Skip to main content

خۆ دەسنیشانکردنی کێشەکانی IQOS ILUMA ONEکەت

تێکردنی یەکەی تووتنی TEREA

ڕەنگە یەکەیەکی تووتنی TEREA لە ناو ئامێرەکەدا شکا بێت. هەوڵبدە ئەو پارچەیەی یەکەی تووتن بە بەکار‌هێنانی چیتکەی ددان لە ئامێرەکە دەربکەیت.

بۆچی لایتە سپییەکان وردە وردە دەکوژێنەوە لە ماوەی ئەزموونەکەمدا؟

ئەمە نزیکبوونەوەی وادەی تەواوبوونی ئەزموونەکەیە. کە هەستت بە لەرزەیەکی تر کرد و تەنها یەک لایت بە ڕەنگی سپی بتروکێت، واتە کاتی ئەزموونی IQOSـت خەریکە تەواو دەبێت (30 چرکە یاخود 2 فوو ماوە). بیجووڵێنە بۆ داخستنی سەرقاپەکە.

هەموو لایتەکان دوو جار بە ڕەنگی سپی دەتروکێن و دواتر دەکوژێنەوە

ڕەنگە IQOS ILUMA ONEـەکەت لەدەرەوەی مەودای پلەی گەرمی بێت (0°C⁓40°C). ئەگەر زۆر ساردە، هەوڵبدە لەناو دەستت گەرمی بکەیتەوە و دووبارەی بکەرەوە.

لایتی بەشی خوارەوە بە ڕەنگی زەرد دەتروکێت

دوگمەی سەر IQOS ILUMA ONEـەکەت دابگرە بۆ زانینی ئاستی پاترییەکە. ئەگەر دوگمەی شریتی لایتەکان بە ڕەنگی زەرد بتروکێت واتە بارگاویی پاترییەکە کەمە. IQOS ILUMA ONE بە بەکارهێنانی کەلەی کارەبای پەسەندکراو لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەوە بارگاوی بکە. بۆ بارگاویکردنەوە بە پڕی، ئامێرەکە بەلانی کەمەوە 75 خولەک بدە لە کارەبا. کاتێک پڕ دەبێت، هەموو لایتەکان بە ڕەنگی سپی جێگیر دەبن و دواتر دەکوژێنەوە.

لایتی بەشی خوارەوە بە ڕەنگی سوور دەتروکێت

ڕەنگە هەڵەیەکی بچووک هەبێت، تکایە هەوڵبدە IQOS ILUMA ONEـەکەت ڕیسێت بکەیتەوە. ئەگەر لایتە سوورەکە هەر بمینێت، تکایە پەیوەندی بە تیمی خزمەتگوزاریی کڕیارانمانەوە بکە لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی +9647506417333 – کۆڕەک، یاخود +9647706413333 – ئاسیاسێل

ڕیسێت

پەنجە لەسەر دوگمەی IQOS ILUMA ONE بۆ ماوەی 7 چرکە دابگرە، پاشان پەنجەت لابەرە. هەموو لایتەکانی دۆخ دەکوژێنەوە، دوو جار دەتروکێن و دادەگیرسێن بۆ دووپاتکردنی ڕیسێت.

ئایا کوالێتی هەڵمی یەکەی تووتنی TEREA نزمترە؟

1. دڵنیابەرەوە لەوەی کە یەکەی تووتنی TEREA بە ڕێکەوت دووجار بەکار نەهاتووە. هەڵگری IQOS ILUMA™ تەنها پێویستی بەوە هەیە کە یەکەیەکی TEREA SMARTCORE STICK™ بدۆزێتەوە بۆ دەسپێکردنی ئەزموونەکە. یەکەی تووتنی بەکارهاتوو توانای نابێت کە هەڵمێکی زۆر دروست بکات.

2. دڵنیابەرەوە لەوەی کە یەکەی تووتنی TEREA بە دروستی تێکراوە بەپێی ڕێنماییەکانی ڕێنوینی بەکارهێنەر.

3. نابێت پاکەتەکانی TEREA لە ژینگەیەکی زۆر شێدار یان زۆر وشکدا هەڵبگیرێن. دەکرێت ئەو کارە کاریگەری لە کوالێتی هەڵمەکە بکات.

ئامێرەکانی  IQOS ILUMATM دیزاین کراون كە تەنها بەکاربهێنرێن لەگەڵ یەکەی TEREATM. یەکەی  TEREATM قووت مەدە یان هەڵمەوەشێنە. ئەم بەرهەمە بەشێکی کانزایی تیژی تێدایە کە ئەگەر قووت بدرێت دەبێتە هۆی برینداربوونی سەخت. بەدووریبگرە لە بەدەستگەیشتنی منداڵان. بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی www.iqos.com بکە.