos

رووناکی سەر ئامێرە هەیە بۆ داگرتنی کورت، بەڵام ناتوانرێت بارگاوی بکرێت و دۆخی راگرتن بەردەست نیە.

ئایا گڵۆپەکان دادەگیرسێن، بەڵام ئامێرەکە بارگاوی نابێتەوە؟ کەواتە ڕەنگە پێویست بکات دەرچەی بارگاویکردنەوە پاک بکرێتەوە.

  1. ئامێرەکە بکەرەوە و دڵنیابە کە دەرچەی بارگاویکردن لەسەر هەردوو ئامێرەکە و کێبڵی بارگاویکردنەوە وشکە و پاکە لە پیسبوون.
  2. ئامێرەکەت بۆ ماوەی نزیکەی 90 خولەک بارگاوی بکەرەوە بە بەکارهێنانی کەلەی کارەبای AC (بە جیا دەفرۆشرێت) و کێبڵی گونجاو، بۆ بارگاویکردنەوەی تەواو. 4 گڵۆپەکە دەگۆڕێن بۆ ڕەنگی سپی بەرچاو و دواتر دەکوژێنەوە کاتێک کە بە تەواوی بارگاوی دەبێتەوە. ئەگەر ئامێرەکە بە تەواوی بارگاوی بووبێتەوە، لەوانەیە گڵۆپەکە چەند چرکەیەک بخایەنێت پێش ئەوەی داگیرسێت.
  3. لە ئەگەری داگیرسانی گڵۆپەکانی ئامێرەکە، بەڵام هێشتا نەتوانن بارگاوی ببنەوە، هەوڵبدە ڕیسێتێک ئەنجام بدەیت. دوگمەی داگیرسان/کوژاندنەوەی سەر ئامێرەکە بۆ ماوەی 10 چرکە بە بەردەوامی داگرە و ڕایبگرە. RESET کاتێک پشتڕاست دەکرێتەوە کە گڵۆپی دۆخەکە کاڵ دەبێتەوە، دوو جار بە خێرایی دەتروکێت، بەرز دەبێتەوە و دواتر ئاستی بارگاویبوونی ئێستای ئامێرەکە پیشان دەدرێت.

™IQOS ILUMA و یەکەکانی تووتنی ™TEREAلەگەڵ نەوەکانی پێشووتری ™IQOS بەکار مەهێنە، لەبەر ئەوەی دەکرێت ئەمە زیان بە ئامێرەکەت بگەیەنێت. بەشی کانزایی لە یەکەکانی تووتنی ™TEREAـدا هەیە. دوور لە دەستی مناڵان بیپارێزە بۆ ڕێگریکردن لە هەڵەوەشاندنەوە یان قووتدان.

زانیاریی گرنگ ببینە.

دەتەوێت گفتوگۆ بکەیت؟

ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدانت لە فرۆشگا یان بە کلیکێک. تۆ هەڵیبژێرە.

Contact icon

تەلەفۆن

تکایە پەیوەندی بکە بە تیمی IQOS CAREـی  ئێمەوە کاتژمێر 10:00 - 19:00 لە ڕۆژانی شەممە تا پێنجشەممە و 14:00 - 19:00 لە ڕۆژانی هەینی.
تەلەفۆن. + 964 750 641 7333 (کۆڕەک)
+ 964 770 641 3333 (ئاسیاسێڵ)

ئامێرەکانی  ™IQOS ILUMA دیزاین کراون كە تەنها بەکاربهێنرێن لەگەڵ یەکەی ™TEREA.
یەکەی  ™TEREA قووت مەدە یان هەڵمەوەشێنە. ئەم بەرهەمە بەشێکی کانزایی تیژی تێدایە کە ئەگەر قووت بدرێت دەبێتە هۆی برینداربوونی سەخت. بەدووریبگرە لە بەدەستگەیشتنی منداڵان. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی www.iqos.com بکە.